تەختەکلیلی لاتینی بۆ ویندۆز٨
وەکو ئاگادارن تەختەکلیلی لاتینی بەهیچ شێوەیەک پشتگیری ویندۆزی 64bit ی نەدەکرد، هەر لە ویندۆز ڤیستا تا ویندۆز ٨ وە بۆ ویندۆز ٨ پشتگیری 32bit ناکات، پێش ٣ ڕۆژ کۆمپیوتەرێکی (Windows 8 64bit) م بەردەستکەوت، هەوڵم دا چارەسەر نەبوو، دوای ئەوەی گەڕانێکم ئەنجامدا لە مالپەڕی [url=http://www.zimanekurdi.org/News-file-article-sid-12.html]Zimanê Kurdî [/url]چەند تەختەکلیلێکم دۆزیەوە کە کۆن بۆ ویندۆز ڤیستا دروستکراوە، پاشان دام گرت و داممەزراند، تەماشامکرد کێشەکە چارەسەر نەبووە، دوای بوخچەیەکی زمانی سویدیم داگرت، خۆشبەختانە ئەو کێشەیەش چارەسەر بوو، لەخوارەوە بەوێنەوە ڕوونیدەکەینەوە، هیودارم کێشەکانتان چارەسەربکات.
یەکەم هەنگاو پێوسیتە سەردانی [url=http://www.zimanekurdi.org/News-file-article-sid-12.html]Zimanê Kurdî [/url] بکەن و لەوێش ئەگەر تەختەکلیلەکەت لەشێوازی سویدی و نەرویجی یا دانیمارکییە ئەوا تەماشای ئەم وێنەیە خوارەوە بکەو کرتە لەخاڵی دووەم بکەو دایبگرە.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/1-1_zps311846f2.png[/img]
پاش داگرتنی لەسەر ڕوومێزی کۆمپیوتەرەکەت هەڵیبگرە، دوای ئەوە لە بوخچەکەدا دەریبهێنەو لەسەر ڕوومێزەکە دایبنێ، پاشان بوخچەکە دەکەینەوە دەبینین چەند پەڕگەیەکی تێدایە.
پاش ئەوە کرتەی ڕاست لەسەر Setup دەکەین و Run as administrator هەڵدەبژێرین ،دوای ئەوە پرۆگرامەکە بێ کێشە دادەمەزرێت، وەکو وێنەکە هەنگاوبنێن.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/2-1_zps16d2912b.png[/img]
دوای دامەزراندنی پرۆگرامەکە پێوستە بچینە بەشی زمانەکان لە Control Panel بۆ داگرتنی بوخچەی زمانی سویدی، ئەگەر تەختەکلیلەکەی تۆ ئینگلیزی یا تورکیە ئەبێت یەک لەو زمانانە دابگریت، من تەختەکلیلەکەم نەرویجییە بۆیە سویدی دائەگرم.
بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بچینە بەشی زمانەکان لای کاتژمێرەکەوە کرتە لەو زمانە کە بکە وەکو لە وێنەکەدا ئاماژەم پێکردووە، دوایی کرتە لە Language Preferences دەکەین.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/3-1_zpsdd4e5209.png[/img]
لێرەدا وەکو لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە کەزمانی سویدی هاتۆتە ئەو بەشە، ئێستا ئەبێت کرتە لە Options بکەین.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/4-1_zpsdf20c530.png[/img]
دەچینە پەنجەرەیەکی نوێ لێرەدا بۆ تەواو کردنی کارەکەمان دەبێت بوخچەی زمانی سویدی دابگرین وەکو لەوێنەکەدا دیارە.
[img]http://i85.photobucket.com/albums/k50/Zandy17/6-1_zps532dad98.png[/img]
دوای ئەوەی پرۆسەی داگرتنەکە تەواو دەبێت ، ویندۆز بەشێوەیەکی خۆکار دایدەمزرێنێت، ئیتر دەتوانیت زمانی کوردی لاتینی بەکاربهێنیت بۆ نوسین لاتینی.
[b]ئەگەر کێشەیەکتان بۆ دروستبوو ئەوا ئەتوانن لە بەشی بۆچوون بینوسن تا هاوکاریتان بکەین.[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەندى هەربژیت
چاوەڕوانى نێوکاریەکانى کاک بەردین
کاک زەندی من حەزم کرد لێرەوە پرسیارێکت لێ بکەم ئەگەر کەسانێکی تریش شارەزا بوون لێی ئەوانیش دەتوانن وەڵام بدەنەوە
خوێندنەوەی نوسینی کوردی لە سیستەمی ئای فۆن دا خەتەکانی یەکجار جوان و قەشەنگە کەچی بەداخەوە لە سەر ئەندرۆید خەتی نوسینەکان زۆر ناشیرینە
ئایا ئەمە پەیوەندی بە گرافیکی ئامێرەکەوە هەیە ؟
یان پەیوەندی بە سیتەمی کار پێ کردنی سەر ئامێرەکانەوە هەیە ؟
یان ئەوەتا زمانی کوردی لە ئەندرۆید دا وەک پێویست پێش نەخراوە
کەچی نوسین بۆ زمانی ئینگلیزی لە هەردوو ئامێرەکەدا وەک یەک وایە
لەگەڵ ڕێز و حورمەتم
بۆ شێوازى سۆرانی و تەختەکلیکی چاوگ ئەو بەستەر سوودى هەیە
http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=21&t=1216
دونیایەک رێز
دەست خۆش، ئەوەی چاوگ کێشەی نیە لەگەڵ ویندۆزی ٨ .
بژین،
دەستەكانتان خۆش بی كاك زەندی
موشكلی زمانی كوردی لاتین لە ویندۆزی هەشت بە تەواوی چارەسەر بوو. زۆر سپاستان دەكەم و ماندوو نەبوونیتان پێ دالام.
ئەى ئەگەر زمانى ئەڵمانى بەکار بهێنین چ تەختەکلیلێک دەبێت بەکارى بهێنین؟
[b]سڵاو بەڕێزان[/b]
من وەک خۆم شێوازێکی دیکەم دیتەوە بۆ دابەزاندنی کەیبۆڕدی کوردی کورد ئایتی گرووپ و زیاد کردنی بە ویندۆز ٨