تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

imac+microsoft word کوردی نوسین

rezgar

Rezgar

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

بەڕێزان من فۆنتی ئێوەم لەسەرimac 10.6.1 دابەزاندوە، دەتوانم بەباشی لە فەیسبوک و هەموو شوێنەکانی تر بنوسم، سوپاس بۆ ئێوە، بەڵام کاتێک لە word و پڕۆگرامەکانی adobe دەنوسم ووشەکان بەیەکەوە نانوسێن و پاس و پیش دەبن، بۆ نمونە گەر بمەوی بنوسم دەمەوێ بە کوردی بنوسم ئەوا دەنوسرێ ب ن و س م ک وردی ب ە دەم ەوێ ، هیچ ڕێگایەک هەیە بۆ باشکردنی ئەمە, دەبێ ئەوەس بڵێم کە بابەتەکەی کاک حامیدم خوێندۆتەوە و نەمتوانیوە سودی لیببینم، چونکە یەکەم ئەو بوخچەیەم بۆ نەکراوەتەوە وەک ئەوەی کاک حامید بە وێنە پیسانی داوە، دوەمیان نازانم ئایا ئەوە گرفتی وۆرد چاک دەکات یان نا، بۆ زانیاری من Microsoft Office 2011 دابەزاندوە
ڕێز و سوپاسی دوبارە
ڕزگار

لە ماک دا ئەلفوبێێ عەرەبی ناخوێنێ لە ئۆفیس ...

چارەسەر:دەبێ بەرنامەی تر بەکاربێنیت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیەت بۆ چارەسەر بێت یان لەبەرنامەی تر نووسین بکەیت و دوایی لەبەری بگریتەوە(کۆپی) و دواتر دایبنێیت (پاست)

[url=http://www.youtube.com/watch?v=GHsQ4IVsOpQ]سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە[/url]
[url=http://www.youtube.com/results?search_query=mac+OSX+arabic+Word&oq=mac+OSX+arabic+Word&gs_l=youtube.3..33i21.8472.9718.0.9992.5.5.0.0.0.0.264.797.2j0j3.5.0...0.0...1ac.1.FG1tPSzCy9U]یان لێرە بگەڕێ[/url]

کاکە لاوەند هەر لەژێر ئەم پرسیارە، پرسیارێکی هاوشێوە هەیە. بەڵکە لە بری کاک حامید بابەتەکەی تازە بکەینەوە.
http://kurditgroup.org/comment/77696#comment-77696

وایە کاک هیوا ، پێویستە لایەنێک یان گرووپێ وەک چۆن چاوگ بۆلینوکس دەکا ئاواش گرووپێک بۆ ماک ساز کرێت
کێشەکانی ئێمە لە ماکدا
-- تا ئێستا نازانم ماک یان مەک دروستە بەڵام لە ویکیپیدیا ووتوێژی بۆ کرا و مەک یان هەڵبژارد!
-- چارەسەرکردنی کۆتایی یان کاتی بۆ نووسینی کوردی لەم ئەپانەی ماک
-- ناساندنی ماک بەخەڵکی بەشێوەی زانستی واتە ڕووی خراپی و باشی و جیاوازی لەچاو ویندۆز و لینوکس چوونکە من خەڵکی دەناسم لەبەر ئەوەی لەبازاڕ سیدی زۆر نەبووە و ناوبراو بە زێدەتر لە ١٦٠٠ دۆلار کڕیویەتی و دوایی بەهۆی نەبوونی سێدی و ناشارەزایی بە ١٠٠٠ دۆلار فرۆشتویتەتی کەچێ مانگێ بەکاری نەخستبوو واتە تاکی کورد تائێستا لەگەڵ ماک ئاشنا نیە ڕەنگە لەوە بێت زێتر کە ئێمە کەوتوینە ڕٶژهەڵاتی ناوین کە مۆرکی مایکرۆسۆفت و ویندۆزەکەی پێوەیە! ئەم کێشانە لە سێ پارچەکەیە هەیە جگە لە باکوورەکەی