تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەیەکی زۆرم هەیە لە ویندۆز

RaBaЯ

RaBaЯ

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاو
بەڕێزان من لاپتۆپەکەم سەرەتا ویندۆزی ئەسڵی لەسەر بوو هیچ کێشەیەکم نەبوو بەڵام دوای ئەوەی بە سیدیۆەک فۆڕماتم کرد هەندێک بەرنامە ناخوێنێتەوە
ئێستاش ئەوە پێنج سیدی ویندۆزم گۆڕیوە کەچی هەندێک پڕۆگرام و لێدەر ئیش پێناکات و کێشەم بۆ دروست دەبێت
بۆنمونە کە فایەرفۆکس دەکەمەوە ئەمە دەنوسرێت
http://2upl.com/uploads/png/c280464caf.png
کاتێک لێدەری vlc دەکەمەوە بەم شێوەیە دەنوسرێت
http://2upl.com/uploads/png/491561d6b9.png
کاتێک بەرنامەی ئەدۆب ڕیدەر دەکەمەوە بەم شێوەیە دەنوسرێت
http://2upl.com/uploads/png/1c756a6fd3.png
هەر بەرنامە و بەجۆرێک داواکاری هەیە
نازانم چارەسەری چییە
گەر بڵێن کێشە لە ویندۆزە یان سیستەم ئەوە ٥ جۆر ویندۆزی جیاوازم تاقی کردۆتەوە مەبەستم ویندۆزی سێڤن
سوپاستان دەکەم گەر هاوکاریم بکەن

بەڕێز سەرەتا دەبێت بزانیت پێشتر چ جۆرە ویندۆزێکی لەسەر بووە بۆ نموونە starter , home premium , home basic , professional , ultimate, enterprise . ئەگەر بیرت نیە یان نەتزانیوە دەتوانیت تەماشای لەزگەی product key بکەیت کە نوسێنراوە بە پشتی لاپتۆپەکەتەوە جۆری وەشانەکە نوسراوە. پاشان دەبێت بزانیت 32 بیتە یاخوود 64 بیت ئەمش دەکەوێتە سەر جۆری گرافیک و بیرگە ئەگەر دڵنیا نەبوویت ئەوە باشترە 32 دابەزێنیت بەڵام ئەگەر پێشتر 64 ی لەسەر بوبێت ئەوا لە کاتی چالاککردندا پرۆدێکت کیەکت قبوڵ ناکات

کاکە ئەو ویندۆزەی داتمەزراندووە یا بەنیوە چڵی کارەکەت ئەنجام داوە یا ئەوەتا ویندۆزەکەت ڕەسەن نییەو update ناکات.
جگە لەوانەش کاتێک تۆ ویندۆزت دامەزراند ،ئەبێ ویندۆز ئەپدەیت و بکەیت و چەند جارێک کۆمپیوتەرەکەت هەلئەگیرسێتەوە، هەروەها ئەبێ هەموو درایڤەرەکانت نوێ بکەیتەوە.
سەبارەت بەو پەیامانە، ژمارەیەک فایلی گرنگی ویندۆزت لەدەست داوە، باشترین چارەسەر ، جارێکی تر ویندزۆ دامەزرێنەرەوەو سیستەمەکەت بەتەواوی ئەپدەیت بکە.

براکەم ئەم پڕۆگرامە بەکار بهێنە
http://www.dll-files.com/fixer/
بەڵام ئەبێت ڕەپت بیت بە نێتەوە ئیتر ئەگەر فایلی دڵڵ ـت ون بووبێت ئەوا دەیدۆزێتەوە (دایدەبەزێنێت)
وەک کاکە زەندی ئاماژەی پێکرد لەوانیە نیوەو ناچڵ بێت
هەندێک جار( هەندێک )ـئەنتی ڤایرؤس فایلەکانی سیستەم دەسڕێتەوە کێشەی لێپەیدا دەبێت
سەبارەت بە فایەرفۆکسەکە ئەم (xpcom)بەشێکی گرنگە کە نەیکاتەوە ئەوا ئیش ناکات
https://developer.mozilla.org/en-US/docs/XPCOM

زۆر سوپاس کاک دانیال بەڵام ئەوەش چارەی نەکرد و ئەنتی ڤایرۆسم هەر نییە
بەرنامەکەشم تاقی کردەوە هەر چاک نەبوو
ئەوەی مۆزێلاکەش نەمزانی چٶن بەکاری بهێنم