تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کەلێنێکی مەترسیدار لەجاڤادا دۆزراوەتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بەپێی[url=http://www.us-cert.gov/cas/techalerts/TA13-010A.html] US - CERT[/url] هەڵەیەکی مەترسیدار لە پرۆگرامی Java دا دۆزراوەتەوە و ماوەی دوو ڕۆژە چارەسەر نەکراوە، بەڵام Oracle بە خەستی سەرقاڵی چاککردنی ئەو کەلێنەن و بەڵینیان داوە کەوا بەزووترین کات چارەسەری بکەن.
[img]http://bilde.digi.no/oracle+lover+snarlig+java-fiks.jpg?o=4659554&w=450&frame=0&ee=1358002193[/img]
هەرچەندە ئەو کەلێنە تەنیا لەوەشانی JDK7 دۆزراوەتەوەو لەوەشانەکانی تردا نییە، بەڵام پسپۆڕانی پاراستن هۆشداریان داوە کەوا بەکارهێنەران Java ناچالاک بکەن تا چارەسەری ئەم کێشەیە.
جێگای ئاماژەپێکردنە هەندێک لە بانکەکان سود لە پێوەکراوی جاڤا وەردەگرن بۆ چوونە ژوورەوەی نێت بانکەکان، بۆیە پسپۆڕانی بواری پاراستن ئامۆژگاری بەکارهێنەران ئەکەن کە دوو وێبگەڕ بەکاربهێنن، ئەوەیان بۆ چوونەژوورەی بانک بەکاریدەهێنن، جاڤا چالاک بکەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بۆ کردنەوەی مالپەڕەکانی تر بەکارینەهێنن، وە ویبگەڕی دووەم کە بۆ کردنەوەی مالپەڕەکان بەکاریدەهێنن، جاڤا ناچالاک بکەن تا لەماوەیەکی کورتدا چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە دەدۆزرێتەوە.

بۆچوونەکان

ئەپڵ و مۆزیلا، هەردووک هەموو پێوەکراوەکانی جاڤایان کوژاندەوە.
هەڵە نەبم جاڤاش گوزەشت بەدەردی فلاش!!

خۆی جاڤا هەر لەسەرەتادا لە بەکارهێنانی ئەپلێتەکاندا شکستی هێنا. هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵدرا بەجۆرێکی تر وەک جاڤا ئیف ئیکس بەڵام ئەمەش دەرئەنجامێکی ئەوەندە گەورەی نەبوو. جاڤا لەبەر ئەوەی زمانێکی زۆر بەتوانایە ترسناکە ئەگەر بهێنرێتە ناو براوزەرەوە. هەرچەندە ئەو لابرەریانەی بۆ ئەوە تەرخانکراون بێنە ناو براوزەرەوە کلکو گوێیان کراوە، بۆ ئەوەی نەتوانن دەسکاری داتاکانی بەکارهێنەر بکەن.

پینە کرا:
http://www.skyvalleychronicle.com/FEATURE-NEWS/ORACLE-CONFIRMS-JAVA-SECURITY-ISSUE-BR-Says-fix-is-on-the-way-1231177