تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نۆکیا و هەنگاوێک بەرەو هەستانەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی لەدوای ئەو هاوپەیمانییەی کە لەگەڵ مایکرۆسۆفت بەستی، رۆژ لەدوای ڕۆژ بازاڕی ڕووی لە نوشستی کرد و زیانێکی یەکجار گەورە بە کۆمپانیاکە و خاوەن پشکەکانی کەوتن، بەڵام بەپیی ئەنجامە بەهێزەکانی ئەم دواییانە، پێدەچێت کۆمپانیاکە بەرەو ئاراستەیەکی ڕاست هەنگاوبنێت.
پشکەکانی نۆکیا بەڕیژەی ١٨% بەرزبۆوە لەدوای ڕاگەیاندنی ژمێریاری چارەکی چوارەم، پێدەچێت پلانەکانی بەرێوەبەری جیبەجێکار Stephen Elop بە رەو ئاراستەیەکی ڕاست بێت.
لەمانگی ئۆکتۆبەردا کۆمپانیاکە بازاڕی بەڕیژەی ١٠% دابەزی، بەڵام بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشی تەلەفۆنی Lumia کاریگەریەکی باشی لەسەر ڕێژەی فرۆشی نۆکیا هەیە و ئەم تەلەفۆنە ئومێدبەخشە بە خاوەن پشکەکانی نۆکـــیا.
نۆکیا لەچارەکی چوارەمدا ٤،٤ ملیۆن تەلەفۆنی Lumia فرۆشتووە، بەڵام لەچارەکی پێشوودا ٢،٩ ملیۆنی فرۆشتبوو، بەگشتی نۆکیا ٨٦ ملیۆن تەلەفۆنی فرۆشتووە لەم چارەکەدا.
جێگەی ئاماژەپیکردنە نۆکیا ٤،٤ ملیار یۆرۆ زیانی بەرکەوت لەگەڵ کەمردنەوەی ٢٠٠ هەزار کارمەندو دەیان مەلبەندی پێشخەران لەو کاتەی کە کۆمپانیاکە گڕیبەستی لەگەل مایکرۆسۆفت بەست بۆ بەکارهێنانی ویندۆز فەون لە تەلەفۆنەکانی نۆکیا، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم چارەکەی ئاماژە بە هەستانەوە و گەشەکردنی کۆمپانیاکە دەکەن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە.
لەو بڕوایەیا نیم نۆکیا بەم شێوەیە بتوانێ هەستێتەوە. فرۆشی زۆری ئەم چارەکەی بەبۆنەی پشووەکانی کۆتایی ساڵەوە بووە. بۆ نموونە ئەیبینین لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەر وەکو پێشتری لێدێتەوە.

هەڵدەسێتەوە بە خەت!
ئەمجارەیان مایە سەرقازانجی خواردووە، بەراورد بە ملیۆنەها تەنها بۆ بانگەشە هیچ نییە بۆ ئەم فرۆشە کە بەم حاڵەتەوەش نزمترین ئاستی بازاڕە لە دوای یەکەکانی بلاکبێریەوە. وەکو ئارا فەرمووی دروستە، هەموو ساڵ کاڵاکان بەبێ شوومار زۆر دەبن لەم دەمەدا، نەک لەبەر جۆرایەتی و هەنگاوی باش.
بژین دووبارە!

ئاسان نیە هەستانەوەی کۆمپانیەکی وا زەبەلاح چونکە رکەبەرەکانی رۆژ بەرۆژ ڕوو لە زیاد بوون دەکەن بۆ نمونە ئەوەapple, samsung ، htc , sony ,
لەم دوایەدا
huawei ، lenovo
وە هۆکارێکی تری ئەوەیە نۆکیا هێشتا وازی لەو ستایڵە کۆنەی تەلەفۆن نەهێناوە ، گۆڕان کاری ناکات لە شێوەی جوانی دەرەوەی تەلەفۆنەکانی

سوپاس زەندی
به ڕای من وا پێدەچوو که کاتێ تەکنۆلۆژی موبایل هەروا ساکار بوو نۆکیا کەڵی مەیدان بوو بەڵام به گەشه سەندنی ئەم تەکنۆلۆژیایه توانای نۆکیاش دابەزی. بۆ نموونه مۆبایلی ن٧٣ له باشترین ئەزموونەکانی نۆکیا دەژمێردرێ بەڵام له خراپترینیشیان دەکرێ باس له n95 بکرێ. هەر له وڵاتی فینلانددا بەشی هەره زۆری n95 پاش کڕینی له لایان کریارەوه، بۆ فرۆشیار گەڕاندرایەوه. له شوێنێکی وەک فینلاند که وەک خودا کالای ناوخۆی وڵات هەروەک نۆکیا و ماری‌مێککۆ دەپرستن به دوای ئەم ئەزموونه نەباشەدا ئیتر فینلاندی قیافەی به نۆکیاوه نەدەگرت. مۆبایلی ن٩٥ تایبەتمەندی باشی وەک هەڵگرتنەوەی ڤیدیۆ و چاو لێکردنی ڤیدیۆ له یوتیوبەوەی بۆ دانرابوو بەڵام هەرگیز نەکرا به ڕێک و پێکی ئەم ئەرکانەێ هەلسووڕێنێ. ئەوانەی که باسم کردن لەسەر ئەزموونی کەسی خۆمەوه بوون. بڕوا ناکەم ئیتر بەم ئاسانیانه بمهەوێ نۆکیا بکڕم. ڕادەی ٤٨٠یوڕۆ بدەی به n95 بەڵام هەرگیز به ڕێکی کار نەکات، ئەزموونێک نییه که بەم ئاسانییه به بیر بچێتەوه!
هەرئەوەش بووه هۆی ئەوەی که پەنای برده بەر مایکرۆسۆفتەوه تا له خنکان دەربازی بێ. بەڵام ئایا ئەمەش دەتوانێ بەڕاستی دەربازی بکا، که دیاره داهاتوو دەریدەخا. دەبینین که ئێستا نۆکیا چالاکی وەک تەنەلۆژیای g4ی بەکار دەهێنێ که هەندێ کەس بایەخ بۆ بەم تایبەتمەندییه دادەنێن.

سوپاس هاوڕێیان بۆ بەشداریەکانتان!
پێموایە هۆکاری شکستی نۆکیا تەنیا دیزاین و ڕەقەواڵە نیییە، بەڵکو سیستەمی کارپێکردنەکەیەتی کە ویندۆز فەون٧ ، ئەگەر ئەندرۆید بوایە دڵنیام بەو شێوەیە دانەئەڕووخا، هەموو کۆمپانیایەک ئەگەر گوێ لە ڕەخنەو ئارەزوی بەکارهێنەرانی بگرێت، دەتوانێت گۆشەیەکی بازاڕ بۆ خۆی داگیربکات.

ئەمڕۆ سەرۆکی نۆکیا بۆ[url=http://economia.elpais.com/economia/2013/01/04/actualidad/1357311412_694701.html] ڕۆژنامەیەکی ئسپانی[/url] وتی، لە ٢٠١٤ تەلەفۆنیک بەسیستەمی ئەندۆیدەوە بەرهەم دەهێنن و گرنگی زیاتر ئەدەن بە HTML5.

سڵاو،
هەستانەوە زەحمەت نیە، خۆ چی دروست بکرێت خەڵک بە ملیۆنەها دەیکڕن، نۆکیا هێشتا نازناوێکی بەهێزی هەیە، بەدووری نازانم فرۆشی بەرزببێتەوە. کاک زەندی داخستنی بەشەکانی لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری پێش گرێبەستی مایکرۆسۆفت.

ئۆباڵی شکستی نۆکیا لە ئەستۆی مایکرۆسۆفتدایە، ویندۆس فۆن پرۆژەیەکی سەرنەکەوتووی مایکرۆسۆفتە، زەرەرێکی گەورەی بە ناوو و ناوبانگی نۆکیا گەیاند. منیش هاوڕام لەگەڵ تۆدا کاک زەندی، ئەگەر نۆکیا سیستمی ئاندرۆیدی لەسەر بووایە بەو شێوەیە لێی نە ئەقەوما.