بازاڕی ویندۆزی ٨ خراپترە لە ڤیستا
بە گوێرەی ئامارێکی Net Applications فرۆشی ویندۆزی ٨ کەمترە وەک لە ڤیستا.
لە مانگی نۆڤەمبەر تەنها لە سەدا 1.2 هەموو کۆمپیوتەرەکانی کە ویندۆز بەکاردێنن ویندۆزی ٨ یان دامەزراندووە.
لە 22 ی دیسەمبەر ئەم ژمارەیە زۆر بە لاوازی گەشەی کردووە بۆ 1.6 کە دیارە ئەمەش بە هیچ شێوەیەک مایکرۆسۆفت خۆشحاڵ نییە بەم ژمارانە.
ویندۆزی ٨ لە 26 ئۆکتۆبەر دەست بە فرۆشتنی کراوە واتا دوای نزیەکەی ٢ مانگ تەنها 1.6 بەکارهێنەرانی ویندۆزی و بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ویندۆزی ڤیستا لە کاتی فرۆشتنی لە بازاڕەکاندا, دوای دوو مانگ ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە لە سەدا 2.2 ی بەکارهێنەرانی ویندۆز.
شایەنی باسە، زۆربەی شارەزایان ویندۆزی ڤیستا بە یەکێک لە بەرهەمە هەرە سەرنەکەوتووەکانی مایکرۆسۆفت هەژمار دەکەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
جارێ با بەڕەسمی بگات بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ناوین) ئینجا فرۆشێ بۆ زۆر دەبێت
چوونکە ویندۆز تەنیا لە ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دەفرۆشرێت و تیایدا حکومەتێکیش هەیە بە ملیۆن دۆلار خەرج ئەکا و دوایش فڕێی ئەدات!!
بەدرێژایی مێژووی ویندۆز ئەم هەڵەیە چەندبارە بۆتەوە. وین 95 لە 25 ئەوگەست 1995 و پاشان ویندۆزی 98 لە 25 جونی 1998 تا سالی 2001 باشتر بوو لە ویندۆز میلانیۆم دوای میلانیۆم ویندۆز ئێکسپی لە 2001 تا ساڵی 2005 بازاڕێکی گەرمی بۆ ویندۆز دروست کردبو. پاشان ویندۆز ڤێستا جارێکی بازاڕەکانی ویندۆزی بەرەو کارەسات برد. دواتر ویندۆز 7 ئەو هەڵەیەی تا ڕادەیەک چاکردو دیسان خەڵک متمانەی بە وین 7 پەیاکردەوە و بازاڕەکانی ویندۆزی بوژانەوە. کەچی ئەوەتە دیسان مایکرۆسۆفت کەوتەوە هەمان هەڵەوە و ویندۆز 8 هەمان نەهامەتی می و ڤێستای گێڕایەوە بازەڕەکانی ویندۆز. بزانین تا کەی ئەم هەڵەیە بەسەر مایکرۆسۆفتدا دوبارە ئەبێتەوە؟
دەستخۆش کاک تێکۆشەر!
هاوڕێیان نازانم چۆنە ئێوە بەراوردی ویندۆز ٨ بە ڤیستا دەکەن، کەمی بازاڕ هیچ پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی سیستەمەکەوە نییە، ئەگر وابێت خۆ لینکوسیش بەدەیان جۆرە دابەشکردنەوە نەیوتوانیوە هەنگاوێک بچێتە پێش، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە کە لینوکس خراپ بێت.
کاتێک وەشانی تاقیگاری ویندۆز ٨ وەشێنرا، من خۆم دامگرت و ماوەیەک بەکارم هێنا، پیم باش نەبوو، لەبەر ئەوەی زۆر پرۆگرام کاری تێدا نەدەکرد، دوای ئەوە شێوازی بەکارهێنانی جیاوازبوو، بەڵام ئێستا وەشانی فەرمیم داگرتووە، بای ڕای خۆمتان بۆ بنوسم.
بەڕای من لەمێژووی مایکرۆسۆفدا سیستەمی وا باشی دروست نەکردووە، خێرایە، پڕ کردارە، کێشەی فۆرماتی نەهێشتووە، لەڕووی پاراستنەوە، وابزانم لە ویندۆز٧ بەدواوە ، ڤایرۆس نەماوە، ڕام کەم بەرکاردەبات، لاپتۆپیکی Dell XPS مۆدێلی ٢٠٠٧ م هەیە لە یندۆز ٧ دا بە خولەکێک دادەگیرسێت، بەڵام لە ویندۆز٨ دە ١٢ بۆ ١٥ چرکە.
ئەزانن بۆ چی بازاڕی کزە، چونکە خەڵک تاقەتی نییە شتی نوێ فێرێت، هەموو هونەری بەکارهێنانی ویندۆز ٨ دوو هەنگاوە.
یەکەم مشکەکە بەرە لای چەپ جێگەی ستارتی کۆن وە دووەم، مشکەکە بەرە لای ڕاست گۆشەی سەرەوە، ئیتر هەرچ کردارێکت ئەوێ لە گەڕاندا بینوسە، بەدوو چرکە ئەیدۆزیتەوە.
خاڵیکی تر، ئەم OS بۆ سسیتەمەی تەچ دروستکراوە، ئەگەر لە لەسەر کۆمپیوتەرێکی نوێ تاقیبکەیتەوە جیاوازە لەکۆمپیوتەرەێکی کۆن.
خاڵی لاوازی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە ئاپەکانی ویندۆز وەکو پرۆگرامەکانی ڕوومێز کارناکەن یا کرداریان کەمترە، ئەمەش پەیوەندی بە پێشخەرانی ئاپەکانەوە هەیە، بۆ نمونە، سکایپ ئاپێکی هەیە زۆربەی ئەو کردارانەی نییە کە لە وەشانی ڕوومێزدا هەیە.
پێم خۆشە گرفت و خاڵە لاوازەکانی ئەم سیستەمم بۆ باسبکەن، ئەگەر تاقیتانکردۆتەوە، ڤیستا تیکشکێنەری ڕەقەواڵەکانی کۆمپیوتەربوو، بەڵام جیاوازی ڤیستا و وین ٨ ئاسمان و ڕێسمانە.
سەرکەوتوبن
سڵاو برادەران،
لینوکس وابزانم ٤٠٠٠ جارم نوسیوە، پاکەتی فرۆشتنی کۆمپانیایەک نییە، کاڵایەک نییە بۆ فرۆشتن تا بەراورد بکرێت. گەر حەزتان بەو بەراوردانەیە ئەندرۆید و ماک وەکو لینوکس و یونیکس بەراوردبکەن بزانن ویندۆزفۆن لە چاویاندا نەگەشتووە بە بنکڕیان.
بە کورتی و بە کوردی، ویندۆز ٨ لێخوڕە تا ویندۆز ١٨٨ وەشاندنی تر، جێگایان ئەمڕۆ لە بەیانی خراپترە. لە بازاڕەکان باوی ئامێرەکانی لاپتۆپ چەند قاتێ لە دوای تەلەفۆن و تاتەبژمێرەوە و ویندۆزیش بۆ ئەمانە بە نۆکیاشەوە لە ژێر بلاکبێریەوە. سیستەمە بەهێزە، زۆر پتەوە، نا پتەوە کەس ئەمانە ناکڕێت لە ئەمڕۆی بازاڕدا.
من وەکو خۆم گەر یەکێ تاقەتی وتوێژی هەیە، ویندۆزی ٨ و ٢٠٠٠ هیچ جیاوازییەکیان نییە بێجگە لە ئایکۆن و ڕەنگی ڕوومێزەکەی!
عەینەن تاس عەینەن حەمامە!
کاتێک دەوترێت جیاوازی:
دەنک، پێشخستنی پێداویستییەکان، خێراکردنی پرۆسە، پێدانی خەسڵەت. نەک لاساییکردنەوەی ڕوومێزەکانی تر، یان گەورەکردنی حەزی سیستەم بەوەی گەر لە ڕابردوودا لەسەر کۆمپیوتەرێکی ٢٥٦ مێگابایت ئێکس پی کاری دەکرد، ئێستا لەسەر ٤ گێگا و ٥٠ جار گرافیک زیاتر...هتد.
دەی کاتێکی خۆش
سەرەتا سڵاو من ڕای خۆم دەردەبڕم
زۆر زۆر بەهەڵە داچون ئەوانەی ئەڵێن ویندۆوس ٨ لەگەڵ ڤیستا فەرقی نیە من خۆم ویندۆوس ٧ ی بیلادی لەسەر لەپتۆپەکەم بو لام دا کردم بە ویندۆوس ٨ ئێستا زۆر بە ویندۆوس ٨ مورتاحم و هیچ کێشەیەکم نیە لەگەل پرۆگرامە نوێیەکان وە هەروەها ویندۆوس ٨ ١ لەو تایبەتمەندیانەی ئەوەیە کە تۆ چت لە ناو ویندۆوس و وێبگەرەکان کردبێتەوە یەکسەر خەزن دەبێت لە ناوی و لە ناو سیستەمیش پڕۆگرامی سکای دڕاڤی تێدایە ئۆتۆماتیکی هەر شتێکت دەوێت لە ناوی هەڵی بگرە بەڕای من تا ویندۆوس ٨ نەبینی نازانی تامی چیە بۆ نموونە کاتێ سەیری ماگەزین دەکەی زۆر بە گەورەی پشان دەدات و یان سەیری کەش و هەوا دەکەی زۆر بە جوانی پشان دەدات یان لە ناو ئەپەس دا ئەتوانی پڕۆگرام هەیە کە ئەتوانی سەیری زۆربەی کەناڵەکانی ئاسمانی بکە تۆزێک ویندۆوس ٨ لە چاو سیستەمی ماک کراوەتەوە وەهەروەها کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرد ئەم ویندۆوسی ٨ زۆر زۆر سوکە و بۆ هەموو ئامێریکی کۆمپیوتەر دەبیت ئەگەر مواصفاتی کەمیش بێت و لە فۆڕمات کردنەوەش دا زۆر بە خێرای فۆرمات دەبێت من حیسابم کرد ٨ دەقەی برد بۆ فۆرمات بە ڕێگەی فلاش میمۆری! ویندۆوس ٨ بەکار بینە ئینجا ڕای خۆت دەرببڕە!!!!! زۆر سوپاس بۆ هەمولایەک هیوادارم ویندۆوس ٨ تاقی بکەنەوە.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 69.3 ک.ب. |
باسەکەمان لێرە ویندۆز ٨ واتە ڕوومێز، کاک Daniel/6@ مەبەست لە ویندۆز ٨ ئەوە نییە کەجیاوازبێت لە وەشانەکانی پێش خۆی، بەڵکو مەبەسەت لەنوێکردنەوەی هەر سیستەمێکی کارگێڕی یا پرۆگرام باشترکردن و کرداری نوێترە ئەوەش لە ویندۆز ٨ کراوە.
تاقیکردنەوە باشترین بەڵگەیە، ئەتوانن تاقیبکەنەوە ئەوجار بۆچوون بنووسن.
جیاوازی یا کردای نوێش هەر ستارت نییە، بەڵکو نویکرندەوەی ویندۆز بێ ئەوەی فایلەکانت لەناوبچێت ئەوە گۆڕناکاریەکی گرنگە، بوونی ئەنتی ڤایرۆس و لخودی سیستەمەکەدا ئەوە نوێکارییە، لەگەڵ هەر کرتەیەکدا بەچرکەیەک ئەکرێتەوە ئەوە گۆڕانکارییە، کەم بەکاربردنی ووزەو درێژکردنەوەی ماوەی پاتریەکەت ئەوەش هەر گۆڕانکارییە، دەیان گۆڕانکاریتری تێداکراوە، برادەریکم ئەیوت هەتا Run م دۆزیەوەتەوە نیو کاتژمێری خایاندووە، وتم پەنجەرەی ویندۆز + R دابگرە گەڕانی ناوێ، یا کرتەی ڕاست لەسەر ستارت بکە. یا لە گەڕاندا بینووسە.
هههه بەخوا باش بوو دۆزیتیەوە زۆر سوپاس کاکە زێندی تا ویندۆوس ٨ تاقی نەکەیەوە نازانی چەند خێراو سادەیە ئاسانکاری و نوێکاری زۆری تێدایە بەڕای من جارێ پەلەیە بۆ ئامارکردنی ویندۆوس ٨ خەڵکەکە جارێ تێنەگەیشتون لە ویندۆوس ٨ .
کاک زەندی ئەوانە لە کۆن کۆنترن لە هەموو سیستەم و ڕوومێزەکانی تر. سیستەم و نوێکاری وەشاندنی هەیە بەو کرتە و دووگمەی سەر تەختەکلیل ناپاڵێورێ، لە ٢٠٠٠ هەر هەبوو ئەو شتانە. بوونی ئەنتیڤیرۆس قسەیەکی قۆڕە، ئەو با بتوانێت سیستەمێک بکات کە پاراستنی زۆری نەوێت! جاران هەیبوو خۆت داتدەگرت، ئێستا لەگەڵ سیستەمەکە بە خۆکار دادەبەزێ، جا خۆ ئەوانەی ویندز هاک دەکەن لای چەتەکان سەد جۆری وای ویندۆزیان دروستکردووە بە ئەنتی ڤایرۆسەوە.
بەهەرحاڵ، نوێکردنەوەی وەشاندن وە کرۆکی سیستەم:
http://en.wikipedia.org/wiki/Software_versioning
بەڕێزەکەی تر، من باسی زانستی سیستەم و نوێکاری و توانا دەنک و فراوانکردنی سیستەم دەکەم، نەک بیلادی و ئەسڵی و لاپتۆپەکە و ئەوانە ناکەم ...
بەهەرحاڵ چۆن پێش ٨ ساڵ وتم، هاکا کۆتایی بەو قۆناغەی ڕوومێز هات، ئێستا هاتووە، ئامارەکان دەریدەخەن کە قازانجەکەی لە کوێدا قەتیس بووە. چەند ساڵێکی تر ئارام بگرن!
دەی هەربژین
تۆ باسی سیفەتێکم بۆ بکەن کە ویندۆزێکی ١٠ ساڵ کۆن نەیکات؟
@ئەوەی لێدەرکەن، کە تووڵەکانی خۆی دەیدات بە پەرەپێدەرەکانی وەکو ئەدۆب، سکایپ، نیرۆ ...هتد ناتوانێت پرۆگرامچنی بکات بۆ ویندۆزی کۆن، بە ئەنقەست ئەمەش لە ژێر گرێبەستی ڕەقەکاڵا و بەهەمهێنەرەکان بۆ ملکەچکردنی بەرزکردنەوەی پارچە و ئامێرە لە پێناو قازانجدا.
کاک سیا تۆ تاقیت نەکردۆتەوە و هەرچی مایکرۆسۆفت دروستی بکات لای تۆ هێڵی سوری بەسەرا هاتووە، دڵنیام ئەم سیستەمە ئەپڵ دروستی بکردایە ئێستا بەجۆرێکی تر دەتنوسیت.
کەس گومانی لەوە نییە بازاڕی کۆمپیتەر و لاپتۆپ ڕوو لەکزییەوە، بزاڕی تات و مۆبایل لەگەشکردنە، بەڵام ئیمە ئێستا باسی ویندۆز٨ ئەکەین.
من هەرگیز ویندۆز فەونم تاقینەکردۆتەوە بۆیە ناتوانم بچوکترین سەرنجی لەسەر بنووسم، ئەگەر باسی مۆبایل بکەیەن ئەوە ئەندرۆید پێشڕەوە.
دەنگ و فراوانکردنی سیستەم ، دەنگ ، ڕاستە سیستەمیش ڕۆڵی هەیە، بەڵام رۆڵی سەرەکی درایڤەر و کۆمپانیای دروستکەری ڕەقەواڵەیە.
سەرکەتوبن
سڵاو کاک زەندی
بەم قسەیە بێت ئەبێ دانیشین کۆمپیوتەرێک و کاتی خۆمان دانێن وەکو تاقیگە ڕۆژانە سەدان سیستەم و وتار و ناوەڕۆک تاقی بکەینەوە، تا بتوانین لەسەری بدوێین. من وەکو ڕۆژانە لەگەڵیان هەڵدەستم، وە دەشخوێمە زۆریش. باسی زانستی و شتی ورد هەیە کە سیستەمەکان شی دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری و بەڵگەی سەلمێنراو تێبینی دروست دەبێت. لە مێژوو و زانستدا بە گشتی فاکتەکان پەخش دەکرێن لە بۆچوون و تێبینی یەکتریەوە گەڵاڵەی کۆتاییمان لا دروست دەبێ.
سەبارەت بە ئەپڵ، یان تەڕەماش ئەوان لە سەر بنەما و ژمارە و شتەکان دروست دەکەن، بە نمونە وەشاندنەکان لە ئینتێلەوە گۆڕاون و دەنکەکان یەک ئەڵقەن، دوا وەشاندنی کە دەنکی ١٠.٨ بۆ یەکەم رۆڵەی ٢٠٠٧ کە دەنکی ١٠.٥ هەموویان تێهەڵکێشی یەکتر دەکرێن و دەبرێن بۆ یەکتری دەبن چونکە ژمارەی ڕۆڵەکانیان یەکە. لەسەر ماکیش شتی خۆم و ئەو وەشاندنانە شت دەنوسم، کاتێک ئەپڵ شانی پیا بکا، ئەمەم وا و ئەوەم وا. دووگمە و پەنجەرەی ڕەنم بە گۆڕانکاری پێ بفرۆشێتەوە.
لەسەر هەمووشیانەوە ئەپڵ ڕەقەکاڵای زۆر زۆر نازدارە و بەسەلیقەن، وە سیستەمەکەیان وەکو ناوەڕۆک شازی نێو باشەکانن، بەڵام بە داخەوە زۆر لە قاڵبیان داوە و سنوردارە بۆ خۆیان، زۆر ناخۆشە، بەڵام ئەوان ڕەقەکاڵای خۆیانە و سیستەم هی خۆیان. نا توانم بە بەفرگرێکی سیمینس بڵێم، تۆ وەکو لیبهێر بیکە!
هەر ئەم هەفتەیە Apple TV3 لابوو، بە پەلە ٢ هەفتە تەمەنی بوو فرۆشتمەوە (دیارە کەسێکم بەبێ پرس کڕی بووی)، یەک چرکەش نایەتەوە لام، تاکو WD وەستابێت. وە بۆ تاتەبژمێریش IPAD* هەمان شت.
بژین
ویندۆزی هەشت شتێکی خراپ نیە ماوەیەک بەکاری بێنە هەست دەکەیت جیاوازی بەر چاو هەیە بەڵام کێشەی زۆر لە ئەپەکاندا هەیە چونکە هەمان کاری تابەکانی دیسکتۆپ بۆ ناکەن زۆر عەمەلی نین
بازاڕی ویندۆز پەیوەندی بە خراپی یان چاکی ویندۆزەوە نیە پەیوەندی بەو شەپۆلە نوێیەوە هەیە لە هاتنی ئامێرە تازەکان بەتایبەتی تاب و تابلێت و مۆبایلە ژیرەکان گۆگڵ و ئەپڵ بەشێکی زۆری بەکار هێنەرەکانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە نەک ئەوەش بەڵکو دەیان ئەوەندەی جاران کڕیاری نوێیان بۆ خۆیان دروست کردوە وە بازاڕی نوێیان بۆ خۆیان دروست کردوە کە مایکرۆسۆفت توانای ئەوەی نیە لەو بازاڕانەدا منافەسەیان بکات
بەهۆی قەتیس بوونی بازاڕ. پڕبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمە لوکسۆسە نوێییەکان وەک بەرهەمەکانی ئەپڵو سامسۆنگ وەک ئای فۆن و گالاکسی و تەبڵێتەکان و بەتاڵ بوونەوەی حەزی بەکارهێنەر هۆکارێکن لە نزمی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ویندۆس.
ناتوانیت بە سییتەم فۆڕماتی FTA32 ئیکستێرنڵ هارد فۆرمات بکەی تیایدا،،،هەروەها هەندێ جار بە شیفت+2 ئات(@) ئەنوسێ وەک لە ++c دا تا ئێستا بەس ئەو عەیبەم تیادا بینیوە ئەگین بۆ کوردستان کە لە سەدا نەوەدی خەڵکەکەی ویندۆز بە کار ئەهێنن بە ڕای منشتێکی جوانو نایابە
ئەڵێن:
[b]کورد بدوێنە، شەرحی خۆی ئەکات![/b]
زانست و تەکنەلۆژیای ڕەقەکاڵا ...هتد لە کوێ، FAT & NTFS یـــــش لە کوێندەر!!
ئەم بۆچونانە هەمووییان نیسبین، هەرچەندە لێرەدا بابەتەکە بەراوردکردنی ویندۆز بە ئوپرەیتین سیستێمەکانی تر نیە. بەڵکو بەراوردکردنی ویندۆزە لەگەڵ وەشانەکانی پێش خۆی ، کە من پێم وایە لەم وەشانەدا تەنها لاسایی کردنەوەیەکی نا عەمەلیانەی لە ڕوکاردا کردوە، فکرەکەش زیاتر لە ئەپڵ و ئەندرۆیدەوە وەرگیراوە. خۆ ئەگەر بەراوردی بکەین بە لینوکس بۆ نمونە ئەوا جیاوازیەکان زۆرن هەرچەندە من زیاتر ویندۆزم بەکار هێناوە بەبەراورد لەگەڵ لینوکسدا بەڵام بەراورد کردنی ویندۆز بە لینوکس ناهەقیەکی گەورەیە لە لینوکس. لێرەدا باسەکە ئۆپن سۆرسە.
باشە بەڕیز یاهیا فۆرماتی سیستێم بە Fat32 (فتا) کەی خۆت! ئەوە بۆچی باشە و لەم سەردەمەدا بۆچی بەکاری دێنی؟
بەڕێزان ،،کاک سیا،، کاک هێمن من سییتەم فۆڕماتی FTA32 بەکار ئەهێنم بۆ فۆڕمات کردنی هارد درایڤی دەرەکی بە مەبەستی یاری کۆپی کردن بۆ PS3 چونکەPS3 بە تەنها بە سیستەم فۆرماتی FTA32 کار ئەکات،، خۆ ڕاستە ئەشتوانین سۆفت وێر بەکار بهێنین بۆ ئەم مەبەستە.
بەڕێزان ،،کاک سیا،، کاک هێمن من سییتەم فۆڕماتی FTA32 بەکار ئەهێنم بۆ فۆڕمات کردنی هارد درایڤی دەرەکی بە مەبەستی یاری کۆپی کردن بۆ PS3 چونکەPS3 بە تەنها بە سیستەم فۆرماتی FTA32 کار ئەکات،، خۆ ڕاستە ئەشتوانین سۆفت وێر بەکار بهێنین بۆ ئەم مەبەستە.
شتێکی باش دەکەن گەر نەهێڵن لەو کوردستانە ویندۆز بەکاربێنن بە قاچاخ، وە ویندۆز ٨ باشی کردووە کە نایەڵێت یاری لەبەربگرنەوە.
ئەگەر مایکرۆسۆفت خۆی ڕێگە خۆش نەکات بۆ هاککەران ئەو قاچاخکاریەش نامێنێت ئەوەندەی بە پارە دەدات بە ڕیکلام با ئەوەندەش بدات بە کەسانی خاوەن ئەزموون بۆ ڕێگە گرتن لەم کارانە.چەند بە شان و باڵی ویندۆز هەشت و ئۆفیسی ٢٠١٠ دا هەڵیان دا تەنها چەند ڕۆژێکی خایاند لاوێکی ڕوسی KMS activator کردە دیاری بۆ چالاک کردنی هەردوکیان بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ بێ بەرامبەر و لە پاشان بە Re-run بۆ ١٨٠ ڕۆژی تر و هەتا دوایی بەس بۆ ئەوە باشن....کوردستان وەک دڵۆپێک ئاو وایە لە چاو چاینادا.تێناگەم چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان the pirates bay وutorrent دا کە.هەستاوە بە فیلتەرکردنی the pirates bay لە زۆربەی وڵاتاندا.. کە بە گۆڕینی IP ئەویش بە ئاسانی دەکرێتەوە.با بڕۆن سیستەم پینە بکەن نەک وێبگە فیلتەر بکەن