تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەرگێری ( VB Soft Dictionary 3.0 )

orange

Orange

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

وەرگێری ( VB Soft Dictionary 3.0 ) فەرهەنگێکی زۆر چاکە و بەنرخە , لەتوانایدا هەیە کە وشە لە زمانەکانی کوردی بۆ ئینگلیزی وە هەروەها لە ئینگلیزی بۆ کوردی وەربگێرێت بە شێوەیەکی راست و دروست . وە هەروەها بەرنامەکە دەتوانێت وشە ئینگلیزیەکان بە دەنگ بخوێنێتەوە . وە ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بۆ زانینی دەنگی وشەکان . وە فەرهەنگەکە لەم وەشانەدا نزیکەی ( ٥٥ ) هەزار وشەی لە خۆی گرتووە . وە بۆ دابەزاندنی فەرهەنگەکە [url=http://www.bijmer.com/d-kurdish-english-english-kurdihs-www.bijmer.com.exe]کلیک لێرە داگرە [/url] بەهیوای سوود وەرگرتن .

پاشکۆقەبارە
Image icon Capture.PNG50.87 ک.ب.
Image icon Capture 1.PNG55.13 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
بەداخەوە، لای من کوردیەکە ناخوێنرێتەوە، نازانم ئەگەر بە داگرتنی فۆنت چاک بێت.

دەست خۆشی لەو کەسانە دەکەم کە لە هەوڵ دان بۆ پێش خستنی زمانی کوردی دەدەن
بەڵام بەداخێکی زۆر گرانەوە زۆری ئەو قاموسانە دروست دەکرێت زۆر فەقیرانەیە ئەڵێی هی ساڵی ٩٠ کانە بە فۆنتێکی ناشیرین دیزاین و ڕوکارێکی تەڵخ و ناڕێک سەرەڕای ئەمانەش فۆنت کۆن بەکار دێنن زۆربەی خەڵک ئیسفادەی لێ ناکات
من بۆ ویندۆزی حەوتم داگرت ئیسفادەم لێ نەکرد وە بۆ ویندۆزی هەشتیشم داگرت ئەم جارە هەر دانەبەزیە سەر کۆمپیوتەرەکەم

برادەرێکی تر ئەم فەرهەنگەی دروست کردوە [url=http://rukar.net]فەرهەنگ[/url]
ئەم ماوەیە کەوتە پێش چاو دام گرت بۆ ئەندرۆید بەڕاستی جێگای دەست خۆشی و پیا هەڵ دانە تەنانەت زۆر وشەی قورسی ئینگلیزیمان لەسەر تاقی کردوە بەتەواوەتی دەیکرد بە کوردی
هیوادارم لەم جۆرە پرۆژانە بەردەوام بێت تا زمانی کوردیش دەگاتە ئاستی ئەوەی ستاندار بکرێت لە جیهانی ئای تی دا بناسرێت و میلەتی کورد ئیسفادە بکات لە زانستە نوێکان لە ڕێگەی ناساندنی زمانەکەیەوە
سەرکەوتن بۆ ئێوە

ئەگەر ٥٥ هەزار وشەتان هەیە، دەتوانن یارمەتیدەرێکی گەورە بن بۆ [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio]دیکتیۆ[/url]، ئەوکاتیش بەدڵناییەوە کۆششی ئێوە لەبەرچاو دەگیرێ جا لە ئاماژەپێدانی ناوتان تا هەر قازانج و سوودێکی فەرهەنگەکە.

هەر وەكو كاك(Abdull330) لە پەیامی 2 گۆتی بە داخەوە بە زمانی ڤی بی سكریپت درووست كرایە، كەوا مایكڕۆسۆفت زۆر لە مێژە وازی لە سەپۆرتكردنی هێنایە.
ئەگەر حەز بكەن ئەوا ئەمن دەتوانم وەریگێڕمە سەر زمانی (ڤی بی دۆت نێت) بۆ ئەوەی پشگیری نوێترین وەشانی ویندۆوز بكا.