کڕینی کۆمپیوتەر بۆ یەک بەیەکی قوتابیانی ...سەرزەوی
ڕاسپبێری پی ئای= Raspberry Pi [url=http://www.raspberrypi.org/forum/general-discussion/the-name-raspberry-pi]ناوەکەی[/url] لەمەوە هاتوە: ([url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/raspberry]raspberry[/url] واتە تودڕک) وە Pi کورتکراوەی Pythonە کە زمانێکی پرۆگرامکردنەو ناسراوە بەوەی توانای فێربوونی بۆ کەسێک کە پێشتر پرۆگرامکار نەبووبێت ئاسانە. چاکی و خراپیەکانی تری بە دڵنیاییەوە هەیە. بەڵام داهێنەری RaspberryPi ئەیەوێت زمانی سەرەکی ئەم کۆمپیوتەرە چکۆلەیە پایسن بێت.لەلای دروستکەرانی کۆمپیوتەر و ئامێری کۆمپیوتەری میوە زۆر بەکاردێت وەک [url=www.apple.com]سێو[/url] و [url=http://dictio.kurditgroup.org/dict/add/Blackberry]Blackberry[/url] .
داهێنانی ئەم کۆمپوتەرە بچکلۆلەیە کە وەک لەوێنەکەدا دیارە هێندەی ئایفۆنێک ئەبێت، تەنها داهێنانێک نیە خاوەنەکەی خۆی پێ خۆشحاڵ بکات یان شانازی پێوە بکات وە یان بەتەمای پەیداکردنی ملیۆن و بلیۆن دۆلار بێت،لانی کەم بانگەشەی ئەوە ئەکات کە لە پشت ئەم داهێنانەوە شتێکی وەک دروست بوونی قەڵەم بهێنێتە پێش چاو. جاران مەرەکەب یاخود پاشتر چاپ هۆی پێش کەوتنی گەلان و تاکەکان بوو. ئەمڕۆ کۆمپیوتەر. کۆمپیوتەر بەو مانایەی بەکارهێنەر بۆ خوێندن و نوسین و توێژینەوە بەکاری بهێنێت پێش ئەوەی بۆ کات بەسەربردن، دەنا کۆمپوتەر و پی ئێس پی یان نینتێندۆ و ئامێری دیکەی کات بەسەر بردن جیاوازیەکیان نەئەبوو، داهێنانی ئامێری کات بەسەربردن نەبوونەتە سەردێڕ لەوەتەی هەواڵەکانی کوردئایتی دروست بووە، لەناو هەواڵەکانیشدا بووبێت باوەڕناکەم لەپەنجەی دەست تێ پەڕی کردبێت.
گرنگی ئەم کۆمپیوتەرە چکۆلەیە کە جۆرێکیان ۳۵$ بچکۆلەو جۆرێکی دیکەشیان تەنها ۲۵$، لەبەر بچوکیەکەی ئەوترێت ناتوانێ کاتژمێرێکی ناوەندی لەسەربێت بۆیە، ئەبێ خۆت دوای هەڵبونی کاتی پێ بڵێیت یان لە [url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl/?penase=net]تۆڕێکی[/url] وەرگرێت. [url=http://thestoragearchitect.com/2012/02/29/raspberry-pi-launch-aims-to-herald-new-era-of-education-in-computing/]ئامانجی سەرەکی[/url] ڕاسپبێری پی ئای ئەوەیە کە فێرکردنی کۆمپیوتەر ئەمجارەیان بە شێوازە ڕاستیەکەی بخرێتە بەردەست قوتابیانی قوتابخانە. لە[url=http://www.bbc.co.uk/news/education-16493929]بابەتێکی تری بی ب[/url]ی سیدا لەگەڵ گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندنی بەریتانیا لە مانگی 9ی ئەمساڵدا هاتبوو کەوا چیتر حەق نیە فێرکردنی کۆمپیوتەر وەکوو شتێکی ناوازە لە ناو وانەکانی تردا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەڵکە هەقە وەک وانەیەکی وەک بیرکاری هەژمار بکرێت.
ئەمجارەیان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە کۆمپیوتەرێکیش کە نەک وەک ویندۆز بۆ هەندێک دروستکرابێت بەڵکە سیستمی کارگێڕی لینوکسی لەسەربێت کە لەبنەمادا سەرچاوە کراوەیەو بەلاشە پێش هەموو شتێک. لەمە گرنگترە ئەوەیە چیتر قوتابیان فێری بەکارهێنانی ووشە چنین([url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl/?penase=word%20processing]وشە ڕێکخەری[/url]) بن، بەڵکە فێری زۆر شتی تر بن کە هەم خۆیان لەزەتی لێ ببین وە هەم شتێک بێت کە خۆیان پێیان خۆش بێت. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئێستاکە [url=http://kurditgroup.org/node/14289]گلەیی لەوە هەیە[/url] ئەم هەموو توانایەی کۆمپیوتەرەکانمان بە زۆر شتی لاوەکیەوە سەرف ئەکرێت و پرۆگرامکردنی ئاستی پێویست بۆ ڕەقەکاڵاکانمنان دابین ناکرێت.
[b]بایەخی ڕاسپبێری پی ئای بۆ ئێمەی کورد:[/b]
لە ڕاستیا ویستم بابەتەکە تەواو تەرخان کەم بە دۆخی کوردستانی باشور، بەڵام زۆر سواوانە هاتە پێش چاوم. بۆیە تەنها ئەم بەشەیم تەرخانکرد. بۆ ئێمەی کورد بەڕاستی فرسەتێکە لە ئاڵتون بەبەهاتر، هیچ دورنیە نیمچە بازرگانێکی 22 ساڵە 1000 دانەیەکی لێ بکرێت (دوو دەفتەری چکۆلە)و لەگەڵ ئامێرێکی پرۆجێکت کردن، ئەوکات ئەم کۆمپیوتەرە ئەکرێ بە چەن باتریەکی بچوک یان بە لیسیۆمێکی ناو هەر مۆبایلێکی دەستی بخرێتە گەڕ. وەیان شاشەی مۆبایلەکە خۆی بکرێتە مۆنیتەری کۆمپیوتەرەکە. با بزانین بەرەو کوێمان ئەبات.
بۆ ئەوەی زەق جیاوازیەکە ببینین، کۆمپیوتەرێکی 250$ کە بەئاسانی دەست ناکەوێ بەرامبەر ڕاسپبێری پی ئای 10 جار گرانترە!
یاخود ئەمیش تەنها هیوایەکی ترەو واقیع شتێکی یەکجار دورە لەم کۆمپیوتەرە بچکۆلەیەوە.
[url=http://silouane20.tumblr.com/]سەرچاوەی وێنەکە[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەسخۆش کاک هیوا،
لە ڕووی بازرگانیی/ ئابوورییەوە زۆر نایابە. بەم نرخە دەکرێت هەموو قوتابخانەکانی کوردستانیش بە نرخێکی کەم کۆمپیوتەری خۆیان هەبێت. یان هەموو قوتابییەک کۆمپیوتەرەکەی خۆی لەگەڵ خۆی دێنێت و پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک 6 کتێب لە خۆی باربکات. وەک لە بابەتەکەشدا باسکراوە.
تەنها کێشەش بۆ کوردستان ئەمانەن:
- لینوکسە
- زۆر هەرزانە
ئەگەر هاتوو نرخەکەی 700 دۆلار بوایە، بە ویندۆزەوە، لە کوردستان موشتەری زۆر دەبوو.
دەست خۆش کاک هیوا وەک خۆت باست کرد بەڕاستی دەرفەتێکی زێڕینه بۆ کوردستان و خۆی مەسلەکە بڕاستی بزووتنەوەیێک ئەخاتە داهاتووی ئەو گەلە هەژارەی ئێمەوە،
بەڵام وەک هەزاران هەلی تر کە ئێمەی هەمیشە لەگوێی گادا خەوتوو هەر بە فێڕوو مان داوە ئەم هەلەش ئیشەڵا بە فێڕوو نەچێت
لەسەر ئیزنت ئەوە ئێستە تویتی ئەکەم منیش بەڵکوو بگاتە گوێی دەسڵات دارێك!