کێشه ی ویندۆز ٣٢ بت له گه ڵ ٦٤ بت
به ڕێزان من کێشه یه کم بۆ دروست بووه ئه ویش ئه وه یه که کۆمپیوته ره که م له بنه ڕه تدا ویندۆز سیستێمی ٦٤ بته به ڵام کاتێک که به تازه یی کڕیم به ویندۆزی سیستێمی ٣٢ بتی ئه ڕۆیشت، وه ئێستاش هه ر کاتێک که کۆمپیوته ره که م دائه گیرسێنم له سه ر شاشه ی کۆمپیوته ره که م بۆکسێک پیشان ئه دات که ئه مه ی لای خواره وه ی له سه ر نووسراوه
Error in C :/ Windows/system32/spool/DRIVERS/x64/3/LXCGtime.dll Missing entry: _RunDLLEntry @ 16
تکایه ئه گه ر هه ر کۆمپیوته ره که م به ٣٢ بت بڕوات ئایا ئه وه کێشه ی تیایه یاخود نا وه ئه گه ر کێشه یه ئه ی چۆن ئه توانم سیستێمی ویندۆزی ٣٢ بته که بگۆڕم بۆ ٦٤ بت، تکایه چاره سه ر به ڕێزان.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کۆمپیوتەرەکەت سیستەمى چەند بتى لەسەر بوو هەر ئەوە بەکار بهێنە بۆ ئەوەى توشى کێشە نەبیت
ئەگەر 74 ە ئەوا هەر ئەوە بەرکار بهێنە
ئەگەر لاپتۆپ بەکار دەهێنیت لە ئینتەرنێت جۆرەکەى بدۆزەرەوە لە تایبەتمەندیەکانیدا هەیە کە چ سیستەمێکى بۆ دەبێت 32 یاخود 64
لە تایبەتمەندیەکەى هەر کامێکیان بوو ئەوە بەکار بهێنە
سیستەمى 64 بەکار بهێنە
بێگومان کێشەی تێدایە لەبەرئەوەی یەکێک لە درایڤەرەکانت کارناکات واباشترە بیگۆڕیت بە ویندۆزی 64-bit، جیاوازی نێوان هەردوو سیستەمی 64-bit و 32-bit تەنها ڕامی کۆمپیوتەر و هەندێک پرۆگرامە کە بۆ 64-bit دروستکراون لەسەر 32-bit کارناکات، ویندۆزی 64-bit تایبەتە بەو کۆمپیوتەرانەی کە ڕامیان لە 3 گێگابایت زیاترە، ئەگەر ویندۆزی 32-bit ی لەسەر دابەزێنیت تەنها 3 گێگابایت لە ڕام کاردەکات و ئەوەی لەوە زیاترە ون دەبێت. ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت ڕامی زیاترە لە 3 گێگابایت ئەوا بیگۆڕە بۆ 64-bit ئەگەر کەمترە ئەوا با بە 32-bit بمێنێتەوە و هەوڵبدە لە ئینتەرنێت بۆ ئەو فایلە بگەڕێیت دوای داگرتنی کۆپی بکە بۆ ئەو فۆڵدەرە و ڕیستارت بکە بە هیوای ئەوەی کێشەکەت چارەسەرببێت. هیوادارم ڕوونکردنەوەی پێویست دابێت لەسەر کێشەکەت..
سڵاو.. دەبێت بە فۆرماتکردن بیگۆڕیت بۆ 64 بت بەڕێگەی دی ڤی دی ویندۆزی 7 ی 64 بت یان گەڕاندنەوەی باکئاپی تایبەت ئەگەر لە کاتی کڕیندا ویندۆزی ئۆیمی لەسەر بوە، هەموو پرۆگرامەکانی 32 بت لە سەر ویندۆزی 64 بت کاردەکات ئەگەر ئەنتی ڤایرۆس یان هەر پرۆگرامێکی تر کاری نەکرد دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە پرۆگرامەکە بکەیت و ڤێرژنی 64 بت دابگریت لەبەر بڵاوی ویندۆزی 64 بت لە ئێستادا هەر پرۆگرامێک کێشەی هەبێت لەگەڵ ویندۆزی 64 بت کۆمپانیاکان ڤێرژنی تایبەت بە 64 بت یان دروستکردووە. هەر پرۆگرامێک کە کڕیوتە سێریاڵ و ئەو کۆدانەی وەرتگرتووە دڵنیابە لەوەی پێش فۆرماتکردن پاراستوتە لای خۆت.. ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت باکئاپی تایبەتی خۆی هەیە ئەوا باشترە ئەوە بگەڕێنیتەوە، دوای فۆرماتکردن هەر کێشەیەکت لە پێناسەکردنی درایڤەرەکاندا بۆ دروستبوو بچۆ لە وێبسایتی کۆمپانیای ئەیسەر ئەو درایڤەرانە دابگرە کە تایبەتە بە ویندۆزی 64 بت، هیوادارم ڕوونکردنەوەی پێویستم نوسیبێت. لەگەڵ ڕێزم