تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

StartW8 بۆ ویندۆز٨

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

 

دوای وەشانی ویندۆز ٨ لە ٢٦ ی گەڵاڕێزان، مایکرۆسۆفت چاوەڕێی ئەوەبوو کە پێش ساڵی ٢٠١٣ ڕیژەی بەکارهێنەرانی بگاتە ٤٠ %، بەڵام ئەنجامەکا ن بەپێچەوانەی پێشبینیەکانی مایکرۆسۆفتەوە بوون و ڕێژەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ٢٠% .
بەپێی چەند ڕاپرسیەک کە ئەنجام دراوە ٨% بەکارهێنەران (ویندۆز٧) یان پێ باشترە و ویندۆز ٨ لابردووە، یەکێک لەو هۆکارانەی کەبەکار‌هێنەران ویندۆز ٧ یان پێ باشترە، نەبوونی لیستەی Start کە لەهەموو وەشانەکانی ویندۆزدا هەبووە.
ئەگەر تۆش یەکێکی لەو بەکارهێنەرانە، ئەوا ئەتوانی پرۆگرامی StartW8 دابگری و لیستەی ستارت بگەرێنیتەوە بۆ ویندۆز ٨ .
پرۆگرامەکە بەخۆڕاییەو دەتوانن [url=http://download.cnet.com/StartW8/3000-2072_4-75812800.html]لەم بەســتەرە دایبگرن.[/url]

[img]http://bilde.dinside.no/startw8+-+gratis+startmeny+for+windows+8.jpg?o=4617518&w=&h=&ee=1354792897[/img]

[img]http://www.media.allerinternett.no/php/obj.phpi?d=x3&o=4617525&w=740&h=555&ee=1354792752&frame=0&nobg=1[/img]
[img]http://www.media.allerinternett.no/php/obj.phpi?d=x3&o=4617529&w=416&h=555&ee=1354792752&frame=0&nobg=1[/img]

بۆچوونەکان

بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز شتێکی چاکە بەڵام دەبوو خوودی مایکرۆسۆفت نەرمەواڵایەکی هاوشێوەی وای ساز کردبوایە بۆ بەکارهێنەرانی بۆ وێنە لە ماڕکێتە تازەکەیان زۆریانکردبا!!!
‌پرسیارێک / هاوڕێیەکم لەهەرێم ئەو ویندۆز هەشتە بەکاردەبا بەڵام وەشانی بێتا یان کەستەم پریڤیو بەڵام ماڕکێتەکە کارناکا وێڕای چوونەژوورەوەی بە هەژماری هۆتمایلی مایکرۆسۆفت

دەست خۆش بەڵام من ویندۆوس ٨ زۆر لام باشە بەڵام هەندێک کێشەی هەیە لەگەڵ پڕۆگرامەکان و وەهەروەها لێی نوسراوە کە پێویستی بە ئەنتی ڤایرۆسی دەرەکی نیە لە ناوەخۆی ئەنتی ڤایرۆسی مایکرۆسۆفت یان داناوە ئەوەش نازانم تا چەند سەرکەوتوە؟

دەست خۆش زۆر بەسوودە هەر چەند زۆر کەم و کور هەیە لەگەل لیستی ستارتی ویندۆز٧

سڵاو بەڕیزان
من ویندۆزی هەشتم داگرت لەسەر ( 500gb-7500 / i5-2.6 / 8gb-Ram) و زۆر هەوڵم دا بگونجێم لەگەڵیدا ، بەڵام پاش دوو هەفتە لام برد . جێگەی باسە ویندۆزەکە ( windows 8 pro rtm) بوو . بەڵام هۆکارەکان پەیوەندیان بە نەبوونی ستارتەوە نەبوو .
هەرچەندە دوو جاریش ئەپدەیتم کردو نوێترین ئەپدەیتەکانم لابوو ، بەڵام شیوازی کارکردنیم بە دڵ نەبوو ، زوو زوو ئەوەستاو و بۆ هەموو شتەکان پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆر بوو . لەوانەیە هۆکارەکە درایڤەرەکان بێت چوونکە هەموو درایڤەرەکانی من هی ویندۆزی حەوتی شەستوچوار بتی بوون . کۆمپانیای hp یش هیچ درایڤەرێکی نوێی بۆ ٨ دانەناوە . دوای ویندۆزی ڤیستا ئەمە دووەم جارە من داونگرەید بکەم لە چاخی ویندۆزی ٣.١١ ـەوە .
تا ویندۆزی ٧ نەهات ، من وازم لە xp نەهێنا ، هیوادارم ئەم جارەش وام لێ نەیەت .
بۆ کاک دلۆڤان : من (avg internet security 2013) دابەزاند لە سەر ویندۆز ٨ و پاش گۆڕینی سێتینی سێکیورتی ویندۆز ، دژەڤایرۆسەکە و فایەروٶڵەکەم کرد بەو . هیچ گرفتێم نەبوو و بە بێ کیشە کاری ئەکرد و رۆژانەش ئەپدەیت ئەبوو .

ویندۆز ٨ ، کارێکی بێ وێنەیە لە لایەن مایکرۆسافت . ئێستا دەتوانین بڵێن مایکرۆسافت سیستەمی کارگێڕی هەیە ... بەڵام لە چۆنێتی تەعامول لەگەڵ ویندۆزفۆن زۆر لاسایی ئەپڵی کردووەتەوە .

Dastan xosh kaka aram gyan agar ba qsai windows 8 broeeet abeit anti vaeros naxaya saree chwnka xoy anti vairosiii xoy tedaya

Sayree amarakan bka

پاشکۆقەبارە
Image icon image.jpg65.61 ک.ب.

دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەو بابەتە، بەڵام تاکەی مایکرۆسۆفت ئەبێت هەر بە سیاسەتە کۆنەکە کار بکات!!!‌کە لەملاو ئەولاوە پینەو پەرۆی بۆ بکەن کە تۆ بزانیت زۆربەی بەکارهێنەرەکانت دڵخۆشت بە لیستی ستارت مینو بەو شێوەیەی کە هەبووە ئیتر بۆ لای ئەبەیت؟؟؟

کاک دلۆڤان لە ویندۆز ٨ دا دژە ڤایرۆسی windows defender هەیە و پێویست بە دژە ڤایرۆسی تر ناکا لەگەڵ ئەوەش کۆمپیوتەرەکەت پارێزراو نابێلە ڤایرۆس

ماوەیەکی زۆرە ویندۆزی ئەسڵی هەشتم داگرتوە هەر لە ڕێگەی وێب سایتی مایکرۆسۆفتەوە واتە ویندۆسی حەوتەکەم ئەپگرۆید کردوە بە بڕە پارەیەکی کەم زۆربەی هەرە زۆری درایڤەرەکانی تازە کردەوە لە کاتی ئەپگرەید کردنەکەدا تەنها یەک دوو پرۆگرامی پۆرتەبڵ ئیشی نەکرد لەسەری ئەویش لام گرنگ نەبوو
من زۆر لێی ڕازیم کێشەی نیە لای من خێرایەکی باشتری هەیە هەڵکردن و کوژانەوەی خێراترە
بەڵام وەک ئەو برادەرە وتی زۆڵێتی مایکرۆسۆف لەوەدایە ئەگەر ویدۆزەکانی بەکاملی بخاتە بەردەست خەڵک ئەوا خەڵک ملزم نابن بەوەی نوسخەی ئەسڵی بکڕن بۆ ئەوەی زوزو ئەپدەیتی بکەیتەوە من پێم وایە ئەوەش بۆخۆی سیاسەتێکی قێزەونی مایکرۆسۆفتە

سوپاس هاوڕێیان!
ئەنتی ڤایرۆسی پێویست نییە، لەڕاستیدا ئەو ستارمینو هەر پێوسیت نییە، تەنیا دوو هەنگاوت لەبیربێت، ماوسکەت بەرەوە شوێنی ستارت یا گۆشەی سەرەوەی لای ڕاست ئیتر بۆ هەر جێگەیە ئەگەرێیت دوو چرکەت پێوستە.
منیش وەشانێکی تاقیگاریم لایە مایکرۆسۆفت خۆیان بەئێمێڵ لینکەکەیان بۆ ناردم بۆ ٣ مانگە، ئەوان نوسیویانە کەئەتوانم تامانگی ٨/٢٠١٣ بەکاریبهێنم.
سیتەمێکی زۆر خێرایەو وزەش زۆر کەمتر بەکاردەبات لەویندۆز ٧، لای من تا ئێستا بچوکترین کێشەم نەبووە.
سەرکەتوبن

سڵاو بەڕیزان...
تکایە ئەوانەتان کە بەکاری ئەهێنن و هیچ کێشەتان نییە . ئایا کەستان کارتان بە پرۆگرامێک پێ کردوە کە رام و مێمۆری گرافیکی زۆر بوێت ؟ یان بە جۆرێکی تر پرسیارەکە ئەکەم ، ئەگەر هیچ سۆفتوێریک کارا نەبێت ، تەنها ویندۆز ٨ چەند لە رام ئەبات ؟ زۆر سوپاس ...

من خۆم هەموو وەشانەکانم تاقی کردووەتەوە و ئێستا کۆتا وەشانی windows 8 enterprise وە زۆر خێرایە بەلام تەنها فۆتۆشۆپ یان باشتر بلێین زۆربەی بەرنامەکانی کۆمپانیای adobe زۆر بەقورسی کردارەکانی ئەنجام دەدرێن
و بەرنامەی مونتاژی corel video studio x5 بەهیچ شێوەیەک کارناکات

هاوڕێیان تەختەکلیلی کوردی بۆ ویندۆز 8 بە شێوازی ‌عەرەبی کامەیە ؟؟؟

هەر ڕاستکردنەوەیەک کاک دیلان، شێوازی ئارامی نەوەک عەرەبی.

بژیت.

Waya bas to bom paya bka dway lasar awash qsa akayn dastm shl bw tawakw aw diram nwsy

بەکارهێنانی پرۆگرامی قورس و ڤیدیۆ ، ئەمانە پەیوەندی بە ویندۆز٨ وە نییە، ئەمانە پەیوەندی بە پێکهاتەی کۆمپیوتەرەوە هەیە، بەهێزی پرۆسێسەر و ڕام و گرافیک کارت تا ڕادەیەک ئەگەر هاردەکەت SSD بێت باشترە.
هیچ کێشەیەکی نییە و لەویندۆز٧ یش باشترە، لەوەشانی تاقیگاریدا هەندێک کێشەی هەبوون، بەڵام ئێستا هەمووی چاککراون، هەر پرۆگرامێکیش پشتگیری نەکات، ئەتوانی بە وەشانی ویندۆزەکانی تر ، بەکاریبهێنێت.

چۆن هەمووی پەیوەستە لە کۆتاییدا بە سیستەمەکەوە!
جۆرایەتی و ڕاپەڕاندنیش هەمان شت، تەماشای فۆتۆشۆپ بکە لە ماک و لە شتێکی وەکو ویندۆزی ٢٠٠٠ و ئێکسپی ...هتد.