تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فایەرفۆکس سیستەمی کارگێڕی دروستکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

کۆمپانیای موزیلای ویبگەڕی فایەرفۆکس ماوەیەکە سەرقاڵی پێشخستنی (OS) ێکی تایبەت بەخۆیەتی بۆ تەلەفۆنی دەستی بەناوی Firefox OS.
ئەم سیستەمەی فایەرفۆکس لەسەر بنچینەی لینوکس داڕێژراوەو سەرچاوەی کراوەیە و دەبێتە ڕکابەری ئەندرۆید و ویندۆس فەون وە iOS.
Firefox OS سیستەمێکی تێکەڵاوە لە iOS و ئەندرۆید و بەکارهێنانی زۆر سادە و ئاسان دەبێت.
هەنوکە موزیلا بانگەوازی ل بۆ هەموو پێشخەرانی جیهان ناردووە کە بێن و هاوکاری موزیلا بکەن لە دروستکردنی بەرنامەی بەکاربەری (apps)-

[img]http://bilde.dinside.no/mobil-n%E5+kan+du+pr%F8ve+firefox+os.jpg?o=4625908&w=548&frame=0&ee=[/img]

[b]دەتوانن لەم گرتە ڤیدیۆییەی خوارەوەدا شێوازی تاقیکردنەوەی ببینن.[/b]
[b][/b]
[b][youtube]g6oLUmc2iOQ[/youtube][/b]

بۆچوونەکان

دەست خۆش، یەکەم کەس ئەبم تاقی دەکەمەوە.

بژین،

پیشاندانی کوردی بێ کێشەیە ئیتر نازانم سیسیتم خۆی وایە یان ئازای فایەرفۆکسە.
من بەوە دەنوسسم ئێستا.

سوپاس هاوڕێیان!
کاک جوتیار، دوایی سەرنجی خۆتمان بۆ بنوسە، ئەگەر تاقیتکردەوە!

کاک زەندی وەک لەسەرەوە نووسیم تاقیم کردەوە بە پێوەکراوەی خۆیان ، شتێکی سادە و جوانە پێم وایە ئەنجامی باشی دەبێت ، سەبارەت بە زمانی کوردی کە ئەوە هەموو کات یەکەم کاری ئێمەیە سەیری سیستمێک بکەین ،لە پێوەکراوەکە بێ کێشەیە بەڵام نازانم لەبەر ئەوە پێوەکراوەیەکە بۆ فایەرفۆکس یان سیسیتمەکە خۆی بە بنەڕەت پشتگیری دەکات.

بژین،

کاک جوتیار، لەسەر چ مۆبایلێک تاقیت کردەوە؟
وە شتێکی باش دەکەی ئەگەر وەکو هەواڵ Review ـێک بنووسی، بەڵکو ئیتر ئەمە ببێتە یەکەم بابەتی لەوجۆرە بە کوردی :)

دەستخۆش کاک زاندی.

کاک هەڵۆ ، وەک لەسەرەوە لە ڤیدیۆکە باس کراوە ، ئێستا هەر دەتوانرێت بە پێوەکراوی وێبگەڕی فایەرفۆکس کار بە سیسیتمەکە بکەیت ، ئەگینا هێشتا سیسیتم بڵاو نەکراوەتەوە و نەکراوەتە سەر هیچ مۆبایلێک.
منیش بەو پێوەکراوە ئیش بە سیستمەکە دەکەم.

بژین،