یارمەتی FreeBSD
یەکێک لە هیواکانی FreeBSD ئەوەبوو، بۆ ساڵی 2012 نیو ملیۆن دۆلار یارمەتی کۆبکاتەوە بۆ پەرەپێدانی سیستمەکەیان. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا، دوو هەفتە پێش تەواوبوونی ساڵ تەنها نیوەی ئەو پارەیەیان کۆکردۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەش بەڕێوەبەران هێشتا ڕەشبین نین و ورەیان بەرزە کە لە چەند سەعاتێک پێش کۆتایی ساڵ ئەو بڕە پارەیە کۆبکەنەوە.
ئەگەر تۆش 5 دۆلارێکی زیادە لە شوێنێک شک دەبەیت تکایە دەستی یارمەتی درێژبکە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
10 سانیەی نەبرد.
دەستی تۆش خۆش. بەو هیوایەی ئەمجۆرە جوڵانەش لە ناو ئێمە دروست بن.
دەستخۆش بۆ ئەم بەبیرهێنانەوەیە، من زۆربەی ئاگادارم وە چەند دانەیەک ساڵانە بەشدارم. بەڵام بۆ ئەم بە تایبەت زۆر زۆر گرنگە!
@هیوا، هەق بوو ئەپڵ دووجار پارەکەی بدایە، بەس چی ئەڵێی دنیا بێ وەفایە :)
کاک سیا: ێ ناڵێ مزگەوت دروست ناکەن لە پیشاوەر :)
ئەوەندەی پارە بە "هاردوێر"ی ئەپڵ ئەدەم ئەوەنە بە "سۆفتوێر"ەکەی نادەم، ئێ بازاڕی ئەوەنیش هەر ئەوەیە.(ئەوەش کوردیە ئایتیەکەی من)
زۆر لەگەڵ ئەم پیاوە [url=http://www.theregister.co.uk/2012/07/27/meteor_open_source_community/]هاوڕام[/url]. لە جێگایەکی تریش باسی ئەوەی کردوە کە ئەپڵ کۆدێکی زۆری داوەتەوە کۆمەڵگاکەو لەڕاستیشدا پارەیەکی وا لە سۆفتوێرەکانی پەیدا ناکات.
هەرچەن ئەزانم کەسانی تر هەن، کە دڵنیام ئەم پرۆژەی FreeBSDیش یەکێکە لەوان، پارەیان پێویستە، بەڵام ڕاستە زۆرێک لە پرۆژە سەرکەوتوەکان یەک فلسی نەویستوە و ئەم دروپاڵەش یەکێ لەوانە.
ڕێزم
سڵاو کاکە هیوا،
پڕۆژەی FreeBSD دایکی دۆخی پاراستن و پتەوی ماکە، هەمان کات لینوکسچییەکان گەر تۆزێک لوتیان بەرز بێتەوە دەیگوازنەوە لای ئەم. دابەشکردنی لینوکس هەیە وەکو Gentoo کە شانازیان و ناوبانگیان ئەوەیە لە FreeBSD سرووشیان وەرگرتووە. پڕۆژەیەک وەکو دروپاڵ نەرمەواڵایەکی بەڕێوەبردنە، هەرچەندە ئاگادارم ئەوانیش پارەیان دەوێت بۆ بەستنی کۆڕ، پەرەپێدەران، ڕاژە ..هتد. بەڵام
سیستەمێکی کارگێڕی وەکو FreeBSD هەمیشە لە بوارەکەدا پێویستییەک بووە، بۆیە با لە گەڵیا بین.
کاتێکی خۆش
خۆزگە بمتوانیایە پارەیان بۆ بنێرم.
بژین،
خۆزگە بمتوانیایە پارەیان بۆ بنێرم.
بژین،
جا ئەوە کەی ڕەوایە حکومەتەکان بەکاری بهێنن و من تۆ بودجەکەی بۆ دابین بکەین؟ ئەمە ناحەقیە وەڵا یەک فلس نایەم!
هونەری فەلسەفەی لینوکس/یونیکس و خۆبەخشی و بەخشینی ئەو پڕۆژانە لەوەدایە، هەمیشە لەسەر قاچی خۆت و نیازی خۆت پێ بگریت! ئەوەتا ئەپڵ لە دوای گەورە کۆمپانیای نەوتەوە دووەم کۆمپانیای جیهانە، لێ لە ڕووی ڕاژەوە نە گەشتووە بە FreeBSD.
چونکە لای کارمەندانی ئەپڵ، کار و کۆد هەمووی دادەنرێ و دەسەپێنرێ، ئەگینا کارمەندەکە جێگای نابێتەوە. بەڵام لەو پڕۆژانەدا کاتێک شتێک دەوەشێنرێت، ئەوەیە کە دروست و پتەو بێ، گرنگی کات، لاوەکییە.
بژین
تەنها 39 ملیۆنیان ماوە ، ئەم هەفتەیە یارمەتی باشێان بۆ هاتووە
http://www.freebsdfoundation.org/donate/
بژین،
بەزیادیشەوە :)
هیچیشمان نەبەخشیووە، سوپاسیشمان دەکەن!
http://www.freebsdfoundation.org/donate/sponsors.shtml
چۆن هیچت نەبەخشیوە؟
بژین،
چونکە هیچ نەبوو، بەس ماڵیان ئاوابێت. گرنگ ئەوەیە گەشتن بە ئامانجەکە!
بەهیوای سەرکەوتنیان وەک هەمیشە!
دەست خۆش ، من بەس ناو کاک سیا م بینی بۆیە وتم لەوەیە هەر کەس باسی کردبێ کراوە بە دۆنەر.
بژین.
کاک هیواش لەسەرەوئ منەوەیە، بەڵام گرنگە ئەوەیە:
کە وەکو بەردە و پێشبینیکەران بۆی چوون، ئەوها دەرچوو!
بەردە گیان سڵاون،
بەو بۆنەوەیە، دووگمەی "پشتگیری" بۆ زۆر ناکەی بۆ سووچێکی ئێرە؟ هەرکەس بە گوێرەی گیرفانی.