گوژمە مانای چییە؟
سوپاس
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆ بڕی ژمێردراو بەکاردێ
لەوانەیە
"[b]بە مانای بەشیک لە هەموو[/b]" بەکار بێت ، چوونکە ئەوترێت ئەم پرۆژەیە پێویستی بە یەک ملێۆن دۆلارە ،پيشەکی لەسەدا بیستی وەک گوژمەی یەکەم وەردەگیرێت و ئەوی تریشی دەکرێت بە چوار گوژمە ، هەر دوو مانگ و گوژمەیەک .
[url=https://www.google.iq/search?q=%DA%AF%D9%88%DA%98%D9%85%DB%95&ie=utf-8&oe=utf-8&aq=t&rls=org.mozilla:en-US:official&client=firefox-a&channel=rcs]گوژمە[/url]
ئەى ئەمە مانایی چییە؟
[url=http://rudaw.net/kurdish/index.php/opinion/4506.html]نەهێشتنی گەندەڵی پێویستی بە گوژمە یاسایە[/url]
ba ma3nayake tresh det agar hala nabm
wak hawaka guzhmakae zor baqwata
هەنبانە بۆرینە:
گوژمە: ١- میوەی کوتراوی هەڵگیراو بۆ پێخۆر ٢- ئەندازەیەکی گرینگ لە پارە و هەرچی ٣- گرد و تەپۆڵکە
لەو بڕوایەدام " گوژمە" لەگەڵ " بە گوژم " جیاواز بن . وەک چۆن دەڵین "هێز" و " بەهێز" . بە گوژم ، واتە بە "خێرای و بە توندی / لە پڕا " . بۆ نمونە دەڵین " فڵان شت یان کەس بەگوژم بەلاماندا تێپەڕی" ، یان " منداڵەکە بە گوژم خۆی کرد بە ژوردا".
نەهێشتنی گەندەڵی پێویستی بە گوژمە یاسایە ، لەوانەیە مەبەست لەم ڕستەیە ئەوە بێت نەهێشتنی" [b]گەندەڵی پێویستی بە یاسایەکی (بەگوژم) ـە.[/b] " واتە یاسایەکی( توند/ کاریگەر/بەهێز) و خێرایە .
بەڵام ئەوەی لە لینکەکەدا هاتوە "[color=#007ba9]هاوكات لەگەڵ ئەم میكانیزمانەش پێویستە لەرووی یاسادانانیشەوە گوژمە یاسایەك پێكەوە دەربچوێنرێن، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی[/color]" . وا بۆی ئەچم مەبەستی " گورز " بێت نەک گوژم . گورز واتە " بەستە " وک چۆن ئەوترێت " گورزێک دار / گورزێک ڕیواس " ، بەڵام بەوا کە وەک ناوی بابەتەکەش دایناوە ، لەوە ئەکات دڵنیا بێت کە مەبەستی لەچییە .
[b]ئەم هەواڵەش من تەکانم نوسیبوو، زمانزانێکی نەناسراو کردویەتی بە گوژمە.[/b]
[url=http://kurditgroup.org/n/%D9%85%D8%A7%DB%8C%DA%A9%D8%B1%DB%86%D8%B3%DB%86%D9%81%D8%AA-%D9%88-%DA%AF%D9%88%DA%98%D9%85%DB%8E%DA%A9-%D8%A8%DB%86-%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%86-%D8%A8%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF]مایکرۆسۆفت گوژمێک بۆ گەیشتن بە ئەندرۆید[/url] ، من تەکانم نوسیبوو، لەوانەیە "هەڵپەیەک" لە گوژمەش گونجاوتربێت.