تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نوێترین تەلەفۆنی گوگڵ LG Nexus 4

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔28۔ )

 

ئەم تەلەفۆنە هۆشەمەندەی گوگڵ Nexus4 مۆنیتۆرێکی ٤،٧ ئینجی لەخۆگرتووە ئەمجارە لەلایەن کۆمپانیای LG وە بەرهەمهێنراوە، بەڵام وەشانەکانی پێشووتر لەلایەن سامسۆنگ و HTC وە بەرهەمێنران، هۆکارەکەشی لەوانەیە تەنیا گوگڵ بتوانێت وەڵام بداتەوە، بەڵام پێدەچێت هەموو تەلەفۆنەکان ناوەکانیان ئەبێت Nexus بێت وەکو، Samsung ([url=http://www.dinside.no/885502/samsung-galaxy-nexus][u][color=#0066cc]Galaxy Nexus[/color][/u][/url])، Samsung ([url=http://www.dinside.no/865461/google-nexus-s][u][color=#0066cc]Nexus S[/color][/u][/url]) وەHTC ([url=http://www.dinside.no/832337/vi-har-provd-nexus-one][u][color=#0066cc]Nexus One[/color][/u][/url]).
[img]http://st2.gsmarena.com/vv/pics/lg/lg-nexus-4-new.jpg[/img]
[b]مەبەست لە Nexus یا سودی چییە؟[/b]
لەوانەیە تایبەتمەندی ئەم تەلەفۆنانەی گوگڵ لەوەدابێت کە تۆی بەکارهێنەر هەمیشە لەڕیزی پێشەوە نوێترین سیستەمی ئەندرۆیدبیت، بۆیە LG Nexus4 نوێترین وەشانی ئەندۆریدی ٤،٢ ([b]Jelly Bean[/b]) لە خۆ گرتووە.
ئەم تەلەفۆنە بەشێوەیەکی پتەو دروستکراوەو چارەسەرکەری لەجۆری Snapdragon S4 Pro چوار ناوکی 1,5GHz لەخۆ گرتووە و ٢ گ،ب ڕام و پاتری 2100mAh لە خۆ گرتووە.
هەروەها LG گۆڕانکاری لە تەکنەلۆجیای مۆنیتۆرەکەی دا کردووە بەشێوەک کە ڕوناکی باشتر و وزە کەمتر بەکارببات، وردی مۆنیتۆرەکەی 1280x768 پیکسلە.

[img]http://bilde.dinside.no/f%F8rsteinntrykk-lg+nexus+4.jpg?o=4588491&w=548&frame=0&ee=[/img]
جگە لەوانەش کامیرای پێشەوەی ١،٣ مێگاپیسکەلەو کامیرای دواوەشی ٨ مێگاپیکسلە و کێشی ١٣٩ گرامە بیرگەی ٨ وە ١٦ گ ، ب دەبێت و نرخەکەشی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر بەپێی جۆری ئابوونەکردنی دەگۆرێت.

بۆچوونەکان

ئەوانیش بە جەنابت!

اتجاه معاكسة

کاک ئەحمەد ئەگەر تۆزێ شارەزای ئای تی و هەواڵی بزانی وا ناڵێیت.

بژین،

بەڕای من لە پاش ئامێرەکانی APPLE هەموویان با بڕۆن کارگەکانیان دابخەن باشترە لە کارکردن زۆر سوپاس

هاوڕێیان بۆ خۆتان ئازادن چی ئەنوسن بینوسن، بەڵام باشتر وایە دەربارەی تەلەفۆنەکەو پێکاهاتەکانی و لایەنی باش و خراپی بۆچوون بنووسین، بۆ ئەوەی کەمێک سود لەیەکتر وەربگرین.

[url=http://kurditgroup.org/u/ahmadfarhad1]Ahmadfarhad1[/url] & [url=http://kurditgroup.org/u/dilovanit]Dilovanit[/url] وەلا ئێرە شوێنی ئێوە نیه لە گەل رێزم

دەستخۆش کاک زەندى بۆ ئەم بابەتە هەروەها بۆ هەموو بابەتەکانى تریش،
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/ahmadfarhad1]Ahmadfarhad1[/url]،
لە هەواڵى ::[b]ڤایرۆس لە لینوکسدا دۆزرایەوە[/b]:: دوو پەیامەت نوسیوە بە ڕاى من پێویست نەدەبوو ئەو پەیامە بنوسیت،بە هەمان شێوە ئەوانى ئێرە،ئەگەر شتێکەت هەیە لەسەر هەواڵ / بابەت / پڕۆژەکان کە لێرە دەنوسرێن فەرموو بینوسە زۆر خۆشحاڵ دەبین،
[url=http://www.kurditgroup.org/rules]یاساکانى[/url] ئێرە زۆر ڕوونە لەوانەیە خاڵى 5 بەرامبەر تۆ بەکاربهێنرێت،لەوانەیش وا نەبێت :)
بە هیواى پەیامى بە سود،

دەست خۆش کاک زەندی

ئەم تەلەفۆنە بە پیێ ئەو تەکنەلۆجیایەی تێی کراوە نرخەکەی زۆر هەرزانە کە دەڵێن ١٦ گێگای بە 270 £ واتە چوار سەد دۆلارێک دەکات تەنها شتێک کە کڕیارانی سارد دەکاتەوە ئەوەیە پشتگیری LTE ناکات بە پێی هەوالێک لە سایتی iFixit بڵاو کراوەتەوە دەڵێت کۆمپانیای ئێڵ جی هەمان ڕەقەواڵاتی کردۆتە ناوLGNexus 4 پێشتر بۆ Qualcomm Snapdragon تەلەفۆنەکانی Optimus G بەکار هێناوە وەک لە وێنەکەدا دیارە بەڕەنگی سەوز دیاری کراوە هەروەها ئەمەش ناتوانێت بەتەواوەتی کاری پێ بکرێت هەرچەندە دەڵێن لە کەنەدا کاری پێ کراوە لەبەر ئەوەی ئەم بەشەی لەگەڵ نیە amplifier ناتتوانرێت بۆ شەپۆلەکانی LTE بەکار بێت
دیارە ئەمە کێشەیەکی گەورەی ئەن تەلەفۆنەیە
لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ چەند برادەرێک بابەتیانە قسە لەسەر زۆربەی زۆری بابەتەکانی ئەم سایتە ناکەن تەنها خۆشەویستی یان ڕقی خۆیان بۆ بەرهەمەکە دەردەبڕن
پاشکۆقەبارە
Image icon nexus-4-lte-640x480-600x450.jpg56.21 ک.ب.

دەستخۆش کاک عەبدوڵا، بەڵام تا ئەمڕۆ ژامرەی ئەو وڵاتانەی خزمەتگوزاری LTE یان دەستبەرکردووە زۆر کەمن، بۆیە کوردستان و ئێراق و زۆربەی وڵاتانی تر بوون و نەبوونی پشتگیری LTE سودی نییە، هەورها پاتریەکەشی بەدڵنیاییەوە باش نابێت، چونکە پرۆسێسەرێکی چوار ناوکی وزەی زۆر پێوستە.

کاک زەندی دەستخۆش.بۆ هەوڵەکە.بەس هیودارم ادلە سایتی gsmarena چی دەرچوو لێرە باسبکرێت.مەبەستم هاندە گرنگەکانە.
ئەم جۆرە هاندە بەڕاستی هاندیێکی شازەو باشە.بۆ.لەبەرئەوە ڕیزولوشنی شاشەکەی لە گالاکسی سێ جوانترە کە ئیستا ئەو یەکەمە...وە باتریەکەشی وەکو ئەوە.و تەنکترە و هەڵگرتنی لەناودەستا خۆشترە شیوەیشی جوانترە.لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەم کۆمپانیایە چاو چنۆک نیە.پارەی زۆر داواناکەن.من کوردستانم.بەڵام تاوەکو ئایپیم نەکردە ئەمریکا نەمتوانی بیبینم لە شۆپینگی گووگڵ پلەی....بۆ نرخەکەی ....کە بینیم ١٦ گێگاکەی بە ٣٠٠ دۆلارە......زۆرم پێ خۆشبوو.بە دڵنیایەوە لە کوردستان هەرزانتر ئەبێت چونکە لێرە زەریبە نیە.............لەوانگرنترە سیستەمی پاکی ئەندرۆیدی تیایە کە هەزار قاتی ستۆک ڕوومی گالاکسیە.....

کاک زەندی ئەزیز دەست خۆش، لە گووگڵ گەڕانێکم جێبەجێکرد تا زیاتر بزانم لەسەر ئەو موبایلە، بەڕاستی کارێکی ناوازەیە و زۆر بەدڵمە، تامەزرۆم بۆ ئەوەی دانەیەکم بکڕم، بەڵام ئایا کەی دەگاتە کوردستان؟ نازانم!

دەست خۆش هیوادرام ئەم ڤیدیۆیە بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند بکات
http://www.youtube.com/watch?v=66-4uMQqerA&feature=youtu.be

بە بۆچوونى ئێوە ئەم LG NEXUS باشترە یاخود SAMSUNG GALAXY S 3
تایبەتمەندیەکانى زۆر نزیکن لە یەکەوە ئەوەندە جیاوازیان نیە
سوپاس

بە ڕآی من نێکزەس ٤ .چونکە ڕیزولوشن و شتی تری ئەو باشترە

زۆر سوپاس بەڕێزان!
Kurdm84@ تا ئەمڕۆ هیچ تەلەفۆنێک لە گالاکسی SIII باشتر نییە بەپێی تاقیکردنەوەکان.

کاک زەندی فاوڵێکت کرد . ئەگەر باسی تاقیکردنەوە دەکەی ئەوە بچۆن سەیری یوتیوب بکە بزانە س3 کوێی لە Droid Dna باشترە یان لە گالاکسی نۆت 2 و چەندێ تر.
بۆ نموونە لەم ڤیدیۆیە لەگەڵ one x کراوە کە تایبەتمەندی کەمتری هەیە لەو دوو دەستیەی سەرەوە دەبینین کە لە Benchmarkــکدا دەری دەخات کە one x باشتر کار دەکات ، وەک دەزانی ئەوەی کە گرنگە بەراورد کردندا بریتیە لە.Benchmark
https://www.youtube.com/watch?v=UtXAkNd9k68
ئەمەش لەگەڵ Droid Dna
https://www.youtube.com/watch?v=hn3N3ZmrUSU
بژین،

کاک جوتیار لەوانەیە جەنابت سەیری ئەو دوو لینکەت نەکردبێت یان ئینگلیزیەکەت باش نەبێت ..
من تەنها سەیری ئەوەی نێوان one x و گالاکسی SIII کرد بەڵام پێچەوانەی قسەکەی تۆیە تەنها لەیەک دوو ئەپلیکەشندا هێچ تی سیی لە پێشەوە بوو ئەگینا زۆربەی تاقی کاریەکان گالاکسی SIII لە پێشەوە بوو ئەوەش بزانە تەلەفۆنەکانی HTC گران ترە وە گەلاکسی خاوەنی کامێرایە ئەوەندە کواڵیتی جوانە تەنها کامێرەکەی لە ئایفۆنێک بەنرخ ترە

نە بابە؟ من باسی Benchmark م کردووە ئیتر نازانم جەنابت ئەزانی چیە یان نا ؟چونکە Benchmark پێوەرە. ، دووای ئەپلیکەیشن گرنگ نیە چونکە ئەوەندە ماوەیان فەرق نیە بۆ کردنەوە لەوانەیە 0.1 ms ــێك بێت. ئەگەر سەیری رەسم بکەین پەیوەندی بە ئینگلیزیەوە چیە؟ نازانم ئەم نرخانە لە کوێیوە هاوردوتە لێرە onex بە 420 دۆلار دەیکڕی بەڵام س3 بە 5 یش ناکڕی.

بژین،

لەو ڤیدیۆیەی کە دات ناوە بەکورتی s3 براوەیە وەک ئەو کەسەی کە باسی ئەکات لە کۆتایدا ئاماژەی پێ ئەیات بەڵام جیاوازییەکی وایان نییە کە شایەنی باس کردن بێت ئەکەوێتەوە سەر کەسەکە خۆی کە کامیان هەڵ ئەبژێرێت سەبارەت بە Benchmark هەر ئەو برادەرە ئەڵێت دوێنێ ڕیسەڵتی س٣ نزیکی ٢ هەزار زیاتر بووە لە one x
؟؟؟؟؟
ڕیڤیو لە هەموو ڕویەکەوە
http://www.phonearena.com/reviews/Samsung-Galaxy-S-III-Review_id3031
http://www.phonearena.com/reviews/HTC-One-X-Review_id2993

ڕێزی زۆرم.

هەتاکو ئەم ساتەش گالاکسى ٣ باشترینە بە پێی زۆرى ماڵپەر و ڤیدیۆکان
هەر کەسەو حەزى لە جۆرە مارکە و مۆبایلێکى نوێ یە خۆم بۆ خۆم گالاکسى ٣ پاشان گالاکسیە تازەکەى جارێ نەهاتووە

کاکی من من ئەڵێم بۆ نموونە سەیری one x بکە کە تایبەتمەندیشی کەمە بەڵام ئاوایە لەگەڵ س3 ، دە سەیری ڤیدیۆکەی تریش بکەن . ئەڵێی ئیعلامەکانن دایمە ئەوەی ئەزانن خەلەلێ بچووکی هەیە گەورەی کەنەوە من وەک پێشتر وتم one x نەمووتوە زۆر باشترە لە س3 وتومە س3 لەگەڵ one x ئاوا بێت بەراوردیان نزیک بێ لە یەکەوە ئەی لەگەڵ ئەوانی تر چۆن ئەبێ کە تایبەتمەندیان زۆر بەرزترە لە one x .

بژین،

کاک کوردم84 تۆ لەسەرەوە ئەڵێی کامیان باشترە؟ کەچی پەیام ئەنوسیتەوە و ئەڵێی س3 لە هەمووی باشترە بە پێی هەموو شتێ؟ دە ئەو پێوەرانەمان پیشان بدە.

بژین،

سڵاو،
لەوانەیە هەندێ برادەر نەزانن benchmark بۆ بەکار دێ، بەهەرحاڵ بۆ تێگەیشتنی زیاتر با بەمجۆرە بڵێین، لە ڕووی شاشەوە و کوالێتی، شاشەی سامسۆنگ ٠.١ ئینج گەورەترە لە htc، هەروەکا شاشەی سامسۆنگ Super AMOLED بەڵام htc بریتییە لە LCD کە لێرە باشییەکە بۆ سامسۆنگە، کامێرای هەردووکیان ٨ مێگاپێسکلە، بەڵام کامێرای پێشەوەی سامسۆنگ ١.٩ و هی htc ١.٣ هەروەها کامێرای htc پانۆراما ناگرێت :)

لە ڕووی باترییەوە بەهەمان شێوە باتری سامسۆنگ دوو ئەوەندەی htc ـییەوە و کەمێک زیارتریش، ئەوەی دەمێنێتەوە cpu و خێراییان جیاوازییەکەی وا بەرچاوی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی نرخەکانیان htc گونجاوترە بۆ ئەو نرخە و ئەو تایبەتمەندییانە.

ئیتر لە کۆتاییش هەردووکی ئەندرۆید دەخوا :)

بژین.

* پانۆرامە کار دەکات لە HTC.

* پانۆرامە کار دەکات لە HTC.

سوپاس برادەران بۆ بۆچوونەکانتان، کاک جوتیار ئێمە لەنەرویج ژمارەیەک سایتی ئایتییمان هەیە کە من رۆژانە سەردانیان ئەکەم، باشترین تەلەفۆنی ساڵی ٢٠١٢
Samsung Galaxy SIII یە وە باشترین پار SII بوو، هەرچەند گالاکسی نەوتیش ٦/٦ هێناوە، بەڵام بەباشترین هەڵنەبژێراوە، بە گوگڵ وەریگێڕە ئەگەر تاقتت هەبوو.
[url=http://www.dinside.no/906818/aarets-beste-mobiler-2012]http://www.dinside.no/906818/aarets-beste-mobiler-2012[/url]
هەورها [url=http://www.dinside.no/tester/mobil]لەم بەستەرەش[/url] ببینە هەموو مۆبایلەکانی تێدایە ئەوانەی ٦ هێناوە باشترینن .
ئەمانە خەلکانی پسپۆڕن و، پێش ئەوەی مۆبایلەکان بنێردرین بۆ بازاڕ، تەلەفۆنێک بۆ ئەو جێگایانە دەنێرن بۆ تاقیکردنەوە.
سەرکەتوبن

فەرموو ئەمە تایبەتمەندى [url=http://www.gsmarena.com/samsung_i9305_galaxy_s_iii-5001.php]سامسۆنگ گالاکسى ٣[/url] و ئەمەش تایبەتمەندى نوێترین جۆرى [url=http://www.gsmarena.com/htc_one_x+-4976.php]HTC ONE X PLUS[/url] .
ئەو کاتەى لە سەرەوە نوسیم کامیان باشترە پاشان زۆر بەدواداچوونم بۆ کرد و ڤیدیۆم بینى بۆیە ئێستا دەڵێم سامسۆنگ باشترە ئەزیزى من

لای من گرنگ نیە کامیان باشترە گرنگ ئەوەیە زانیاری ڕاست و دروست بگوێزینەوە بۆ ئەوەی خوێنەری کورد بەر چاو ڕون تر بێت تا ئاگایان لە گیرفانی خۆیان بزان ئەو پارەی بە ئەو ئامێرەی دەدەن، ئایا بای ئەو بڕە پارەیە سودی لێ وەردەگرن ؟؟
دەستەواژەیەکی باو هەیە لە ئەوروپا دەڵێت ئامێرە کارەبای وئەلەکترۆنیەکان بەقەد ئەووەی پارەی پێ دەدەین ئەوەندەش ئیسفادەیان لێ دەکەین
نەک وەک خەڵکی لای خۆمان زۆر کەس ئایفۆنی ٥ بە ١٨ وەرەقە کڕیوە کەچی نازانێت چۆن بەکاری بێنێت و ئیسفادەی لێ بکات هەرچەندە ئێستا نرخەکەی هاتۆتە خوارەوە