تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

تاودان =! gravity

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

بەگرنگی گرتن ~ قورسی،قورسایی~ [b][color=red] ر[/color][/b]اکێشانی زەویhttp://dictio.kurditgroup.org/dictio/gravity
من بە کوردی نەمخوێند، مەگەر گراڤیتی، تاودان نەبوو نەوەک ڕاکێشانی زەوی؟ چونکە خۆ بەس زەوی ڕاکێشانی نیە!
تکام وایە شیفتەکانتان بەجوانی داگرن :)

Acceleration تاودانە
Gravity نازانم دەبێ بە چی مەگەر: ترسناکی، کێشکردن؟

لە فیزیای ئامادەیی کاکە بڕوا؟ یان زانیاری خۆت؟

کاک هیوا لەفیزیای ئامادەیی ،Acceleration= تاودان .
لەفەرهەنگی (ئۆکسفۆرد) ی ئینگلیزی- کوردی، بەم شێوەیه وەرگێڕدراوە : خێرایی ،توندی،تاوسەندن.
بەڵام بۆ Gravity وەک کاک هەڵۆی کوردنووسی " کێشکردن" .

لە فیزیادا Acceleration واتە تاودانی ، بەڵام Gravity واتە کێشکردن(بە مانای بەرەویەکچوونی تەنەکان) بۆ نموونە Gravitation Force کە زانا نیوتن باسی کردووە.

بژین،

لە فیزیای ئامادەیی کاک هیوا، خۆ ئینسان دەتاسێ کە دەچێتە ناو باسی زمانی کوردی، هیچی بەسەر هیچەوە نییە.

Gravity هێزی کێشکردنی زەویە
‌acceleration تاودانە
‌تێبینی بۆ ئەکسلیرەیشن لە زۆرجێ بە خێرایی مانا کراوە بەڵام لە پەرتوو
‌کی خوێندکاری فیزیای پۆلی یانزە بە تاودان دانراوە

ببورن هاوڕێیان هەم لێم تێک چوو بوو هەم ماندوم کردن. باش بوو پرسیم. وەک وتم من بە کوردی نەخوێندم :)
کاکە جوتیار، قیچێک لە سەر کوانتەمیش وا ئەخوێنمەوە بۆیە شتێکیش لە یاساکانی نیوتن سەر دەر ئەکەم، بەڵام جگە لە کێشکردنی تەنەکان گراڤیتیەکی تریش هەیە؟ سوبعەت ئەکەم :)
کەواتە یەکێکتان ئەرک بکێشن "کێشکردن" زیادکەن یان ڕاکێشانی زەوی بکەین بە "کێشکردن" P: