تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

بەختیار عەلی و زمانی کوردی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

"لێرەوە کێشە ڕاستەقینەکانی زمان، ئەو کێشانەن کە شوێنی بەریەککەوتنی زمانن لەگەڵ بیرکردنەوەی نوێدا، لەگەڵ گرفتی تەعبیریی تازەدا، بەوەدا ئەو کێشانەش تەنیا لە کاتی بیرکردنەوە و نوسیندا دێنە بەردەست، لێرەوە گرفتی ڕاستەقینەی زمان هەمیشە کێشەیەکی فەردی نوسەرانە، وە تەنیا ئەوانیش دەتوانن چارەیبکەن. ئیدی دانانی لیژنە و دروستکردنی ئەنستیوت و بەستنی کۆنگرە کێشەی زمان چارەسەرناکات، بەڵکو ئەوەی زمان بەرەو پێشدەبات تەنیا ئەو فەردانەن کە توانایان هەیە بەرەو جێگا عاسییەکانی ڕابکێشن، بەرەو ئەو هەرێمانەی پێشتر بیرکردنەوە و نوسین لێیان نزیک نەبوونەتەوە"
[url=http://bachtyar-ali.blogspot.co.uk/2011/12/blog-post.html]فەرموون بیری خۆمانی بخەینەوە. ئەکرێ دوبارە بێت بۆ هەندێکمان[/url]

بەڵام کاک بەختیار هەق نییە خۆی لەو بابەتانە بدات، چونکە ناکرێت خۆت نوسینەکانت وشەبارانی عەرەبی و لاتینی و زاراوەی نامۆ بن، کە جێگری کوردیان هەبێت ...
بەهەرحاڵ بەڵام لە بواری خۆیدا، من یەکێکم لە هەوادارانی هەم هۆنراوەی، هەم نوسینی ئەدەبی!

بژین

شیکاری ووتەکەی ئەو دەڵێ بە نووسەران کێشەی زمان چارەسەر دەکرێ ئەوەزۆر هەڵەیە
‌چونکە هاونووسەرانی کێن ئەوانەن فەرهاد پیرباڵ ، ڕێبوار سیوەیلی و کامەران موکری کە نغرۆی ووشەی فارسی و عارەبی و تورکی بونە بێ ئەوەی بیزانن من لە باشوور تەنیا هوونەرمەند هۆمەر دزەیی شک دەبەم بۆ کارێکی وا چوونکە هەم شارەزای ڕێزمانە هەم شارەزای لە زاری کورمانجیش هەیە
‌بۆچوون/ تا زمانزانی چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوەی و کارکردن لە خاڵی هاوبەش و دانانی ئەلفوبێیەکی یەکگرتوو نەبێ بەهیج شێوازێ چارە
‌ناکرێ یانیش جارێ لەگەڵ کوردانی باشوور و ڕۆژهەڵات واتا کوردی ناوین کۆبوونەوە کرێ بۆ نووسینێکی ستاندار و ڕاستکردنەوەی ڕێنووسی کوردیئەلفوبێیی عەرەبی
‌ساڵێ پێش ئێستاش ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبوونەوەی ژنانەیان کرد دەبوایە ژنان
‌باسێکی زمانی کوردیان کردبا بیانکردبایە دەسپێکی
‌کۆبوونەوە بۆ چارەکردنی زمانە تاڵەکەی کوردی
ئەوەش نووسەرێکی کورد کەبەختیار پێی وایە کێشەکانی زمانمان بۆ
‌چارە دەکا.[url=http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=47194&Jor=1]Click Here[/url]

ئەو برادەرەی بەستەرت بۆ کردووە، ئەوە پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی خوێنەواریەوە، جا نەخوازە زمان.

وابزانم ئەبوایە وەڵامەکەمم بۆ کاک سیا لانەبردایە:
سیا>>بەڵام کاک بەختیار هەق نییە خۆی لەو بابەتانە بدات، چونکە ناکرێت خۆت نوسینەکانت وشەبارانی عەرەبی و لاتینی و زاراوەی نامۆ بن، کە جێگری کوردیان هەبێت ...
۱. "مەسەلە"ی بەکارهێنانی وشەی ئەرەبی و فەرەنسی وەک '[url=http://baxtyarali.blogspot.co.uk/2012/11/blog-post_14.html]ئایدیۆلۆژی[/url]' بەڕاستی ڕەخنە نیە لەو بگیرێت و پێی بوترێت لەبەر ئەوە تۆ ناتوانی باسی زمانزانین بکەیت. ئەو ئاوا ئەڵێ:
"بۆیە هیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەر بەتاڵی هۆش و کەمی مەعریفەتەوە باس لە زمانزانین بکات، وەک ئەوەی بشێت زمانزانێکی جاهیل هەبیت... زمانزانی جاهیل بوونی نییە، یان جەهل هەیە بەتەنیا، یاخود زمانزانین لە پاڵ مەعریفەدا"
نەک وەک کاک لاوەند ئەڵێ "شیکاری ووتەکەی ئەو دەڵێ بە نووسەران کێشەی زمان چارەسەر دەکرێ ئەوەزۆر هەڵەیە"
بۆیە ئەگەر قسەیەک هەیە با لەسەر ئەوە بکرێت
۲. ئەگەر بەڕاستی وەک یەکێ لە "برادەر"انی من لە ناو خەڵکدا دەستکەیت بە "خولەکێکی تر لە وێستگەی شەمەنەفەرەکە" ئەتبینم، هێشتا هیچت نەکردوە بەو وتەیەی سەرەوە بێت. ئەنجا کەس لێتی وەرناگرێت. چونکە ئەگەر کەسێک بڕیارە داهێنان لە زماندا بکات ئەبێ شتێک بڵێ نەوترابێت، نەک وەرگێڕان بکات. ئەمە دوو شتی جیاوازن
" نغرۆی ووشەی فارسی و عارەبی و تورکی بونە"
ئەکرێ بزانین تێکست/دەق/ێکی (هیچ کام کوردی نین) کوردیمان پێ بڵێی پێش فارسی یان ئەرەبی کەوتبێت؟ کاکە ئەمە بوەتە مەسەلەی "کەنداوی فارس" جوگرافیا ئەبێ جیاکرێتەوە لە زمان کاتێک باسی بابەتەکەی بەختیار ئەکەین. ئێمە کێشەمان لەوە نیە ئایا کوردی ئەسڵی فارسیە، یان بە پێچەوانەوە. کێشە لەوەیە ئەوەی ڕەخنە لەبەختیار ئەگرێ ئەچێ بە ئینگلزیەکەی شەقنە بۆی ئەنوسێت، یان بە لاتینی کە خۆی ڕێنوسی بۆ خۆی داناوە. ئەمە چ کارەساتێکە؟
ئایا بەڕاستی بابەتەکەی هەڵسەنگێنین ئەم پرسیارانە وەڵامیان زۆر قورسە؟
ئایا مانا/مەعریفە گرنگە یان شێوازی دەربڕین؟ ئایا ئەزای لە بیرکاری نە ژمارە گرنگەو نە پیت و نەهێماش؟
ئایا بەڕاستی ئەگەر تۆڵستۆیەکی کوردی هەبوایە، مەحوی ئاسا بە هەزار وشەی ئەرەبیش بوایە کاری خۆی نەئەکرد؟
+++ بە نوری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم! --*-- بەشەمعی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم! +++

ئایا بەڕاستی ناوی "کیبۆرد" گرنگە یان "ستانداردکردن"ەکەی و داڕشتنەکەی؟
ئایا بەڕاستی "تویتەر" یان "جریوێنەر" گرنگە یان تویتاندن بە کوردی؟ کارەسات نیە ئێمە خەریکی وەرگێڕانێکین کە من دڵنیام ٪۱ی کورد بەکاری ناهێنێت؟
ئایا وەک بەختیار لە بابەتەکەی لەسەر ئەردۆگان باسی کردبوو، پاک کردنەوەی کوردی لە زمانی دیکە، زیا گۆکئاڵپ ئاسایی نیە؟
وە لە کۆتاییدا، ئایا لەو کوردستانە نازدارەی بەڕای ئێوە "وشە" هێندە بڕیاردەرە، ئایا کێ پارە بە خوێندنی کوردی ئەدات؟ ئایا ئەزانی بەشی کوردی زانکۆکان کێ وەرئەگرێت؟
ئەمانە بەڕاستی کاردانەوەی بێ تێگەشتنی تەواون لە نوسراوەکەی نوسەر.
هیوادارم ڕەخنە لە بۆچونەکانی بگرن بۆ نمونە:
ئایا بەڕاستی "زمانزانی جاهیل بوونی نییە"؟ ئایا بەڕاستی کەسێکی وەک پیرباڵ، کە سوکە شێتێک دەرچوە لەبەرچاوی من، زمان زانە یان نا؟
یان بۆ ئایتیەکەی ئێمەو ئەو هەموو هەرایەی تویتەر و وەرگێران خولقاندویەتی: بپرسین"واتە مەبەستمان لە تەعبیرکردنە بە زمان لە مەعریفەتێک یان زانستێکی دیاریکراو" کەواتە ئایا چی لەمەسەلەکە ئەگۆڕێت گەر هەموو کورد بە کیبۆرد بڵێن کیبۆرد و بە کۆمپیوتەریش بڵێن کۆمپیوتەر یان بەپێچەوانەوە ۱٠٠ ناو بۆ هەریەکەیان هەبێت لە کاتێکدا کەسێک نەبێت لە زانکۆیەکی کوردستان بابەتێکی زانستی لەسەر یەکێ لەو دوو شتە بە کوردی بنوسێت؟ ئایا بەختیار ٪۱٠٠ نەیپێکاوە؟
حورمەتم

من هەر هیچ نازانم لە مەسەلەی زمانەوانی، بەڵام ئەوەی من تێگەشتبم ئەم شێوە وەرگێرانەیە کە برادەرانی ئێرە پەیڕەوی ئەکەن چونکە زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندە بە وشە و یەکێکە لە زمانە زیندوەکانی دنیا هەر زمانێک وشەی تیا مرد و وشە لەدایک بوو ئەوە زیندووە، ئەو زمانەی کە نالی شیعری پێ نووسیوە لە سەردەمی خۆیا خەڵک هەمووی تێگەشتوون لێی، بەڵام ئێستا کە نالی ئەخوێنیتەوە تاکو لە شرۆڤە و وێنە شیعریەکە رانەمێنیت تێی ناگەیت، پاش تێڕامان ئینجا هەست بە تەزوی کارەبای نالی ئەکەیت.

کاک هیوا، دەزانی من لە نێو ترومبێل و لە دەستی و ڕۆژانە گوێشی لێدەگرم و خوێنەرەێکی سەرسەختیم. بەڵام نوسەر ئیشی ئەوەیە خەڵک/خوێنەر بەرزبکاتەوە بۆ ئاستی خۆی، نەک خۆی دابەزێنێ.
زمان ئیشی ئەو نییە! ئەو هەقیشە لە نوسینەکان پاراوتر بنوسێت لە وشەسازیدا، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت یەکێکە لەوانەی ئەمڕۆ گەلێک وەکو کورد شاسواری پێبەخشیوە. چونکە ئەو دەچێتە هەموو شوێنێکی ماڵی کورد.

بژین

کاکە سیا دڵنیام لەوەی چەندە بە دڵ نوسینەکانی ئەخوێنیتەوەو بگرە ئەکرێ ڕەخنەکانی تۆ باشتربن لە وەسفەکانی من.
ماندوم کردیت