تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

میونشن لیونکس،١٠ ملیۆن یورۆ قازانج!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

 

هۆکاری قازانجی ئەمجارەی دەستەی کارگێڕی شارەوانی مینوشن/میونخ (ئەڵمانیا) خڕکردنەوەی باج و توندکردنەوەی یاسا و رێساکانی شارەوانی نین. هەمان شت دامەزراندنی دامەزراوەی بەرهەمهێنەر نین، بەڵکو بەکارهێنانی لینوکسە لە گەڵ نەرمەکاڵای OpenOffice بۆ نزیکەی ٢٦ هەزار ڕوومێزی لینوکس لە کۆمیتەی سەرۆکایەتی و دادگایی باڵای شارەوانی ئەو شار و هەرێمەدا (میونشن/میونخ پایتەختی بایەر/باڤاریا یەکێکە لە بەرهەمهێنەرترین هەرێمە سەرمایەدارەکانی ئەڵمانیا و جیهان). کۆی گشتی ئەم تێچوونانە بە بەراورد لەگەڵ مافی لەبەرگرتنەوە/بەکارهێنانی ویندۆز و MS-Office بۆ دەزگاکان بە تەنها خەمڵێنراوە. هەمان کات بەرزکردنەوەی ڕەقەکاڵاکان بۆ جۆری باشتر و شیاوتر بۆ ویندۆز٧/٨ وە بڕی تێچوونی کردنەوەی خول بۆ کارمەندەکان بۆ ڕاهێنان لەولاوە زۆرترە بۆ هەر ساڵێک.

[url=http://en.wikipedia.org/wiki/LiMux]پڕۆژەی لیموکس (میونشن لینوکس).[/url]
[url=http://www.ris-muenchen.de/RII2/RII/ris_vorlagen_dokumente.jsp?risid=2773053]ڕەشنووسی کۆتایی خەمڵاندن و توێژیونەوەکەی، لەگەڵ بریاڕی ئەنجومەنی دادگای باڵا بەو پرۆسەیە.[/url]

بۆچوونەکان

بژی لینوکس ، سەبارەت بەکارانەکردنی لای خۆمان ئەوا
‌1-٩٧ لە سەدای پڕۆگرامی بازاڕ کڕاکراوەکانی ویندۆزن ئەوەش یەکێکە لەهۆکارەکان چوونکە بەکارهێنەرانی زۆر لە کوردستان پڕۆگرامۆکەکان بەکڕاککراوی دەکڕن وواتا لە ئینتەرنێت داینابەزێنن
‌2-دووەم لەبەرئەوەی پڕۆگرامی خوێندن هەمووی بەرهەمی مایکڕۆسۆفتە ئەوا لەکوردستانی باشوور وازانراوە کۆمپیوتەر یەکسانە بە ویندۆز وە هۆکارێکی تر ٩٨ لەسەدای کۆمپیوتەری کوردستان ویندۆزە ، زۆرێکیشیان لە عاجباتیا وندۆز ئێکس پی بەکاردێنن کە مایکرۆسۆفت بیری چۆتەوە ویندۆز ئێکسپی بەرهەم هێناوە
‌٣.پێویستە هەم لە کورد ئایتیگرووپ هەم لە چاوگ زمانێکی سادەتر نووسین بکەن کەهەم خوێندەوار هەم نەخوێندەوار لێبگات وەک بەعسێ لە شاعیرە کلاسیزمەکان

بابەتەکە بردمی بۆ Wienux لەوێشەوە چووم بۆ ئێرە
http://www.freesoftwaremagazine.com/articles/vienna_failed_to_migrate_to_linux_why
یەک قسەی زۆر گرنگە:
هۆکارێکی کەوتنی پرۆژەیە ڤیەنا سەختی گۆڕانکاریە دوای ئەوەی کارمەندان ساڵەها ڕاهاتن بە فۆرمات و بەکارهێنانی ویندۆزی قاچاخ.
بۆیە ئەگەر زەڕەیەک ویست/ئیرادە/هۆش هەبێت لەو دا(نە)مەزراوانەی ئێمەدا ئەبێ ئەم ڕێچکەیە بگرن لەسەرەتاوە ئەوکات ئەتوانن وەک لیموکس بەهاکەی بخەمڵێنن!

خۆزگە بەم هەموو میدیایەی هەمانە بایی زەرەیەک لە سیستمی کارگێری لینوکسیان بۆ خەڵکی کوردستان روون ئەکردەوە هەر لەبەر خاتری ئەوەی یەکێک کە بەکارهێنەرێکی نوێیە، دڵنیام ئەتوانێت فێری لینوکس بێت ئەگەر سەرەتا دەستی پێبکەیت.

فەرمانگەی ئایتی هەرێمیش، ١٨ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ویندۆز خەرج کردبوو.

نەک بە ١٨ ملیۆن دۆلار، لەو باوەڕەم بە کەمتر لە ١ یەک تاقە ملیۆن دۆلار کە کەمترە لە سەرتوێژێک بۆ ئەوان، کوردئایتیگرووپ دەیتوانی بەرهەمێک بۆ خزمەتی کورد و زمانی کوردی بکا لەسەر ئینتەرنێت کە کورد و زمانی کوردی ١٠٠ ساڵ بەرێتە پێش ئەویش بەتەواوکردنی دیکتیۆ و پڕۆژەی وەرگێڕی موخا و ستانداردکردنی تەختەکلیلەکەش، بەس قسە بۆ کێ دەکەی؟ ئاڤغە کەدافغا!

بژین.

کاک دیلان، با لێشاوێک ئیمەیڵ بکەین بە گوێی ئاوێنەو هاوڵاتیا تەنها لینکی ئەم بابەتەی تیا بێت. ئەڵێی چی؟
:)

من ئامادەم کاک هیوا هەر کەسێک مەبەستی بێت کاکە ([url=http://www.openoffice.org/]ئۆپن ئۆفیس [/url][url=http://www.openoffice.org/]OpenOffice[/url]) لەسەر ویندۆزیش خۆ دابەزێت، بەس تازە کار لەکار ترازا وەکو [url=http://kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url] فەرمووی تازە حکومەت پارەکەی کردە گیرفانی مایکرۆسۆفتەوە.

بۆ هاوڵاتی و ئاوێنەم نارد لینکی ئەم بابەتە.

سڵاو بەڕێزان، دەستخۆش كاك سیا
بەداخەوە لە ھەرێمەكەی لای خۆمان، ڕێگر لەبەردەم پرۆژەیەكی ئاوا تەنیا یەك دانە نییە، بەڵكو گەلێكن لەوانە ؛
- بەكاربەری ئاسایی بە بەكاربردنی سیستەمی لینوكس ناتوانن كەڵك لە ئینتەرنێت وەرگرن ..
- دووەم لە بازاردا تەنیا مایكرۆسۆفت ویندۆز لەسەر كۆمپیوتەرەكان ھەیە و ئەمەش بەكاربەری ناشارەزا و ئاسایی تووشی خووپێوەگرتن و رازیبوون بە ویندۆس بەتایبەت ویندۆزی كراكراو دەكات، بەداخەوە بۆ بەكاربەری كورد لە ئۆروپاش ھەروایە و تووشی ئەم دەردە بووە.
- بەڵام گرفتی سەرەكی دەسەڵاتداران و دەڵاڵان (لۆبی)ی دەسەڵاتن لە بواری (ئایتی)دا، كە تەنیا سوود و گیرفانی خۆیان مەبەستە.
ھەرێمی ئێمە تەنیا لەم بوارەدا گیرۆدەی دەستی كۆمپانیا جیھانخۆرەكان نەبووە، بەڵكو لە زۆر بواری دیكەشدا بۆ نموونە بەرھەمھێنانی وزە (ئەلەكتریك) كە لەباری ھەرێمی كوردستان بۆ وزەبەرھەمھێنان بەھۆی پەروانە [مەبەستم پەروانەی فارسی نییە]وە دەتوانێت ھەم پاشەكەوتی نەوت و ھەم پاكژی ھەوا و ھەم كەمكردنەوەی زیانەكانی پاشماوەی نەوتدەرھێنان و ھەم ڕزگاربوون لە وابەستەیی و ھەم زۆرێكی دیكە ... ئەوەندە من ئاگاداربم لە ساڵی ١٩٩٢دا كەسانێكی دڵسۆز پڕۆژەیەكی ئاوایان بۆ كاربەدەستانی ھەرێم پێشنیار كرد، بەلام بەداخەوە لەبەرئەوەی كە لە پڕۆژەیەكی ئاوادا سوودێكی زۆری بۆ دەسەلاتداران و دەلالانیان نییە و ناتوانن بەردەوام پشكە دزی بەناوی جۆراوجۆرەوە بۆخیان وەلابنێن، بەھەندیانوەرنەگرت.
بەداخەوە، دەسەڵات و ڕاگەیاندنی بەناو ئازاد و سەربەدەسەلات، ھێندە كاراییان لەسەر بەكاربەری ئاسایی داناوە، كە بەكاربەر لە ماڵی خۆیشیدا بواری بۆ بەكاربەری كیبورد و فۆنتەكانی یونیكۆد نەماوەتەوە و ناچارە پاشڕەوی بازار و دەسەلاتی كۆمپانیا و فەرمانگەكان بكات. چونكە لەو ھەرێمەدا تەنیا مایكرۆسۆفت ویندۆس و ئۆفیسەكەی و وێنەفۆنتەكانی عەلی و ... ھی دیكە ڕەواجیان ھەیە و ھەزارانی وەك دڵسۆزانی (كورد ئایتی گروپ) دەیان و سەدان پرۆژەی بەسوود بگرنەبەر، بەداخەوە دەبێت ئەوە بڵێم، كە كەس ئاوڕیان لێناداتەوە.
بەداخەوە، لە ھەرێمەكەی ئێمەدا بە گرتەی ڤیدیۆیی دەڵێن " صورە و صوت" ... خۆزگە تەنیا گرفتمان سیستەمی كارگێڕیی كۆمپیوتەر بووایە و سیستەمی ژیان و بیركردنەوە و دوان و نووسین و وەرگێران و دۆبلاژ و شێوازی بەكاربەریی و ... تد، كەمێك ئاوەزپەسەندی تێدابووایە... بەڵام دیسانەوە بەداخەوە دەبێت ئەوە بڵیم، بەرادەیەك زمانی كوردی بەھۆی كارایی ماسمیدیاوە پەڕپووتكراوە، كە مەغریبییەك باشتر لە كوردانی خۆرھەڵات و باكوور لە بێژەرانی كەناڵەكان و قسەكەرانی نێو پارلەمان و دیالۆگی سەر شانۆكان و فیلمە كوردییەكان تێدەگەن و پیرەژنان و پیرەمێردانێك كە نازانن (ئەلف و بێ) بخوێننەوە، لە ڕستەیەكی ئاساییدا دەیان واژەی عەرەبی بە لنگاوقوجی بەكاردەبەن و (جمع تكثیر) جارێكی دیكە بە (جمع مؤنث سالم) كۆدەكەنەوە.
منیش وەك كاكە سیا و زۆرێكتان خەون بە ڕۆژێكەوە دەبینم، كە تاكی ھەرێم و ھەر جێیەكی ئەم جیھانە، كەمتر و تا ڕادەی سفر، وابەستەی كۆمپانیا جیھانخۆرەكان نەبێت، بەڵام بەداخەوە 'كوندە'ی ئێمە ھێندە كونكونە، كە بە لینوكس و ئۆپین ئۆفیس و بەیەكەوەبەستنی كارگێڕیی شار و شارۆچكەكان پەروپینەناكرێت..

سەرمایەی وان لە گەڕدابێ
بازۆر دەرک بە قوڕ گیرێ
دۆلار لەبرەو نەکەوێت
با کۆڵەوار بێ داپیرێ
دە با خوێن بێ و سەران بەرێ
چەرخی کارگەیان بگەڕێ
پێدەکەنن پێدەکەنن بە بڵێسەی ئاگری شەڕێ

[color=red]وتم کەوا بوو ئاشنا بەشی ئێمە لەناو چوونە
وتی نانا دوور بڕوانە دوور بڕوانە ئاسۆ ڕوونە[/color]

هیوادارم بێئومێد نەبن خەریکە ئێمەش هەنگاوێکی سەرەتایی دەنێین بەرەو شارەزابوون و بەکارهێنانی نەرمە کاڵاکان(free software) و ژێدەرکراوە (open source software) چونکە ئەمساڵ ئێمە لە زانکۆی کۆیە لە کۆلیژی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە سیلبەسی دەرسەکان بابەتێک زیادکراوە بەناوی (open source technology)
کەبەشێکی گرینگی ئەم دەرسە بریتییە لە ئاشنابوون و بەکارهێنانی لینوکس و open office زۆرێکی تر لەم جۆرە پڕۆگرامانە ، هاوڕێیان ئێوە راتان چۆنە لە سەر زیادکردنی ئەم بابەتە بۆ کۆرسی خوێندن لە زانکۆکان کە ئەمە دەرسە ئەوەندەی من بزانم بەس لەزنکۆی کۆیە هەیە لەمانی تر بوونی نییە
ئەمەش وێنەیەکی پەیجی تایبەتی ئەم بابەتە یە کە لەلایەن مامۆستای بابەتەکەوە دانراوە

پاشکۆقەبارە
Image icon opern source technology.PNG346.46 ک.ب.

هەزار جار باشترە لە کالکولەس و ئۆسیلەیتەرەکانی ئەندازیاری سەلاحەدین. دەستی مامۆستاکەتان خۆش، ئەگەر ڕیچارد بناسێ ئەبێ بزانێ باسی چی ئەکات.

بەڵێ نزیکەی سێ هەفتە ورد بووینەوە لە کارەکانی ڕیچارد ئاشناییەکی باشمان لە کارەکانی ئەم ریچاردە دەست کەوت

دەستخۆش ھاوڕێ سیا، كاراییەكی زۆری لەسەر دانام ....
دەستخۆش كاك كەیوان، ھەواڵەكەی تۆش لە كاتی خۆیدایە، شانبەشانی ھۆنراوەكەی ھاوڕێ سیا، ھیوایەكی بە ئێمەدا ھێنایەوە .. ھیوادارم ھەم زانكۆكان و ھەم تاكی كورد بەگشتی چاو لە ئێوە بكەن.
پێمخۆشە بەو بۆنەوە، واتای (UBUNTU) یەكێك لە دابەشكراوەكانی لینوكس، پێشكەش بە بەكاربەری كوردزمان بكەم :
ئوبونتو (UBUNTU) لە كولتووری خۆسا (Xhosa)دا بەم واتایە دێت: " من ھەم، لەبەرئەوەی كە ھەموومان ھەن".
فیلۆسۆفی لینوكس و سەرچاوەكراوەكان، ئەوەیە : من بەختەوەر دەبم، كە ھەمووان بەھرەمەندبن !
بەڵام فیلۆسۆفی مایكرۆسۆفت و ھاوشێوەكانی بەپێچەوانەی .لینوكس'ەوە، ئەمەیە : من ھەم، كاتێك كە بازارم چەپاوڵكردبێت !

ھەر سەركەوتوو بن