تکایه نووسین یان سڕینه وه له سه ر ڤیدیۆ فایل چۆن ئه کرێت?
به ڕێزان سڵاوتان لێبێت، من پرسیارێکم هه یه له به ڕێزتان، ئایا چۆن چۆنی وه به چ ڕێگایه ک ئه کرێت که بتوانی له سه ر شاشه ی ڤیدیۆ فایلێک به ئاره زووی خۆت نووسینێک بنووسیت ،یاخود که بتوانی که نووسینێکی سه ر ڤیدیۆیه ک ئه گه ر ویستت بسڕیته وه، بۆ نموونه وه ک ڤیدیۆیه ک له یوتووب یان هه ر ڤیدیۆیه کی تر،یاخود بۆ نموونه ڤیدیۆیه ک که خۆت بته وێت بینێری بۆ یوتووب وه بته وێت نووسینێکی له سه ر بنووسیت که خۆت بته وێت. ئایا هیچ پڕۆگرامێک هه یه که زۆر ئاسان بێت بۆ به کارهێنان بۆ ئه و مه به سته، بۆ زانیاریتان من ویندۆز 7 واته حه وت به کار ئه هێنم، تکایه زۆر سوپاستان ئه که م ئه گه ر بتوانن بۆ ئه و کاره یارمه تیم بده ن.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هیوا ئەتوانیت ئەم [url=http://windows.microsoft.com/en-US/windows7/products/features/movie-maker]پرۆگرام[/url]ە بەکار بهێنیت بۆ ئەو کارە.
سوپاس
کاک هیوا گیان ئەگەر تۆ پرۆگرامێکت ئەوێت بۆ ویندۆز ئەو کارەی پێ بکەیت کە باست کردووە ئەوە لەوە زیاتر کە ئاماژەم پێکرد ناتوانم زیاتر بڵێم لەسەر ویندۆز چونکە یاسای ئێرە رێگە نادات لینک بۆ پرۆگرامی کراک و شتی وا بکرێت.
سوپاس
بەڕێز هیوا بە نیسبەت سڕینەوەی تێکست بە تایبەت ئەو تێکستە گەورانەی بە سەر ویدیۆ دەنوسرێ ڕێگایەک نیە کە وەهای بسڕیەوە کە دیار نەبێ ... و تەنیا دەتوانی لایەرێک بە سەر تێکستەکە دا بدەی و ئەم لایەرە هەر لە هەمان ویدیۆ لە نزیکترین شوێن بە تێکستەکەوە هەڵی گری و ئەو کارەش بە تەواوی ویدیۆ ئەدیتێرەکان وەک adobe primiere دەکرێ .
بە نیسبەت دانانی تێکستیش بە هەمان شێوە تەواوی ویدیۆ ئەدیتێرەکان توانای لکاندنی تێکستیان هەیە ...
سەرە ڕای ئەوەی بە دەقیقی نەتنوسیوە چ کارێک دەتەوێ بکەی؟ بەڵام هەست دەکەم تۆ دەتەوێ ئەو تێکستانە بلەکێنی بە یوتوب کە وێنە و لینک و تێکستن لە کاتێکی دیاری کراو دا لە ڤیدیۆکانی یوتوب دێن و دەڕۆن بەڵام بە سەر فایلی ویدیۆکەوە کەپس نەکراون ، بۆ ئەم کارە ویدیۆیەکی خۆت کە ئاپلۆدت کردووە لە سەرەوەی ویدیۆکە annotations داگرە و پاشان ئامرازگەلێکت پێ دەدا لەگەڵ تایملاینێک کە ئەم کارەی پێ بکەی ،
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen%20Shot%202012-12-02%20at%207.51.53%20PM.jpg[/img]
کاک هیوا بەرنامەی Adobe Premiere بەکاربهێنە.