Internet Explorer 10 بۆ ویندۆز ٧
وەشانی تاقیگاری وێبگەڕی Internet Explorer 10 تایبەت بوو بە ویندۆز ٨ و یدندۆز ٨ فۆن ، بەڵام مایۆکرۆسۆفت لە بلاگی سەرەکی خۆی بەڵێنی دابوو کە پشتگیری ئەم وێبگەڕە بۆ ویندۆز حەوتیش ئامادەبکات، بۆیە لە ١٥ سەرماوەرزەوە بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ دەتوانن ئەم ویبگەڕە دابگرن بۆ ویندۆز ٧.
ئینتەرنێت ئێکسلپورەر ١٠ جیاوازیەکی زۆری هەیە لە گەڵ وەشەنە کۆنەکانی ئەم ویبگەڕە بەتایبەتی لەڕووی خێرایی و جوان پیشاندانی وێبگەکان ، جیاوازیەکی زۆر بەدی دەکرێت لەکاتی بەکارهێنانی، بۆ سەلماندنی ئەمەش دەتوانن تاقیبکەنەوە و خۆتان بەراوردی بکەن، بەڵام خاڵی لاوازی ئەم ویبگەڕە نەبوونی پێوەکراو و پرۆگرامۆکەن کە لەویبگەڕەکانی تردا بەدیدەکرێن.
شایانی باسە ئەم وەشانە هەمان ڕووکار و کردار و تواناداری هەیە لە ویندۆز ٧ وە کو ویندۆز ٨ ، هەروەها ئەم وەشانە پشتگیریەکی تەوای مۆنیتۆری تەچ دەکات.
بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ دەتوانن [url=http://ie.microsoft.com/testdrive/Info/Downloads/Default.html]لــەم بـەسـتەرە وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ١٠ دابگرن.[/url]
[b]تەماشایەکی ئەم گرتە ڤیدیۆییە بکەن بۆ زیاتر ئاشنابوون.[/b]
[b][/b]
[b][youtube]NROvPTvb_0A[/youtube][/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەتخۆش کاک زەندی، لەبەینی ویندۆز و لینوکس و ماک دا ڕێک وەک کوردانی هەندەرانمان لێهاتوە، ئەگەڕێیتەوە بۆ کوردستان دڵت ئەتەقێ ناگەڕێیتەوە هەردڵمان تەقیوە. ویندۆز و ئێکسپلۆرەر بەکار ئەهێنی دڵت ئەتەقێ لینوکس و فایەرفۆکس و سەفەری بەکار ئەهێنی زۆر لەسۆفتوێرەکان لەسەریان کارناکات هەر دڵت ئەتەقێ. دەبا بتەقێ خۆت هەڵتبژاردوە.
کاڵا لە گوێرەی باڵا!
لەبواری ئایتیا نە شتێک هەیە بەناوی کاڵا لە گوێرەی باڵا، نە نەفامیش لەبەکارهێناندا هەیە! لە ئایتیا پێداویستی بەرهەم هێنەر لەسەر سۆفتوێر و جێبەجێ کردنی خواستەکانی بەرهەم هێنەر مەرجە. ئەو قسانە زیاتر کەسانێک ئەگرێتەوە کە لەبازنەیەکی داخراوا ئەخولێنەوە. یا ڕونتر بڵێم لەماڵەوە دانیشتون کام کاڵا یا کام نەرمەواڵایان پێ باش بێت یا چێژی لێببینن بەکاری ئەهێنن. بەڵام چار چیە بۆ من و هەموو ئەو کەسانەی کە لەگەڵ چەندان ڕێکخراو کۆمپانیادا کار ئەکەین وە ئەوانیش سۆفتوێری تایبەت بەخۆیان هیە کە لەسەر ئەو ئۆپرەیتین سیستێمانە یا لەسەر ئەو براوسەرانە کارئەکەن کە ئەوان بڕیاریان لێداوە. ئەمە نمونەیەکە کە لەم ڕۆژانە پێم گەشتوە:
[color=#000000] [b]från [/b][/color][color=#000000]Carola xxxxist [/color][url=mailto:cat@mysoft.se][color=#800080] [u]cat@mysoft.se[/color][/u][/url]
[color=#000000]14 november 2012 09:26:24 cest[/color]
[color=#800080]Till:hemen7@gmail.com [/color]
Ämne: Admin mysoft
Not: Explorer is the browser to use.
The test environment bends first work on Monday, it made a new copy every weekend night between
Sunday and Monday for users as well as new information.
NOTE!
You must use common Explorer (not named: Explorer (64))
In addition, the latest Windows update messed up so you have to possibly download a
update to your computer if you can not press the next level in the organizational tree!
To find out if you have a 64 or 32 bit
-Start button
-Right click on "Computer" - Properties
- System Type = 64 bit system or 32 bit system?! Mail-in task by return
mail if you have problems.
کەواتە تفەنگ بەتاریکیەوە مەنێن. یەکێک سەقەت ئەکەن.
ئەو نامەیە ئاشکرای دەکات، کە فڕی بە هەڕەوە نییە. لە گووگڵ ترانسلەیت دەچێ!
نازانم شتەکان ئەترشێنی، پیاو نازانی ئامانج، ڕێبەند، دەستپێکی بابەتەکانت چین!!؟؟
چیت دەوێ؟
بێگومان گوگڵ ترانسلەیتە نامەکە سویدی یەو کردومە بە ئینگلیش. بەڵام باسی ئێمە لەسەر گوگڵ ترانسلەیت و وەرگێڕان و قەشەنگی نیە، کرۆکی بابەتەکە باس بکە. مامۆستا!!
باشە فایەرفۆکس بۆ ویندۆزیش هەیە، هەمان شت کرۆمیش، باسەکە کەی ئەوەیە، وەڵا من لینوکس و ماک بەکارناهێنم چونکە نەرمەکاڵام نییە! کام نەرمەکاڵا هەیە ئەوڕۆ بە چەندین وەشاندن نەبێ بۆ سیستەمەکان؟
وێبگەڕەکە وەکو کاک زەندی نوسیویەتی، ئیتر ئەوەیە کە دەیناسین، جارێک لە جاری پێشتری باشترە، بەڵام بۆ ئەوڕۆی وێبگەڕ زۆری ماوە، هۆکارەکەشی شیتەڵ کراوەتەوە. نازانم کەس لە ئێوە تێناگا؟!
زۆربەتان باسی ویندۆز دەکەن، کەچی بە ئایفۆن نامەدەنوسن؟
باسی ویندۆز و باشی و پڕکرداری و پڕکرداری سیستەمەکە دەکەن، لە ملاوە دەستی ئاندرۆید و لینوکس بەکاردەبەن؟
کرۆک:
لینوکس، یونکیس وەکو سیستەم بەرزترە لە بەکارهێنەر و ڕاژەخوازێک لە دەزگایەکدا کە پێی بوترێت فڵانە دەنکی ٣٢ یان ٦٤ دەبێ بەکاربەری، کە نەخۆشی نەبوونی بنەڕەتی ٦٤ دەنک بۆ ویندۆز تا ئەم دەمەش هەر کێشەی هەیە. ئەمە چی پەیوەندی بە وێبگەڕ و سیستەمەکانی ترەوە هەیە؟ بۆ دەبێت لینوکس تا ٧ ساڵ بەر لە ئێستا چونکە گووگڵ بازرگانی پێوەنەدەکرد بە سەرەکی وەکو بەکارهێنەری ئاسایی، دەبێت مانای وابێت لینوکس تا ئەو دەمە خراپ بووە؟ یان بۆ ماک هەمان شت؟
بۆ دەبێت باسی FreeBSD بکەیت کە قورسترین و پێکهاتەی دەنکی هەیە Darwin kernel, شتێکی وشک و نەناسراو بێت بۆ ٩٩٪ بەکارهێنەری ئەم پەڕەیە بە نمونە، بەڵام کە لەگەڵ ئەپڵدا بوو، گەورەترین کۆمپانیای جیهانییە لە قازانجدا و خاوەنی زۆرینەی ڕەهای هەموو بازاڕەکانە!؟
بەڵام بۆ دەبێت مانای لە ئێران بۆینباخ قەدغە بێت، ئیتر چاکەت هەر بێ بۆینباخ جوان بێت؟
[Ahmadfarhad1] وایە کاکە ڕێباز.
کاتێکی خۆش
دەست خۆش کاک زەندی
لەوکاتەوەی کە بەکارهێنەری ئینتەرنێتم قەت IE بەکارنەهێناوە بەڵام ئەوجارەیان پێم باش بوو دایبگرم و تاقی بکەمەوە
دوای دامەزراندنی بۆ ماوەی ٣ خولەک جامی کرد :) دوای ریستارت یەکەم شت هاتمەوە ئێرە و ئەو بابەتەی کاک هیوام کردەوە "بەختیار عەلی و زمانی کوردی" کاتێک کە بلۆگەکەی بەختیار عەلیم کردەوە ئەوەم بینی کە لە وێنەکە دیارە ، جگە لەوەش خێراییەکەی لەلای من هیچ جیاوازیەکی نەبوو لەگەڵ فایرفۆکس بەلکو لە کردنەوەی بەرنامەکەش کردنەوەش زۆر خاوترە لە هەریەک لە کرۆم و فایرفۆکس
لەبەر ئەوەش باسم کرد چونکە کاک زەندی وای نوسیبوو "بەتایبەتی مالپەڕە کوردیەکان زۆر جوانتر پیشان ئەدات و بەڕای من گونجاوترین وێبگەڕە لەگەڵ ئەم مالپەڕەی خۆمان"
جانازانم کێشەکە هی IE یە یا هی بەختیار عەلی
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 218.26 ک.ب. |