تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سۆزنامە و پرسیار یان داواکارییەک

ڕێناس جاف

ڕێناس جاف

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

هاوڕێیانی خودان ڕێز: هیواخوازم ماڵپەڕەکەتان هەردەم ڕووی لە سەرکەوتن و نوێگەری و داهێنان بێت. هەوڵدان بۆ پاش نەکەوتن لە کاروانی زانست ،ئەرکی سەرشانی هەموو کوردێکی ڕووناکبیرە خاسما زانستوەران . شوکر ئێوەی هێژا لەو بوارەدا جێ پەنجەتان دیارە و ئومێدە بۆ داهاتوو پرۆژەی گرینگتر بە ئەنجام بگەیینن. بابەت و نووسینەکانم هەموو یان زێتر ئەچنە خانەی ڕۆژنامەگەری و ئەدەب و وێژەی کوردی بۆیە تا ئێستا بابەتم ڕەوانەی لاتان نەکردووە. گەر لەو بوارەدا پێویستیتان بە یارمەتی بوو ،بە دڵ ئامادەی هاریکاریم. گەر پێتان دەکرێ و بگۆڕی کوردی نێوەڕاست(سۆرانی )بۆ کورمانجی و بە پێچەوانەوەتان پێ شک دێت،مەمنوونم دەبم ڕێنمایم بکەن چلۆن وەدەستی بخەم. هەر گەش و پرشنگدارتر بێت ئاڵای ڕۆشنگەریی کوردی
براتان: ڕێناس جاف

بەخێرهاتی ، بەڵام وەڕگێڕی ووشەی کورمانجی و کوردی ناوەندی بوونی نیە گەر هەشبێت لە ١٠٠٠ ووشەیەک تێپەڕ ناکات ئەمەش سوودی زۆر نابێت
بەڵام دەتوانیت ئەلفووبێیی لاتینی و عەرەبی بە پێچەوانەوە بگۆڕێت کرتە لەم بەستەرەی خوارێ بکە
http://www.chawg.org/kurdi-nus/