تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆنیەتی داگیرساندنەوەی سێرڤەر لە دورەوە

AbuNali

AbuNali

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاوی خواتان لێبێت خۆشەویستانی کوردئاى تی گروپ.

بەرێزان کۆماندێک هەیە بۆ داگیرساندنی کۆمپیوتەر یان سێرڤەر بەو مەرجەی پاوەری پێوەبێـ و ئای پی یەکەی بزانیت, تکایە ئەگەر بەڕێزیک زانیاری لەسەری هەیە ئلگادارمان بکاتەوە. لەگەڵ ڕێز و سوپاس.

بەرێزم بۆ ئەو کارە پێم وابێت رەقە کاڵایەک هەیە کە لەپێش سێرڤەر ئەبەسترێت ئەتوانی ئەو کارەی پێ بکەیت، یاخود ئەم رێگەیەیان زۆر ئاسانە ئەتوانیت بە (بایۆس Bios)ەکەت بڵێیت کە کاتێک کارەبا برا و دوایی کارەبا هاتەوە خۆکارانە داگرسێتەوە.
سوپاس

سوپاس کاک دیلان,
من سێرڤەرەکەم وا لیکردوە کە کارەبا بڕاو کارەبا هاتەوە خۆی دابگیرسێتەوە, بەڵام ئەمە بۆ ئەوە نابێت کە خۆت شەتداونت کردبێت.

بەرێزم [url=http://www.thegeekstuff.com/2008/11/wol-wakeonlan-guide-remotely-turn-on-servers-without-physical-access/]ئەمە[/url] پێم وابێت شتێکی تیایە بۆ تۆ.

بەرێز ئەبوناڵی ، ئەگەر دەکرێ زانیاری زیاتر بە دەستەوە بدەی کە چیت دەوێ بیکەی؟ هەروەها بنووسە کە سێروێرەکەت تایبەت واتە دیدیکەیتە یا بەشکراوەیە ؟
هەروەها سیستەمی کارگێڕی سێرڤێرەکە چیە؟ ئایا سێرڤێر بە فیزیکی لای خۆتە ؟ ئایا پاسوۆردی ssh سێرڤێرەکەت لایە؟
بە گشتی زانیاری زیاتر بنووسە لە سەر سێرڤێرەکەت و بنووسە کە مەبەستت لە داگیرساندن رێبوتە یا .... ؟
بەڵام وەک لە کۆمێنتەکان تێگەیشتم تۆ دەتەوێت بە دەستی خۆت سێرڤێر بکوژێنیوە و دوایە بە ریمۆت بتوانی هەڵیکەیەوە ؟ لە حاڵەتی وا دا بێ ئامێرێکی دەرەکی کە گرێ دەدرێ بە لان کاردەوە ناکرێ ، نموونە ئەو ڕێگایەی کاک دیلان پێی ناساندووی.