تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

پرسیار:چى جۆرێک موبایل باشە،سیستەمى ئەندرۆیدى لەسەر بێت

ئامانج

ئامانج

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

سلام،
ئایا چى جۆرێک موبایل باشە،سیستەمى ئەندرۆیدى لەسەر بێت؟ڕاى خۆت بنوسە!!

HTC

ئاخر باشە، مەبەستت لە چیدا باشە کاک ئامانج؟
ئێستا Samsung Galaxy SIII بە ڕامێکی یەک گێگابایتی و بەکارهێنانی TouchWiz کە بەلای منەوە خۆشترین ئینتەرفەیسە :) ،ئینجا بۆ ئەو بەکارهێنەرانی لە ئایفۆنەوەن، سامسۆنگ ڕێگایان دەدا وێنە و ڤیدیۆ و گۆرانی و کورتە نامەکانیش لە ئایفۆنەوە بگوازنەوە بۆ گالاکسییەکەیان. ئینجا ئەمانە جگە لە کامێراکەی و S Voice و کۆمەڵێ جیاکاری تر.

بژین.

Nexus , Sony , Galaxy SIII باشترینەکان
‌پێویستە بەدڵ و گەڕانکاری خۆت بەدوای گەڕێ بزانە
‌١.چەند پارە دەدەیت
‌٢.ئایە تەنیا کار بە کامێرا و نەرمەواڵە و ئەوانە دەکەی
‌٣.تەنیا بۆ پەیوەندیکردن و ئاڵووگۆڕی نامە
‌٤.قەبارەی شاشەکەی لەچەند گەورەتر نەبێ و لە چەندیش بچووکتر نەبێت
‌٥.ئایە دەتەوێت وەک بەکاربەری سادە بەکاری بهێنیت یان کار بۆ پەرپەدێدان و داڕشتنی نەرمەواڵە

سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣

بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/dilan]Dilan[/url] : جۆرى زۆرە بەڵام بە ڕاى من باشترین جۆرى [url=http://www.htc.com/uk/smartphones/htc-one-x-plus/]HTC ONE X[/url]ـە،
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/kurdish-eagle]Kurdish EAgle[/url] : مەبەستم لە پێکهاتەى موبایلەکەیە کە بە بێ کێشە کار بکات لەگەڵ سیستەمى کارپێکردنى ئەندرۆید،بۆ نموونە جۆرى موبایلى نۆکیا 6700 بۆ ماوەێک بلووتووسەکەى لە ئیش دەکەوێت چارەسەرى نییە،ئەگەر هەڵە نەبم،samsung galaxy s3 جۆرێکى باشە،بەڵام هەندێک گرانە :)
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/%D9%84%D8%A7%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF]لاوەند[/url] : کەمێک نەخوێنەوارەم هەر شتێک بێت بەکارى دەهێنم ئەگەر گران،نەبێت :) یەکەم خاڵ لە هەمووى گرینگترە :)


ڕاى خۆم :لە نێوان جۆرەکانى HTC لەگەڵ samsung galaxy s3ـە!!!ئەگەر هەڵە نەبم galaxy s3 لە کوردستان بە 500 دۆلارە واتە ٥ وەرقە!!! هەر بۆیە ئەم پەیامم نوسى لێرە بۆ ئەوەى ئێوەیش ڕاى خۆتان بنوسن،بۆ ئەوەى جۆرێکى باش دیارى بکەین لە موبایل،أن شاء الله دواتر کەسێکى تر سود لەم پەیامە دەبینێت

بژین

سەیرى تایبەت مەندیەکان بکە و سەیرى گیرفانت بکە ئینجا سەیرى دیزاینەکەى بکە و بیکڕە

ئەگەر 5 وەرەقە ئەدەی چاوەڕێی htc one x+ بکە.

ئەگەر 5 وەرەقە ئەدەی چاوەڕێی htc one x+ بکە.
http://www.htc.com/www/smartphones/htc-one-x-plus/

مامە جوتیار htc one x لە کوردستان نییە؟!!

htc one x هەیە تقریبەن بە ٤٠٠ و شتێ دۆلارە ، بەس من one x+ ئەڵێم ئەوە سیستمی جێڵی بینە و باتریەکەی تووانای زیاترە و سێنسەکەی وەشانێ تازەترە.
ئەگەر ئەونە کێشەت لەگەڵ باتری نیە one x بکڕە لە سلێمانی دەست دەکەوێت.چونکە جێڵی بین بۆ ئەمیش دێت ماوەیە تر،
بژین،

motorola razr maxx
http://www.motorola.com/us/consumers/DROID-MAXX/better-battery/96406,en_US,pd.html
جارێ پاترییەکەی بایی هەموویەتی!

ئەزانم droid max,droid maxx hd , droid razrr , droid razr hd ئەمانە هەموی باترتیکی نایابیان هەیە بەس لە کوردستان نەیانم بینیوە بۆیە دەست ناکەون.

بژین،

دەستخۆشى بۆ هەمووان
کاک سیا کاتى خۆى لەسەر پێشنیارى تۆ موبایلى نۆکیا 6700 کڕیم
http://www.kurditgroup.org/topic/htc-desire-%D9%84%DB%95-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86

تا ئێستا هەر ئەوەم پێیە لەوانەیە ئەمجارەیش لەسەر پێشنیارى تۆ ئەم موبایلە بکڕم :) لەو وڵاتانەى لاى ئێوە بە چەندە؟

* دەستخۆش مامە جوتیار :)

بە نزیکەیی ٧٠٠ دۆلارە کەمێک کەمتر، زیاتر.