تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایە کۆمپیوتەری ئەپڵ باشە واتا سیستەمی ماکنتۆش ئەمەوێت بکڕم

dilovanit

Dilovanit

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon macbook-pro-13-inch-retina-features-0.jpg117.78 ک.ب.

[color=#222222; font-family: Tahoma, Arial, 'DejaVu Sans', serif; line-height: 19.5px; background-color: #fafafa]بەڕێزانم من لە هەولێرم لە ساڵی ١٩٩٩ کە کۆمپیوتەرم کڕی یەکەم جارم بوو مەبەستم ئەوەیە هەر سیستەمی ویندۆسم بەکار هێناوە هیچ نەچومەتە سەر سیستەمی ماکنتۆش ئەمە ٢ و ٣ رۆژەم کۆمپیوتەریکم دیت لە بازار لاپتۆپ بو Apple بەڕاستی دڵم چوێ بەنیازم بیکڕم ئایە بۆ کەسێکی نۆڕماڵ باشە کۆمپیوتەری APPLE بکڕیت ؟ چونکە ئەم کۆمپیوتەرە بۆ ئیشم نیە بەس تەنها بۆ خۆم کاری پێبکەم یان هەرشتێک ئایا سیستەمی ماک باشە یان ویندۆس ؟ ئەگەر ویندۆس باشە با نەیکڕم ئەم پارە زۆرە پێبدەم و دوایش فڕەی بدەم ؟[/color]

بێگومان بەرهەمەکانی ماک کەم وێنەن و سیستەمەکەشی زۆر بێ کێشەیە، بەڵام زۆر گرانن، خاڵی لاوازی ماک پرۆ، زۆر بەئاسانی شوختی تێ ئەکەوێت.
ئەگەر پارەداری ئەوە لێی مەوەستە، ئەگەرنا ئەتوانی مارکەیەکی تر بەهەمان تایبەتمەندییەوە بکرێت زۆر لەو هەرزانتر، بەڵام سیستەمی کاگێڕی ئەبێت یا ویندۆز یا لینکوس بەکاربەریت.
بەچەندە لەکورستان؟

هەر وەک کاک زەندی وتی ماکینتاش بێ وێنەیە و لێی ڕامەوەستە ... ماکینتاش کار پێ کردنی زۆر ئاسانە و زۆر لە ویندۆز ئاسایش و سێکوریتی لە سەرێیە .
هەروەها با ئەوەش بزانی کە بە شێوەی فەرمی ماکینتاش رێگەی دابەزاندنی ویندۆز هاوکات لەگەڵ ماکەکەت پێ دەدا و تۆ بە کۆمپیتەرێکی ماک دەتوانی بێجگەلە ماکەکە ویندۆزیش هەبێ بەڵام بە پێچەوانەوە ناکرێ : واتە ماک بە فەرمی ناتوانی لە سەر کۆمپیتەری دیکە دابەزێنی
کاک زەندی وتەنی : پاڕەت هەیە لێی ڕامەوەستە ... من ماک بوک ئایەرێکم هەیە ... شەوانەش لەگەڵ خۆم ئەیخەوێنم ئەوەندەم خۆش دەوێ

لە ناحیەی پارە بی خەم بە ئەتوانم تاکو ٤ هەزار دۆلاری پێبدەم زۆر سوپاس من ویندۆوسم هەیە و ئەمەوێت ماکیشم هەبێت بێگومان ئەگەر ماک بکڕم خۆ ویندۆسیش واز ناهێنم بەس ئەمەوێت بزانم ماک زۆر باشترە لە ویندۆوس ئایە هۆی گرانیە خەلک ماک ناکڕێت ئەزانم پرۆگرامی ماک کەمەو وە پرۆگرامەکانی بە پارەیە بەس من پێم وایە ماک بکڕم پەشیمان نابمەوە لەسەر قسەی ئێوە ئەمەوێت ڕای ئێوە وەربگرم و من کەسێکم شارەزایم هەیە لە ئایتی واتا بەس بۆ کردنەوەی ماڵپەڕەکان بەکاری ناهێنم بۆ هەموو شتێک بەکاری ئەهێنم بۆ خۆم نەک بۆ ئیش زۆر سوپاس بۆ هەمووتان

ماکینتۆش سیستەم نیە بەڵکوو ماکینتۆش ئامێرەکانی ماکبووک پڕۆ و ماکبووک ئێر و ماک مینی و ئای ماک دەگرێتەوە
‌بەڵکوو ماک سیستەمە بەئینگلیزیەکەی
‌Mac OSX
‌لە هەولێر پڕۆسیسەری i5 بە ١٢٠٠ دۆلارە بەڵام شاشەکەی بچووکە ١٣ ئینجە
‌وە ١٥ ئینجەکەشی ١٦ و نیو وەرەقەیە
‌i7 ەکەشی بە ٢٠٠٠ دۆلارە تا دەگاتە ٢٢٠٠ دۆلارە
‌وە ڕێتێنایەکەشی (Retina Display) زۆر زۆر گرانە نزیکەی ٢٥ بۆ ٢٧ وەرەقەیە ئەمانە نرخی ماکبووک پڕۆیە
‌ماک بووک ئێر کە هەرزانترینە بە ١١ گەڵایە
‌بەڵام داخەکەم
‌سیدی ناخوێنێ
‌ئای ماک بە ٢١ بۆ ٢٨ وەرەقەیە
‌وە بۆ چاکیش ئەوا بێهاوتایە و بێکێشەیە بەڵام ئەوەی لە هاوڕێیانم بیستووە بەشێکی پڕۆگرامەکانی پشتگیری زمانی کوردی ناکات

Dazanm macintosh systam nya balam mn mabastm ameree apple zor supas bo tybene tow hamw barezanm madam waya lasar qsay ewa daekrm zor zor supas

بەڵام شەرت ئەوەیە وەک هەندێ کەس زوو بڕیار نەدەی و وازی لێ بێنی .. دەبێ تۆزێک دەستت لێی ڕا بێ ،، ئینجا قەت ناچیتەوە سەر ویندۆز
پیرۆزە

کاکە کورد گیان زۆر سوپاس من چاوەڕوانی ئێوەم و زوو بڕیار نادەم بەڕای تۆ ئەگەر سیستەمی ماک م بەکار هینا نەچمەوە سەر ویندۆس ؟ یان جارێ بوەستم نەیکڕم لاپتۆپەکە زۆر سوپاس

ماک سیستەمی کارگێڕیەکی تایبەتە کە رەواڵەت و کار پێ کردنی تایبەت بە خۆی هەیە ... بۆیە ئەگەر بە ڕوانگەی ویندۆز کە ئێمە زۆربەمان لەگەڵ ویندۆز فێری کۆمپیتەر دەبین بەراوردی کەی و وەک ویندۆز چاوی لێبکەی ئەوا زوو لە بەر چاوت دەکەوێ ... دەبێ لە ماک وەک ماک سەیر کەی و کاری پێ بکە ماوەیەک تا دەستت لێی ڕا دێت .. کە فێری بووی مەحاڵە بڕۆیەوە سەر ویندۆز

زۆر زۆر سوپاس چاوەکەم بەڕاستی ئەزیەتی هەرهەمووتانم دا باشە ئەگەر بی کڕم چ نوعەک باشە نۆعێکی نۆڕماڵ بێت لە پارەکەی چەند پێبدەم ؟

پەیوەندی بەوە هەیە کە بۆ چ مەبەستێک زیاتر بە کاری دەهێنی .
ئەگەر زۆر لەگەڵ خۆتی دەگێڕی و کاری زۆر قورسی ئەنیمەیشن و رەندەری پێ ناکەی ئەوا رێتینا بکڕە ، زۆر موهیمە ( خۆم ئەوەم هەیە ) و لە بەر ئەوەی هاردەکەی SSD ە زۆر خێرایە بە تایبەت لە کردنەوەی پڕۆگرامەکان دا.
بە پێچەوانەوە ماک بوک پرۆ بکرە کە قورستر و ئەستورترە بەڵام سی دی رامیشی هەیە ، بەڵام چونکە هاردی HHD هەیە لە کردنەوەی پرۆگرامەکان و فایلەکان دا خاوترە .
ئەگەر بایەخ زۆر کوالیتی شاشە دەدەی و پاڕەی باشت هەیە ، ئەوا MACBook pro Retina بکرە ، خێراترین و بە کاولیتی ترین لاپتۆپە کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردووە.

زۆر سوپاس مەبەستت چیە سیدی هەیە یان سیدی ناخوێنێتەوە مەبەستت ئەوەیە دیڤیدی دەخوێنتەوە یان کۆپی دەکات؟

نەخێر بەڕێزم .. ماک بوک ئایر و ماک بوک پرۆ رێتینا هەر شوێنی نیە کە سی دی یا دی ڤی دی پێ دا کەی ... ئەپڵ خەریکە بە گشتی سی دی ڕام لە ماکینتاشەکان هەڵدەگرێتەوە

ئەم بەستەرە بەراودی هەموو ئامێرەکانی ماکی تێدایە
‌ http://www.apple.com/why-mac/compare/
‌بۆ سیدیش ئەوا من ساڵی دووجار سیدی بەکار نایەنم بۆ ماکیش ئەوا هەرگیز کارت بە سێدی نابێت چوونکە وەشان نوێکردنەوە و دابەزاندنی نەرمەواڵەکان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوەیە هاوشێوەی ئای ئۆ ئێس

زۆر سوپاس بۆ هەمووتان ئاها یەعنی من ئێستا ئای پادم هەیە لەگەل ئای فۆن ماک پرۆیەکەش وەکوو ئای پاد بێنمە بەرچاوم بەس خۆ هاڕدی خاردجی کاری لەسەر دەکات وانیە مادام وایە کێشەمان نابێت پرسیارەکی تر ئایە ؟ ئەدی دیڤیدی ڕای تەری خارجی کار دەکات یان وەکو یایفۆن یان ئای پاد لەسەری کار ناکات زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست.

گەر کارت بە دیڤیدیە ئەوا ماکبووک پڕۆ هەیە
‌دیڤیدی دەخوێنێت وەک
‌کاک کوردداتا ئاماژەی پێکردبوو واتا ماکبووک پڕۆ مۆدێلی ٢٠١١
‌بەڕیکلام وەری مەگرن!! چوونکە من کەسیان ناناسم بەڵام لە ماڵپەڕی کڕین ئۆنلاین هەرزانترین ماکبووک پڕۆ هەیە لەچاو تایبەتمەندیەکەی
‌ http://www.krinonline.com/Macbook-Pro#intro/

زۆر سوپاس کاکە لاوەند گیان نەخێر بە ریکلام وەری ناگرین بەخزمەت کردن و یارمەتی دان وەری دەگرین بەڵام من لە کوردستانم هەولێر نازانم ماک پرۆ کەم ترین سعری چەندە و زیاترین سعری چەندە ئیستا تەماشای دەکەم بەڵام جارێ نازانم لە کوردستان بە چەندە؟

لەپەیامی ٥ نرخەکانی شاری هەولێرم نووسیوە بۆ دڵنیایت سەردانی بازاڕ بکە

باشە زۆر سوپاس بەڕێزەکەم