چاوپێکەوتن لەگەڵ KNN
بڕیار وایە بەم زوانە چاوپێکەوتنێکی KNN لەگەڵ بەندە ئەنجامبدرێت. دەسخۆشی بۆ کاک ئاراس و کاک زریان.
مەرجی بچووکی ئێمە ئەوەیە، زۆرینەی پرسیارەکانی ئەم چاوپێکەوتنە لەلایەن ئەندام و میوانانی کوردئایتیگرووپ بکرێن. وەک گۆرانی داواکراوە بەڵام بۆ ئای تی (:
دوایی من پرسیارەکان کۆدەکەمەوە و دەیاننێرم بۆ کاک کارزان و ئەویش دەینێرێت بۆ پێشکەشی بەرنامە.
تکایە با پرسیارەکان زۆر گشتی نەبن و لە بابەتێکی دیاریکراودا بن بۆ نموونە پڕۆژەی سپیکیولەیت کە باس لە زۆربەی کێشەکانی ئایتی دەکات.
یان حکومەتی ئەلکترۆنی
یان چی بکەین کوردستانیش بگاتە ئاستی وڵاتی هیند لەم بوارە
زۆریش ڕقم لەم جۆرە پرسیارانەیە:
ڕات چییە بەرامبەر بە ئاستی تەکنەلۆجیا لە کوردستان؟ بەڕای من سفرە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆ ڕوون کردنەوەى پێش خستنى ئاى تى پێویستە نمونەت لەبەر دەستابێت چونکە بۆ هەندێک کەس بە قسە کردن ڕەنگە وەک شتێکى ئەفسوناوى بێنە بەرچاوى مەبەستم لە نمونە بەم شێوەیەیە
نمونەیەکى سادە : ئەگەر بمانەوێت لە فەرمانگەیەکدا چەند کۆمپیوتەرێک بە یەکەوە کۆنێکت بکەین ئەوا بەم شێوەیە دەبێت و فەرمانبەرەکان کارەکانیان خێراتر ئەنجام دەدەن و دەشتوانن یارى بکەن لە نێوان خۆیاندا

[u][b]من ئەم پرسیارەم هەیە:[/b][/u]
هەوڵدان زۆرە بۆ بەکارهێنانی ئایتی لە دەزگاکانی حکومەتدا، بۆ وێنە:
- وێبگەی هاتوچۆی هەرێم و بینینی سزای شوفێرەکان لە وێبەوە..
- دروست کردنی وێبگەی ئەزموون کە هەموو قوتابیانی قۆناغی ١٢ دەتوانن لە ڕێگەیەوە نمرەکانیان ببینن..
هەروەها هی تریش..
بەڵام دەبینین دەستکەوتنی زانیاریی تاکەکەسی، پاراستنی تایبەتمەندی کەسەکان گوێی پێ نەدراوە، بۆ نموونە ژمارەی ئۆتۆمبێلی شوفێری سەرۆکی هەرێم تاقیکرابووەوە نیشانی دابوو کەی و لە کوێ و لە کام شەقام سەرپێچی کردوە و پارەکەی داوە یان نە، وەیان بۆ لە هەموو دنیاوە خەڵک نمرەی قوتابییەک بزانێت و بزانێ لە کامە مەکتەبە؟ هەڵە لە کوێدایە؟
وە ئایا بۆ کارێکی وا نابێت پەرلەمان بڕیار بدا کە چ جۆرە زانیارییەک ئاوەڵا بکرێت؟
خۆ دەکرێت تۆ ژمارەی قوتابی بدەیت، ئەویش تەنیا نمرەکان بدات و هیچ زانیاری تر نەنووسێت...
سوپاس.
ئێ ئەگەر پرسیارەکان تەرخان بکەین بە سپیکیولەیت ئەوا خۆت هەندێ ئامادە بکەو لە هەموومان باشتر ئامادەی ئەکەیت چونکە پرۆژەکە هی خۆتە!
ئەگەر بواری تریش ئەگرێتەوە:
[b]کیگ:[/b]
- کێن؟ چی ئەکەن؟ لەسەر چ شێوازێک کار ئەکەن؟
- بۆچی تەنها ۲ بۆ ۳ هەزار لایکتان هەیە لە فەیسبوک کەچی پەیجی کوڕە کۆریەکان ۱۵ هەزاری هەیە؟
- بۆچی تا ئێستا لە کوردستان لەسەربانی ماڵێکیش بێت نوسینگەیەکتان نیە؟
- کامتان لە کوردستانن؟
- ئایا ئێوە گروپێکی خێرخوازن؟
- ئایا ئێوە هەمووتان کارتان بە جۆرێک لە جۆرەکان کاری ئایتیە؟ یان سایەق تەکسین و بە شەو خەریکی چاتن لە پاڵتاک؟
[b]کیبۆردی کوردی[/b]
- بۆچی ئەبێ ئێوەی ڕاهاتوو بە کیبۆردی ئەرەبی و فۆنتەکانی کاکە ئەلی، ئەبێ ئەرک بکێشن و بە یونیکۆد بنوسن؟ بەڵێ ئێمە ئەتوانین layout ێکی تایبەتیش بەوان دروست بکەین تا دوو هەوا نەکەون.
[b]ڕێنوس و پیتە کوردیەکان لە دنیای کۆمپیوتەراندندا:[/b]
- لەم دنیا ستاندارد و بچوک کراوەدا کە کۆمپیوتەر تەنها لە ٠ و ۱ تێ ئەگات، چی بکەین تا هەموومان وەک یەک بنوسین، تا گەڕان ئاسانتر بێت؟ کێشەکان چین و چارەسەر چیە؟
[b]حکومەتە ئەلیکترۆنیەکە کە چەوری زۆری پێوە خوراوە:[/b]
- ئایا ئێمە لە کوێی دیجیتاڵکردنداین؟
- ئایا ئێمە بە-دیجیتاڵ-نەکراوی چیمان هەیە تا بیکەینە دیجیتاڵ؟
- ئایا حکومەت بەڕاستی هەیە تا ئەلیکترۆنیەکەی دروست بکەین؟
- وە ئایا هەلی ئێمە لە کوێدایە خۆ ئەگەر پرسیارەکانی پێشوو بە نەخێر وەڵام بدرێتەوە هەموو لایەنێکی نەرێنی نیە، ئەبێ بتوانین بازێک بدەین بەسەر نەتەوەکانی تردا؟ یان ئەوە مەحاڵە؟
[b]تۆڕ و بەکارهێنان:[/b]
- ئایا ڕێبەر و نمونەکانی تری چارەی نەبونی کێبڵەکانی ئێمەن؟ ئایا حکومەت بەڕای جەنابتان لە کوێوە دەست پێ بکات؟
- ئایا ئەکرێ بە پشت بەستن بە ئاسیا سێڵ و تۆڕەکانی تر جێگای کێبڵەکان بگیرێتەوە؟ ئەمە هەیە لەو وڵاتانەی جەنابتان بینیوتانن؟
[b]خەرجی دەوڵەت لەسەر تەنکۆلۆجیای زانیاری:[/b]
- بەڕای ئێوە ئەبێ چەن سەرفکرابێت؟ شتێکی تەخمینی خۆ ئەگەر زانیاریتان هەبێ ئەوا چاکتر.
- ئایا ئەوەی پێی ئەوترێت فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری، ئەتوانێ بەڕاستی ئامۆژگاری حکومەت بکات بۆ بەهەدەر نەدانی ئەم خەرجانە؟ ئەگەر نا بۆچی نا؟
- ئەگەر هەر یەک لە وەزارەتەکانی حکومەت پەیوەندیان بە گروپەکەی ئێوە بکردایە، لە تواناتاندا هەیە ڕاوێژکاریەکی هیچ نەبێ یەکساڵەیان بۆ ئامادە بکەن بە نرخێک کە لە هیچ شوێنێکی تر بەو کوالیتیەو و بەو نرخە دەستیان نەکەوێت (ئەگەر پرسیاری ئێوە خێرخوازن بە نەخێر وەڵام درایەوە)
گرنگ ئەوەیە تەوەرەکە دیاری بکەین ئەنجا پرسیارەکان ئاسانن، چاوپێکەوتن لەگەڵ knn بۆخۆت ئەزانی یەکجار فراوانە.\
[b]* کەواتە ئەمجارە نانوسن "شارەزا لە بواری ئایتی" و ئەنوسن "دامەزرێنەری گروپی کوردئایتیگروپ"[/b]
کاک سەفین من پێم باشە ئەم پرسیارانەت لێ بکرێت.
1- چی بکرێت بۆ سەرەتای ئامارێکی باش و رێکوپێک بۆ هەرێمی کوردستان.؟؟
2- ئایا فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری چی ئامادە کاریەک بکات لەم کاتەدا بۆ ئەوەی بە خێرایی هەر هیچ نەبێت وا لەخڵکی سادە بکات کە بزانن سودی ئای تی چیە چونکە زۆربەی خەڵک وا ئەزانن مەسەلەی ئای تی و ئینتەرنێت بەس فەیسبووکە؟
3- ئایا فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری چۆن فەرمانگەکانی حکومەت یەکبخات بۆ بەکار هێنانی یەک جۆر سیستمی کارگێری و لێسەندنەوەی هەندێک دەستەڵات لە سایەق کۆمپیتەرەکان.
4- لەو پرۆژانەی کورد ئایتی گروپ ئەنجامی داوە حکومەت چی پشتیوانیەکتان بکات تاکو هەندێک لەو قورساییە لەسەرشانی ئەم کەسە خۆبەخشانە هەڵگرێت؟
5- بۆچی لە کوردستان ئەندازیاری کۆمپیوتەر، کۆمپیوتەرەکەی لە عەلی نەمەڵی بۆ فۆرمات ئەکەنەوە؟ هۆکاری ئەمە چیە؟
6- ئایا دەستەڵات بۆیە کار بۆ بواری ئای تی ناکات لەبەر ئەوەی ئەگەر رۆژێک لە رۆژان هەموو داتا و زانیاریەک بو بە دیجیتاڵ لە بەرژەوەندی دەستەڵات ئەدات؟
7- ئایا پلان و رێنمایی تۆ چیە بۆ ئەوەی لەم دەقەیەوە حکومەت کاری لەسەر بکات، بۆ بواری ئای تی چونکە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر دواکەوتوین.
با دەنگم بخەمەوە پاڵ دەنگی کاک لاوەند، باسێکی ویکی سۆرانی و بڵێم ئەگەر تەوەرەکە دیاری کرا و جێگای ئەم پرسیارە هەبوو ئەمیش گرنگە (لە پەرەگرافێکی ڕاپۆرتی ئابوری ئەچێت):
- ڕاستە ئەگەر حکومەت ۱٠٠،٠٠٠ دۆلار، واتە ۱٠ دەفتەر، تەرخان بکات ئێوە ئەتوانن بە ۱ ساڵ ۱٠،٠٠٠ بابەت زیاد بکەن بۆ ئینسیکلۆپیدیای کراوەی کوردی (ویکیپیدیا)؟ واتە بە ۱٠ ساڵ ئەتوانن ۱٠٠ هەزار بابەتی پوخت زیادکرابێت بۆ ئینسیکلۆپیدیاکە؟ واتە تەنها پارەی ۱ پارچە زەوی ئەمان گەیەنێتە ئاستی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Size_comparisons]بریتانیکا[/url]، یەکێ لە گەورەترین ئینسیکلۆپیدیاکانی جیهان؟لەگەڵ ئەمەشدا کار بۆ ۱٠ دەرچوی زانکۆ دابین ئەکەن هەریەکە بە ۸٠٠ دۆلار مانگانە؟
+ بۆ ئەوەی بزانی چۆنم لێکداوە:
۱٠ کارمەند * ۱۲ مانگ * ۸٠٠دۆلار = 96،٠٠٠ دۆلار + کرێی خانویەک ~= ۱٠٠،٠٠٠ ئەبێ کارمەندەکان کۆمپیوتەر و ڕێبەر کویکی خۆیان هەبێت
۱٠ کارمەند ڕۆژی ٤ بابەت = ٤٠ * ۲۵٠ ڕۆژ = ۱٠،٠٠٠ بابەت لە یەک ساڵ (هەفتەی دوو ڕۆژ لەماڵەوە بخەون)
* ۱٠ ساڵ = ۱٠٠،٠٠٠ بابەت
تەواوی پرۆژەکە ۱ ملیۆن دۆلار، ماوەی ۱٠ ساڵ ۱٠ دەرچوی پەیمانگا ناچن بۆ خۆ پیشاندان!
[b] دەستکەوت: گەورەترین ئینسیکلۆپیدیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست[/b]
[b][size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]5- بۆچی لە کوردستان ئەندازیاری کۆمپیوتەر، کۆمپیوتەرەکەی لە عەلی نەمەڵی بۆ فۆرمات ئەکەنەوە؟ هۆکاری ئەمە چیە؟[/size][/b]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]ئەمە بەقوەتە وەڵا خۆش ئەندازیارى مووچە[/size]
زرۆ سوپاس بۆ هاوڕییان، باسی زرۆبەی کێشە و گرفتەکانیان کردووە!
هاوڕێیان دیارە ئەمە تەنیا چاوپێکەوتنیکەو لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندن، دانیشتن نییە لەگەڵ لایەنی بەرپرس تا ئەم کێشانە بخرێنە ڕوو، بەڵام ئامانج لەچاوپێکەوتن گەیاندنی هەموو ئەو کەموکوڕیانەیە کەئەمڕۆ زمانی کوردی ئایتی کوردی بەدەستیەوە دەناڵێنن.
١/ من پێم باشە بە جدی گرنگی بەستندارت کردنی زمانی کوردی باس بکەیت و لەوێوە ئاماژەی پێ بکەو بانگەواز بۆ لایەنی بەرپس بکە کە بەخێرایی گرنگی بەم کێشەیە بدەن، بە کورتی ئاستەنگانەکانی بەردەم ئایتی کوردی چین لەنەبوونی زمانێکی ستندارت.
٢/ بانگەوازێک بکە لەوێوە بۆ زانکۆکان بۆ هاوکاریکردنمان لە تەواوکردنی پرۆژەکان، بەتایبەتی سپیکولەیت.
٣/ هەوڵبدە هەندێک بابەتی سادەو ساکاریش باس بکە کە زۆرینەی خەڵک لێت تێبگەن لەوانە نەبوونی سیستەمی بانکی و کێشەکانی پۆست و نەبوونی ئەدرەسی ماڵان ، تاکەی خەڵک دەیان سەعات لەبەردەم فەرمانگەکاندا بوەستن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و هتد........
٤/ خراپیش نییە ئەگەر لەوێوە بانگەوازێک بۆ سەرمایەداران بکەیت پشتگیریمان بکەن بۆ بەدەزگاکردنی کوردئایتی گرووپ، سەرمایەدارانی کوردستان تا ئێستا تەنیا ئەزانن لە چینەوە شمەک و کەلوپەل بهێنن بۆ کوردستان، تاکەی گرنگی بەئایتی نادەن، بەکورتی باسی لایەنی ئابووری ئایتیش بکەیت کارێکی باشە.
سەرکەتوبن
# جیاوازی چیە لە نێوان نوسین بە یونیکۆد لەگەڵ نوسین بەفۆنتی عەرەبی (عەلی) ئایا پێویستە هەموو دامودەزگاکان بە یونیکۆد بنوسن؟
# ئایا پرۆژەی سپیکیولەیت بەزمانەکانی تر هەیە؟ یا ئەمە بیرۆکەی ئێوەیە؟
# ئایا منیش ئەتوانم بەشداربم لەگەڵتا لەچاوپێکەوتنەکەدا کاک سەفین؟
دەڵێن لەگەیشتنی پرسیار نیوەی وەڵامە، وابزانم لێک تێنەگەیشتنێک هەیە، کاک بەردەقانی ئەو پرسیارانەی ئەوێت کە پێشکەشکار لێیبکات، لەبەرئەوەی لەچاوپیکەوتنی پێشتر برادەران ئاماژەیان پێکرد، کە پرسیارەکانی پێشکەشکار وەکو پێوست باش نەبوون.
پێشکەشکار ئەتوانێت ئەمانە لەتۆ بپرسێت؟
یەکەم خاڵ ئەوەی کاک ئاراسە.
١/ بەڕای ئێوە دانانی نمرەی خوێندکاران و نمرەی ژمارەی شۆفێران و زانیاری کەسسیەکان لە سایتەکان چۆن دەبینن، یاتاچەند مافی پاراستنی کەسیی ڕەچاوکراوە؟
٢/ نەبوونی زمانێکی ستاندارت تاچەند ئاستەنگ و گیروگرفتی بۆ دروست کردوون؟
٣/ گرنگی پرۆژەی سپیکولەیت چیە؟
٤/ هۆکارەکانی پێشنەکەوتنی ئاستی ئایتی چین لەکوردستان؟
٥/ بۆچی حکومەتی هەرێم نەیتوانییوە سیستەمی بانکەکانی ببەستێت بە جیهانەوە؟
٦/ هەماهەنگی نێوان ئەم گرروپانە و زانکۆکان تا چەند پێویست و گرنگن؟
٧/ چی بکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی ئێمەش کاروبارەکانیان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەڕێوە بچێت؟
ئەو پرسیارانە زۆر لەوەڵام لەخۆ دەگرێت، ئیتر بۆ خۆتئەتوانی هەرچی کەموکوڕی لەو دەڤەرە هەیە ، باسی بکەیت.
ئەگەر کەسێک ڕۆژنامەنووسبێت ئەبێت بزانێت گرفەتەکانی خەڵکەکەی چین و چۆن پرسیاربکات، تەنیا پرسیار دەربارەی پرۆژەکانی ئێمە بۆئەوان ئاسان نییە، ئەوەش رۆژنامەنوسی زیرەک ئەبێت بزانێت چۆن دەپرسێت.
ئەگەر پرسیاری تریش هەبوو بۆت ئەنووسین، ئیتر پێسکەشکار ئەتوانێت گرنگەکانیان هەڵبژێرێت.
سەرکەتوبن
پێشکەشکار ئەمەش ببینێت باشە: [url=http://kurditgroup.org/comment/64017]http://kurditgroup.org/comment/64017[/url]
برادەران زۆر خاڵی گرنگیان باس کردووە، ئەم چەند پرسیارەش بە مێشکی مندا هات:
- کوردئایتیگرووپ ئەزموونی ١٢ ساڵ کارکردنی هەیە، ئایا بیر لەوە کراوەتەوە حوکمەت چ بە فەرمی چ بە شێوەیەکی نافەرمی پاڵپشتی دارایی و پەروەردەیی (مادی و مەعنەوەی) بکات؟ لە کاتێکدا خزمەتی ئەم گرووپە ئەگەر زۆر زۆر زیاتر نەبێ کەمتر نییە لەو فەرمانگە و دامەزراوانەی کە بودجەیەکی زەبەلاحیان هەیە و بەرهەمیش هیچ؟
-ئەو پڕۆژانەی ئێوە هەتانە، وەکو سپیکولەیت، ماکینەی وەرگێڕانی کوردی، دیکتیۆ، ئەگەر %١٠٠ تەواو ببن، چ پێشکەوتنێک لە ڕەوتی ئایتی بەگشتی و زمانی کوردیش بە تایبەتی ڕوودەدا ؟
- هەمان پرسیاری کاک هیوا، بۆچی کوردئایتیگرووپ لە کوردستان بنکەیەک/جێگایەکی نەبێ؟ لە کاتێکدا سەدان و هەزاران بینا و باڵەخانەی گەورە لەم وڵاتە کە زۆربەیان کەس نازانێ چییە و چی تێدا دەکرێ و هی کێیە.
ئیتر بەو هەموو پرسیارەی برادەرانیش کردوویانە و هی خۆشت کە دەیکەی، هەر ئەوەندە بوار دەبێ لە بەرنامەیەک :) ،هەروەها ئەگەر کرا باسی گرنگی وەزارەتی ئایتی/تەکنەلۆجی بکە.
بژین.
من لەم شتەی کورد تێناگەم: مادەم کاک فڵانکەس خەریکی بەکارهێنانی دروپاڵە من ئەچم خەریکی dotnet ئەبم!
لەسەرەوە بۆخۆشی نوسیبوم کە ئەکرێ "layout"ێکی نوێ لەسەر شێوازی کیبۆردەکەی کاکە ئەلی دروستکرێ، [url=https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/kur-unicode/texteklil]فەرموون هەیە[/url]. وە زانکۆ لاین بانگەشەی بۆ ئەکات. باشە بۆچی ئێمە ئاگادار نین؟ یان بۆچی ئەوان نوکەیەک ناکەن یان نانووسن کە کیبۆردە کوردیەکەی چاوگ یان کوردئایتیگروپ"یش هەیە!
[url=https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/kur-unicode/home]فەرموون ئەمەش[/url]
ali system???
[code]
Welcome to Kurdish UNICODE Keyboard. This page is one stop page for Kurdish UNICODE Keyboard based on ALI System. The IT management team at Koya University has designed this keyboard to respond to the call by Ministry of Higher Education to use UNICODE in writing Kurdish in all Higher Education Institute in Kurdistan Region. This will ease the data-entry for [url=http://gozanko.info]ZankoLine[/url] as well.
We choose to have the ALI System layout as the majority of user in the region has been using the non-UNICODE Ali Keyboard layout. This method of transition seams more feasible for many users.
We still encourager those users with basic computer literacy to use the Kurdish UNICODE keyboard based on common Kurdish Latin which is much more logical in writing Mid-Kurdish.[/code]
پرسیارەکانی من
1- کوردستان تاوەکو چەن ڕێخۆشکەر بووە لەبەردەم شارەزایانی ئایتی و تاوەکو چەن گرنگی بە ئایتی داوە ئایا تۆ چاوەڕێی چی ئەکەیت لە کوردستان لە بواری ئایتی
2- تاوەکو چی ئاستێک حکومەتی کوردی دژایەتی ئایتی کردووە ؟
3- تاوەکو چەن حکومەتی کوردستان کاریان کردووە بۆ بەڕێوبردنی ئەو ئەرکانەی لەناوەوەی کوردستان دەکرێت بەشێوازی تەکنەلۆژی بێت ڕونتر ئایا دەزگاو زانکۆکان و قوتابخانەکان تاوەکو چەن گرنگیان بە تەکنەلۆژیا داوە,ئایا قوتابخانە و زانکۆکان هۆکاری سەرەکی نین بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیا ؟
کاک هیوا وابزنم ئەوان وا تێگەیشتون کە ئەو کیبۆردو فۆنتانەی کوردئایتی و چاوگ و زانستپەروەران لەخوایەوە دروست بون و خاوەنیان نیە. ئەگەر نا ئەبوایە لایەنێک کەسێک حکومەتێک کاکە پیاو چاکێک ڕۆژێک لەڕۆژان دەستخۆشی یا هیچ نەبێ ئیشارەیەکیان پێ بدایە.
لەگەڵ رێزم بۆ وەڵامەكان و هاورێیان.ئەوەی كە بوترێت ، ئەوترێت ! تەنیا تكام لە كاك بەردەی قارەمان هەیە كە پردەكانی پشتی نەروخێنێت... وە رێنەدات كە كوردئایتیگرووپ بێت بە ئامێرێكی رێكلام بۆ مەبەست وئەمانجی تاقمەكان !
لەگەڵ رێزمدا
پێشنیارێکی تر پێم باشە کاکی پێشکەشکار بە (بەردەقانی) ناوی کاک سەفین بهێنێت چونکە لە دنیای ئایتی هەر بەم ناوە زیاتر ئەناسرێتەوە، هەندێک کەس هەیە کە گوێیان لە ناوەکە بێت لە ریکلامی پرۆگرامەکە ئیشەڵا ئیتر بینەرێکی زۆری ئەبێت.
+ ئایە لە کوردستان هیچ یاسایەک هەیە لە بوارى ئاى تى کە کارى پێ بکرێت و دادگا بە پشت بەستن بەو یاسایە مافى تاکە کەس بپارێزێت؟
+ئایە ئەو کۆمپانیایانەى کە لە کوردستان کار دەکەن و خوێنى میللەت بە سی سی دەمژن وەکو ( گۆران نێت و بروسک نێت و ڕێبەر کویک و ئاسیا سێڵ و سانا گێل .....هتد ) هیچ کاریان کردووە بۆ بەرەوەو پێش بردنى بوارى ئاى تى یاخود بەس خەمى پارەیانە؟
+بۆچى ئەگەر بتەوێت کۆمپانیایەک بکەیتەوە بۆ خزمەتگوزارى ئینتەرنێت لە کوردستان کە زۆر لەو کۆمپانیایانە لە ڕووى نرخەوە هەرزانترو لە ڕووى خێراییەوە خێراتر بێـت ڕێگەت پێ نادەن چونگە پشتگیرى مەسئولێکى دەوێـت و دەبێـت بەشێک لە دەستکەوتى کۆمپانیاکەو بدرێت بەو مەسئولە کە یەکێکە لەو حیزبانە؟
ئایا پشتگوێ خستنی گروپێکی وەک ئێوە لەلایەن دەسەڵات و حکومەتەوە زیانێکی گەورە نیە لە بواری پێشنەخستنی ئایتی لەم هەرێمەدا وە بۆ بەدیجیتاڵ کردنی سیستمی ئیداری تێیدا؟
گەر بەرنامەکە پێشکەش بکرا ئەرک بکێشنو یەکێک بیکاتە یوتوبەوە شوکور دووریر لە کەناڵە کوردییەکان
بەرێز -SAFA-DC بەرنامەکە ناکرێت لەگەڵ بەرێز بەردەقانی بەهۆی کۆمەڵێک شتەوە، خۆ ئەم راگەیاندنە خەوتوانەی خۆمان تا ئێستا بە فیعلی خزمەتێکیان بە تەکنەلۆجیای زانیاری نەکردووە لە کوردستان، هی وایان هەیە مام جەلال بپژمێت ١ هەفتە ئەیکات بە هەڵا لەسەری، بەهەر حاڵ بەداخەوە کە رێک نەکەوت، هەڵەیەک هەبوو ئیتر نازانم راستیەکەی با درۆ نەکەم ئایا (KNN)بەراستی کاتیان کەم بوو فریا نەکەوتن چاوپێکەوتنەکە بکەن لەگەڵ بەردەقانی یان بە مەبەست نەیان کرد نازانم.
بزانین هۆکاری نەکردنەکەی چی بووە خراپ نییە؟ تۆ بڵەی ک ن ن یش بەهۆی ئەوەی جارجارە نان لەگەڵ هکومەتدا ئەخوا ڕەنگی ئەوانی گرتبێ یان بەهۆی ئەم وەزعە هەستیارەوە کە ناوچەکەمان پییایدا تێپەڕی؟
من وەڵامی هەندێ لەم [url=http://www.kurditgroup.org/comment/76333#comment-76333]پرسیارانە[/url] ئەگەیەنمە ڕوداو. چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەندە لە ئامادەکردندایە. هیوادارم هاوڕێیانی کوردئاییتگروپ ڕێگام بدەن لە بری ئەوان تۆزێک کیگ بناسێنین بە ڕوداو و خوێنەرانی
تێبینی: لای من ڕوداو هیچ جیاوازیەکی نیە لە دام و دەزگاکانی حیزبی باکوری ئێراق. دور یان نزیک پەیوەندیم نیە، سەرنوسەری بەشی ئینگلیزی هاوڕێ و خۆشەویستی مناڵی منە و زیاتر لەسەر ئاپی یادگاری هەڵەبجە بوو بەڵام من چاوپێکەوتنەکە بەم ئاقارەدا ئەبەم.
حورمەت
بەقسەم ئەکەن پێشکەش کارێکیش لەگەڵ خۆتان بەرن
[url=http://www.mediafire.com/view/pcnqh23gy96euws/7167_614649535213661_509561623_n.jpg][img]http://www.mediafire.com/convkey/3b49/pcnqh23gy96euws4g.jpg[/img][/url]
بەداخەوە هیچێکی وام بۆ نەگەیەندرا :(
ڕات چییە بەرامبەر بە ئاستی تەکنەلۆجیا لە کوردستان؟