تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ڤایرۆس لە لینکوسدا دۆزرایەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

سیستەمی لینوکس بەیەکێک لەو سیستەمەکارگێریانە ناسراوە کە بەکارهێنەرانی پێوسیتیان بە بەکارهینانی دژەڤایرۆس نییە و ڤایرۆس ناتوانێت زیانی پێبگەیەنێت، بەڵام بەپێی [url=http://www.computerworld.dk/art/222308/linux-brugere-rammes-af-mystisk-drive-by-rootkit]Computer World ی دانیمارکی [/url]لە ١٣ مانگەوە لە لایەن چەند [url=http://www.securelist.com/en/blog/208193935/New_64_bit_Linux_Rootkit_Doing_iFrame_Injections]کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسەوە[/url] پێشتراسکراەوەتەوە کە ڤایرۆس لەم سیستەمەشدا دۆزراوەتەوە و ڤایرۆسەکە ناوی (Rootkit.Linux.Snakso.a ) وەرگرتووە .
ڤایرۆسی Rootkit واتە (ڕەگی شاراوە) زیاتر ئامانجی بۆ کاری سیخوڕییە، هەنوکە پسپۆڕانی بواری پاراستن سەرقاڵی شیکردنەوەی ئەم ڤایرۆسەن کە ئایە بۆ مەبەستی ئابووری یا مەبەستی ڕامیاری دروستکراوە. پسپۆڕان لە Crowdstrike واباوەڕدەکەن کە ئەم ڤایرۆسە لەلایەن هاککەرە ڕووسسیەکانەوە پێشخرابێت.
بەپێی سەرچاوەکە ئەم "Rottkit"ە ، هێشتا تەواو نەبووەو تاقیگارییە و پێدەچێت تایبەت دژی دابەشکردنی Debian Squeezy 64-bit بێت، ڤایرۆسەکە قەبارەکەی گەورەیە و 500kb .
Marta Janus لە کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی کاسپێرسکای دەڵێت، هەرچەندە ئەم "Rootkit"ە لەسەرەتای دروستکردنیدایە، بەڵام پێشبینی دەکەم کەئەم ڤایرۆسە زیاتر تەشەنەبکات لە ئاییندەدا.

بۆچوونەکان

سڵاو،
زۆر زۆر دەمێکە هەیە، بەڵام هەویرەکە ئاو زۆر ڕائەکێشێت. نە لینوکس نە ماک ئەنتی ڤایرۆسیان/ترۆجان/سپای/ نازانی چی و چیان ناوێت وەکو ویندۆز.
https://help.ubuntu.com/community/Antivirus

بژین

کورت و کرمانجی.
Linux = تۆ خاون ماڵی
Windows = تۆ هەمیشە مێوانی (قەت نابیە خاوەن ماڵ)

بێنە پێش چاوتان گەر بێت و [url=http://www.dream-multimedia-tv.de/en/products]Dreambox[/url] سیستەمی Windowsی بەکارهێنابا لەبری Linux، ئێستا چی لێ بەسەر دەهات.