کوردئایتیگروپ و پرۆژەی بەکوردی کردن!
[color=#555555]ماوەیەکە هاوڕیانی کوردئایتیگروپ و شارەزایانی بواری ئایتی ئەم ماڵپەڕە و میوانەکانی، کۆمەڵێک پرۆژەی بەکوردیکرنی زۆریان خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە [/color]نمونە [url=http://kurditgroup.org/node/13837][color=#808080]پڕۆژەی بەکوردیکردنی [/color]گووگڵ[/url]، [url=http://kurditgroup.org/node/13838]بەکوردیکردنی دروپاڵ[/url]، [url=http://kurditgroup.org/node/13909]بەکوردی کردنی نەخشەکێشی گوگڵ[/url]، [url=http://kurditgroup.org/p/%D9%BE%D8%B1%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DB%95-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C-%D8%A6%D9%88%D8%A8%D9%88%D9%86%D8%AA%D9%88%D9%88]پرۆژەی بە کوردیکردنی ئوبونتوو[/url]، [url=http://kurditgroup.org/p/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B1%DA%AF%DB%8E%DA%95%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AA%D9%88%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%B1-twitter-%D8%A8%DB%86-%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C]پڕۆژەی وەرگێڕانی تویتەر (Twitter) بۆ زمانی کوردی[/url] و دەیان پرۆژەی تر. کە بێگومان ئەمانە خۆبەخشانەو بێ هیچ بەرانبەرێک ئەنجام ئەدرێت. تەنها هەستی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری ئەوانە وای لێکردون کە ئەو ئەرکە بخەنە سەرشانی خۆیان، لەکاتێکدا ئەبوایە حکومەتی هەرێم هاوکارمان بوایە بەڵام نەک هەر هاوکارمان نەبوە بەڵکو جارێک دەستخۆشیشی لەو خەڵکە دڵسۆزە نەکردوە!
هەرچەندە پێشتر قسەمان لەسەر بابەتی بەکوردی کردن و وەرگێڕان کردوە، وە من ڕای خۆم لەسەرداوە بەڵام بەپێویستیم زانی ئەم بابەتە بنوسم چونکە بەڕای من ڕونکردنەوەیەک پێویستە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە نەک هەر بەئەرک وماندوبونی ئەم بەڕێزانە نازانن بەڵکو خەڵکانێک لە بێئاگایی خۆیانەوە ئەیانەوێ ماندوبون و دڵسۆزی ئەو بەڕێزانە بەکەم دابنێن. لەکاتێکدا لەدنیای ئەمڕۆدا و لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا خەڵک نەک بێ بەرامبەر کارناکات بەڵکو کارکرن لەبواری ئایتیدا کارێکی زۆر بەبەهایەو چرکە و خولەک پێوەرە بۆ کارکردن لەم بوارەدا. بۆیە ئەبێ زۆر بەویژدانەوە بڕوانینە خۆبەخشی و لەخۆبوردەیی ئەم کۆمەڵە خەڵکە و دەستخۆشیان لێبکەین.
دیسان ئەڵێم کە دانانی ووشە و داتاشینی زاراوە بۆ زمانی کوردی لەبواری ئایتی دا کاری ئێمە و گروپەکەمان نیە، بەڵکو ئەوە کاری دەزگایەکی حکومی باوەڕپێکراوە کە پێک هاتبێ لەخەڵکانی ئەکادیمی و شارەزای بواری زمانەوانی و هاوکات بەسودوەرگرتن لە خەڵکی شارەزای بواری ئایتی بتوانن وەرگێڕان بۆ ووشە نوێکانی ئەم بوارە بکەن.
کێشەی بەکوردیکردن لە ئێستادا لەوەدایە کە ئێمە نەک خاوەنی ستانداردێکی زمانی کوردی نین، بەڵکو لەسەر بەکارهێنانی کیبۆردێکی ستانداریش هێشتا نەگەشتوینەتە بڕیارێک! هەروەها نوسین بە فۆنتی یونیکۆدیش لەناو دامودەزگاکانی هەرێم و لەناو زۆرێک لەخەڵکی ئاسایدا پشتگوێ خراوە. کەواتە بە پشت بەستن بەم هۆکارانە من پێم وایە هێشتا زوە بۆ ئەوەی بەم قەبارەیە وەرگێڕان بۆ پرۆژە ئایتیەکان بکرێ.
بەڵام لێرەدا مەبەست ئەوەنیە کە کاری ئەو بەڕێزانە بەکەم خوێندنەوەیان بۆ بکرێت. یاخود بەکوردی کردنی پرۆژەکان لەخۆمان بەدور بگرین. نەخێر بەکوردی کردنی هەموو نەرمەواڵاکان (سۆفتوێر) و ناوی رەقەکاڵاکان (هاردوێر) هەتا بگات بە ئۆپرەیتین سیستمەکانیش کاری پسپۆڕانی بواری ئایتی و شارەزایانی ئەو بوارەیە، بەمەرجێک ووشەی ئامادەو بناغەی ستانداردێکی زمانی کوردی لەبەردەستدا بێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سڵاو،
حکومەت و دامودەزگاکان هیچ ناکەن، زمانەکەیان دواخستووە نەک پێشخستووە! وە هیچ کەس لەم بوارە کاری نەکردووە، تا خەڵکی ئێرە دەستی ئەوانی بەستبێت! چونکە وەرگێڕانێک لەسەر پلاتفۆرمێکی وەکو launchpad بەو خەڵکە زمانزانەش ناکرێت، ساڵێک فێری بەکارهێنانی نابن!
پاشان وەرگێڕان لە میللەتانی دنیاش لە ئایتیدا خەڵکی زمانزان نایکەن، دیارە ئاگاداری نیت بۆیە! وشەسازییەکان دەبێت لە فەرهەنگدا جێگیر بن و لەسەر ئەو بنەمایە وەربگێڕدرێت، ئێمەش فەرهەنگی زانستیمان هەیە زکورد، کەمالنامە، هەمبانە بۆرینە هەمووی خەڵکی پسپۆر و شارەزایی بواری زمان لە کوردستان گەواهییان بۆ داوە و چاپکراوە.
بۆیە کارێکی باشە و پیرۆزە ئەوانەی دەیکەن و هەموو میللەتی دنیاش هەروایە، سەدان پڕۆگرامۆکە و سیستەم هەیە یەک کەس کردویەتی بە ئیمەیڵێکی یاهوو یان جیمەیڵەوە کراوە بە بنەڕەتیش بۆ میللەتی ١٢٠ ملیۆن کەسی!
کاتێکی خۆش
من پێم باشە لەمەودوا هەر پڕۆژەیەکی وەرگێڕان کرا یان هەر پڕۆژەیەکی تری کوردئایتیگرووپ، ئێمەش بۆ خەندان و مەمدانی بنێرین و ئیتر خەڵکیش کەمێک بمان ناسێت.
کاتی خۆی گەڕەکێک هەبوو لە هەولێر بەناوی "گێمەدێ". وابزانم هەموو کورد بەڕەچەڵەک خەڵکی ئەم گەڕەکەن. تا ئەم گەلەش سیاسەتی "گێمەدێ" لەگەڵ خۆی بەکاربێنێت، حالمان حالی سەگە.
کاک هێمن کاری ئێمەیە کە پێناسە و ڕاڤەی ئەو زاراوانە بکەین و وشەشیان بۆ پێشنیار بکەین، زمانزان چی لە تەکنیک و قوڵایی تەکنۆلۆجیا دەزانێ. لە زکورد چەند ساڵ ئەو کارەمان کرد و پاشان زمانزان و ئەکادیمییەکانی کە باسیان دەکەیت لە زانکۆ و ئەکادیمیای کوردی تەماشایان کرد و پیاچوونەوە. هیوادارم کە ئەم تێکۆشانە بەردەوام بێت و چاوەڕوانی هیچ کەسێک نەکرێت. زۆرم بینیوە کۆششی خەڵکیان کردوە بە کاری خۆیان و کردویانە بەکتێبیش.
کاک هێمن کەواتە وابێت،دەبێت کۆمپیوتەرەکانمان بگوژێنینەوە تا ئەو کاتەى حکومەت پێشنیارەکەى تۆ جێبەجێ دەکات!!! دەبێت تۆ سەرەتا پێشنیارى ئەوە بکەیت پڕۆژەى دیکتیۆ ڕابگریت لەبەر ئەوەى زۆر کەس پەشتى پێ دەبەستن بە پێی قسەکانى تۆیش بێت کورد ئایتى گروپ ـیش کارێکى دروست ناکات!!! لەگەڵ ئەوەى ز.کورد ( هیوادارم لە سەرەتاوە ئاگادارى فەرهەنگى ز.کورد بیت) چۆن کارەکەیان جێبەجێ کردووە!!؟ئەوەى ئەوان جێبەجێیان کردووە زۆر کەم کەس ئەتوانن کارە بکەن،
کاتێک ئەم بابەتم بینى،وا هەستم کرد کورد ئایتى گروپ دەستخۆش لە هەندێک پڕۆژە دەکات،بەڵام بەداخەوە.
تا بابەتێکى تر هەر شاد بن
من پێم وابێت لەناو هەموو نەتەوەکانی جیهاندا شتێک هەیە پێی ئەوترێت رێزمان، نووسینەوەی تەکنەلۆژیا و وەرگێڕانی لەسەر شێوەی رێزمان ئەبێت، قسەکردنی نوسەرێک لە تی ڤی یەوە ئەبێت بەشێوەیەکی رێزمانی قسە بکات بە هەمان شێوەش سیاسیەک یان رۆژنامە نووسێک یان مامۆستایەک لە هۆڵی خوێندندا ئیتر ئەم رێزمانە بۆ تێگەشتن تۆزێک گرانە بەس ئیتر هەموو جیهان وایە ئێمەش ئەبێت رێزمانمان جیابێت لەگەڵ قسەکردنمان، بەتایبەتی ئەم پرۆژەگەلانەی کە تائێستا (٣ کوچکە کردوویانە، ئای تی گروپ، چاوگ، زکورد)ئیشیان تیاکردووە, سەرکردەو دەسەڵاتدارەکانمان ٢٠ ساڵی تر خەبەریان ئەبێتەوە کە ئەم مرۆڤە دڵسۆزانە چی خزمەتێکیان کردووە.
کاک هێمن کاتێک دەست دەکەیت بە وەڕگێران پێوییستیت بە فەرهەنگێک دەبێت،دەیکەواتە دیکتیۆ فەرهەنگە ئەتوانم بگەڕێم بە دواى وشە تێدا بەکاریبهێنم لە وەرگێرانەکەم،هەڵە بێت یان دروست!!!!!
بۆ مەسەلەى وەرگێران لە ئوبونتو هەموو کەس ئەتوانێت وەڕگێران بکات،بۆ نموونە لەسەر وشەێک من شتێک دەنوسم دواتر دوو کەسى تر لەسەر هەمان وشە شتێکى تر دەنوسن ئەو کاتە وەرگێرانى دروست دیارى دەکرێت،پێداچوونەوەى بۆ دەکرێت کاتێک وەرگێران تەواو بوو ئەگەر هەڵە نەبم،حکومەت ئەتوانى ئەرکى پێداچوونەوە بکات!!تەکنیکى launchpad وایە :)
بژین
قسەی سەیر!!؟
وەکو ئەوەی خۆی مانا بنەڕەتییەکانی ئینگلیزی ماناکەی جوان بێت و کوردی یان زمانی تێکدرابێت!
بەڕاستی نازانم باسی چی ئەکەی کاک هێمن؟؟!
بورنینگ ڕووم، واتا ژووری سوتاندن بە کوردی. بۆ کەسێک کە ئنگلیز بێت یا ئینگلیزی بزانێت هەر وەکو ئەوە وایە بڵێ ژووری سوتاندن! بە لای تۆوە نامۆیە، ئەوە کێشەی تاکە نەک گەلێ. وە هەموو گەلانی دنیاش هەروان. بە ئینگلیزێک بڵێ کووکیزی براوسەرەکەت بسڕەوە، تاوێکی چاک پێدەکەنێ بە قسەکەت. چونکە لای ئەو کووکیز بەیانیان لەگەڵ تی و میڵک دەخورێت/دەخورێتەوە و گەڕۆک ئەوانەیە بە جانتایەکەوە لە دیزێرت و ماونتێنتانە ئەبراوسێنن و شەوان لە خێوەتێکدائەسلیپێنن.
بەڵام بۆ زۆربەی خەڵک کە سەرە واوێک دەزانن شتێکی زۆر ئاساییە!
هەمان بۆچوونی کاک سیام هەیە و تێناگەم کاک هێمن بۆ هەمیشە ئەم باسە دەورووژێنێ لە کاتێکدا خۆی دەیەیەکە لەناو ئایتییە و لە زۆربەمان شارەزاترە لە ڕەووشی زمانەکەمان لەگەڵ ئایتی.
دەستخۆش کاک هێمن!
کە منداڵێک لەدایک دەبێت هیچ زمانێک نازانێت دوای ئەوە بە پێی تیپەربوونی کات چەندان زمان و وشەی قورس فێردەبێت کەهەمو وشەکان لەسەرەتای فێربونیاندا نامۆن.
ئەم زمان و وڵات و نەتەوانە هەمووی دەستکردی خودی مرۆڤەکانن، بۆیە بەڕای من هیچ وشەیەک نامۆ نییە و بەڵام گرنگ ئەوەیە کامیان ئاسانتر و بێتە سەر زمان و واتادارتربێت، چونکە بەداخەوە هیجکام لە زانستەکە و وشەکانی تەکەنلۆجیای زانیاری ئامێرەکانیش بەرهەمی کورد نین.
کاتێک باسی پسپۆڕانی زمانی کوردیش بکەین، پێم وایە پسپۆڕ لە کاک دیاکۆ کاک ئاراس و زۆر لەبرادەرانی تری خۆمان باشتر نییە لەبواری فەرهەنگی ئایتی ، هەروەکو زۆربەی برادەران ئاماژەیان پێکردووە، پسپۆڕی زمان چی پێ دەکرێت لەکاتێکدا شارازای لەبواری ئایتی نەبێت.
لەکۆتاییدا منیش دەستخۆشی لەو هاوڕێیانە دەکەم، کە بێ بەرانبەر قۆڵیان لیهەڵماڵیوەو هیوادارم چاوەڕێی حکومەت نەکەن، چونکە حکومەتی هەرێم بەدەست دەیان کێشەی ترەوە دەناڵینێت.
سەرکەتوبن
من هەم لەگەڵ کاک هێمن هاوڕام و هەم هاوڕا نیم ، من لەگەڵ ئەوە نیم کاری وەرگێران و بە کوردی کردن کاری کورد ئایتی گروپ نیە ، بەڵام هاوڕاشم کە کاری سەرەکی نیە ، سەیرەکە لەوە دایە کە هەندێک لە هاوڕێیان چاوەروانی پارە دەست کەوتنیان هەیە لەم وەرگێڕانانە و زۆر جار لە ناو کۆمێنتەکان دەبینم دەنووسرێ کە چیتر بە خۆبەخشانە نایکەم ( ئەم قسەیەم دووبارەیە) ... بەڵام لە وەرگێران دا یەک سەنتی تێ دانیە .
هاوڕێیانی ناو کورد ئایتی گروپ بە داخەوە من تا ئێستا نەمدیوە خولقێنەر بن ( جگە لە تەختە کلیلەکە کە ئەویش هەر مۆرکی کورد ئای تی گروپی پێوەیە دەنا کاری یەک دوو کەسە لێرە نەک کۆی بەڕێوەبەڕانی ) ... خولقاندنی بەرهەمی ئای تی بە دەیان بەرامبەر خێر و بێری چ لە ڕووی مادی و چ لە ڕووی مەعنەوی بۆ کورد زیاترە .
بەڵام پرسیارێک روو بە کاک هێمن : کاک هێمن ئایا جەنابت وەک وروژێنەری ئەم باسە ، کام سکریپت و پڕۆگرامت بە کۆد کردووە و خولقاندووتە ؟ تۆ لە خۆتەوە دەست پێ بکە و ئەم جار بە کەسانی دەور و پشت بڵێ بەسە وەرگێڕان ئێوەش وەرن وەک من کۆدی خۆتان بنووسن.
زۆر ڕاستە کوردداتای بەڕێز،
بەڵام هەمیشە پێویستی (حاجەت) شتەکان پێش دەخات. وەکو دەفەرمووی زۆربەی ڕەهای دەقی کوردی لێرە و لە ئەنتەرنێت جێگای پێکەنینە، کەواتە چۆن و چی پێشبخرێ؟ ئێرە وەکو مەکۆیەک بە درێژای ١٢ ساڵ جێگای خڕبوونەوەی کوردییە. ئێمە جارێ نە بازاڕی ئایتیمان هەیە لە وڵات نە ئایتی و سیستەم. ماڵپەڕیش ئیشی بەرهەمی پڕۆگرامۆکە و کۆدنوسین نییە. تابڵێن بە بەرهەمە!
مەکۆ و ماڵپەڕە زەبەلاحەکانی جیهانی هەواڵیش، لە ئێمە باشترن، هەرچەندە هەمووی هەر ڕۆژانە هەواڵەکان دەگوازێتەوە وەکو ئێرە، بەڵام بەهۆی زۆری بەکارهێنەران و داهاتی خۆیان لە گۆڤار و بانگەشە، شیکەرەوە و وتارنوسی زانستی لە ئاستی باڵا بۆ ئەو ڕۆژە دەنوسن.
ئێمە وەکو کورد لە دواوەیەن، پێمان وایە بە کوردیکردنی پڕۆژەکان پێویستی ڕۆژە و خەمخواردن بۆ زمانێکی بنەڕەتیش یەکێکە لە پێیە گرنگەکان کە داهاتووی میللەتەکی لەسەر دەوەستێت.
مەگەر ئەمانە خۆیان کار و پڕۆژەی گرنگ نەبن!؟
بژین
من نامەوێ کاری جەنابت بێ نەرخ کەم . نا هەرگیز ... بەڵام جەنابت زیاتر دەڵێی کە کورد ئای تی گروپ چی نەکات .. بۆ کۆمێنتێکیش نانوسی کە کورد ئای تی گروپ چی بکات بە ڕای جەنابت؟
کاک کوردداتا@ بۆچوونەکەت دەربارەی پاشا گەردانی و بێ خاوەنی ئایتی کوردی، لەو بارەیەوە هەمومان هاوڕاین.
باسی گرووپی کورد ئایتی گرووپ پولت کردووە، دیارە ئەگەر ئەم گرووپە بۆ پارە کاری بکردایە تەمەنی وەکو زۆربەی ئەو مەکۆ و یانەو فۆرمانە بوو کە فەوتان نەمان، ئەم گرووپە ئیتر ئەگەر شوێن دەستی دووکەس یازیاتر دیاربێت، خۆ لەهەموو دونیادا هەرووابووە ، فەیسبووکیش بیرۆکەی دوو هاوڕێ بوو، وڵاتای ئەلمانیا ٨٠ ملیۆنن، بەڵام نزیکەی دووملیۆن ئەو وڵاتە پێش دەخەن و بەرێوەی دەبەن، خەڵکی واشیان هەیە لەگەڵ ڕێمدا بۆ شوان و گاوەنەکانی خۆمان ئەوەندی ئەوانیش نازانن.
بۆخۆت ئەزانی زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە لەدەرەوەی وڵاتین و موچەی باشمان هەیە و چاومان لە دوو سەنتی حکومەتی هەرێم نییە، پێشم وانیە وەکو گرووپ تا ئێستا پولێک لەکەس وەرگیرابێت، بەڵام بۆ خۆت ئەزانی ژمارەیەک ئەندامی دڵسۆز و چالاک و گەنجمان هەن و خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان و دەیان خەونیان هەیە لەسەرو ئەرکەنانی خۆیانە و شەونوخونی دەکەن، ئەگەر حکومەتی هەرێم ، هاوکاریەکی ماددی یا مەعنەویان بکات، خۆ لەگیرفانی باوکیان نایدەن، ئەوان بەتەنیا شۆڕشیان نەکردووە زۆربەیان هاتونەتە سەر حازری، ئەوان لە سنوری ئێران نەهاتبونە ئەم دیو، هەر ئەم دڵسۆزانەو کەسەوکاریان بوون، ڕاپەڕین و ئەو کەرکوشیان ڕزگار کرد، کە ئێستا خەونی پێوەدەبینن.
ئەگەر بێینە سەر باسی ئاستی زانستی تاکەکان ئەوەش بە پێی هەلومەرج و ئارەزووی کەسەکانە، ئایتیش بواریکی فراوانی هەیە و ئایتی دۆستان هەر کەسەو ئارەزووی لەبوارێکە و مالپەرێکی وەکو کورد ئایتی گرووپیش ، گرووپیکی خۆبەخشە و هیچ مەرج و ئەرکی کەسی بەسەرەوە نییە تا پرۆژە یا کاروباری لەسەر فەرزبکات، ئێرە سەکۆیەکی ئازادەو ماڵی هەموو کوردێکە ئیتر بەبێ جیاوازی ئەوەی ئەمڕۆ کۆمپیوتەری کڕیوە و ئەوەشی ٢٠ ساڵە لەم بوارەدایە، مافەکانیان وەکو یەکن، دەرگاش کرایەوە بۆ هەموو بەرێزێک لێرە پێشنیار ، پرۆژە یا هەر بیرۆکەیەکی هەیە پێشکەش و خزمەتی گەلەکەی خۆی بکات، هەر ئەم هۆکارەشە، ئەگەر چی کوردئایتی چالاکیەکانیشی سست بێت، بەڵام تا ئێستا ماوە.
سەرکەتوبن
کاک زەندی لە کۆمێنتەکەم تێنەگەیشتی جالەوانەیەا من نەمتوانیوە باشی بەیان کەم ،،، بۆیە من هاوڕام لەگەڵ جەنابت .. یەک تێبینم هەیە .. ئەوەی کە من دەڵێم پارە لە وەرگێڕان دا نیە و چاوەڕێی پارە لە وەرگێران مەکە ، ڕووی قسەکەم لەو کەسانە بوو کە چەندین جار بینیومە کە دەڵێن چیتر خۆبەخشانە کار ناکەین .
نەک ئەوەی خۆ بەخشانە کار نەکردن باش نەبێت ، بەڵکوو زۆر باشە و هەموو کەس مافی خۆیەتی کە کارێک بە بەارمبەر بکا و بۆخۆشی بڕیار دەدا کە خۆبەخش بیکا یا نا.
من ڕووی ئەم قسەیەم لەگەڵ ئەم دەستەیە بوو کە دەڵێن بۆ نموونە فلانە پرۆگرام وەرناگێرم بە خۆبەخشانە ئیتر ، منیش وەڵامم ئەوەیە وەرگێڕان سەنتێکی تێدا نیە .
ئەگینا زەحمەت و هەڵسوڕانی کورد ئای تی گروپ حاشا هەڵنەگر و جێی ڕێزە.
ئاساییە برام ، بۆچوونەکەم تەنیا رووی لەتۆ نییە، بۆ ئەوەم بوو ئەوەی ئەو کۆمێنتەی سەرەوە بخوێنێتەوە، ئەم ڕاستیانەش بزانێت ، ئیمە لێرەدا بۆچوونەکانما ئەگەرچی جیاوازیش بن، بەڵام کار لە پەیوەندیەکانمان ناکات.
شتەکان هیچ کێشەی نییە و ناوەکان و مانا لە فەرهەنگی گەلانی تریشدا یەک شت یەک ناوی نییە، بەڵکو پێشنیار و لێکچوونیش دەبێت.
بژین
لە مەبەستی کاک هێمن تێگەیشتووم. بەڵام جیاوازی هەر ئایتی گرووپێک لەگەڵ کوردئایتیگرووپ، (کورد) ـە. بۆیەش گرنگیدان بە وەرگێڕان. منیش لەسەر ئەو ڕایەم هەندێک وشە پێویست ناکرێت بکرێنە کوردی و هەندێکییان زۆر پێویستە بکرێنە کوردی:
پێویست ناکات: فایل ، کیبۆرد ، فۆرمات ، پرۆفایل و هتد
پێویست دەکات: ڕید-ئۆنلی مێمۆری (هەست دەکەیت گرانە لەسەر زمان)
burning rom بە کوردی ژووری سووتاندنە؟ مەگەر ROM یەکسان نییە بە Read-only Memory (ئەم ژووری سووتاندنە وابزانم تەنها لە کریمەتۆریەم لە کاتی سووتاندنی مردووان هەیە)
کورد-داتا: " هاوڕێیانی ناو کورد ئایتی گروپ بە داخەوە من تا ئێستا ن.ەمدیوە خولقێنەر بن." باشترین وەڵام هی کاکە سیایە : "بەڵام هەمیشە پێویستی (حاجەت) شتەکان پێش دەخات."
ئێمەی کوردیش پێویستییەکانمان سادەن و هەر ئەوانەن. کێشەی خولقاندنمان نییە. کوردئایتیگرووپ لە پرۆسەی خولقاندنیشدا نییە. ئێمە لە پرۆسەی درووستکردنی وڵاتداین، ئێمە لە پرۆسەی درووستکردنەوەی زمانداین، ئێمە لە پرۆسەی خۆناساندن بە جیهانداین. کاتمان زۆرە و 12 ساڵی تریش لێرەین تا بە کوردی بخولقێنین.
لە سەر چۆنێتی وەرگێڕان هاوڕام ... کە زەروور و نازەروور هەیە ...
بەڵام لە سەر خولقاندن ، کاکە ئەگەر چاوەرێ بین کورد بە پاناوە بەرهەمێکی ئای تی بە پێویست بزانێ و ئەو مێتۆدە بگرینە بەر بۆ خولقاندن ، ئەوە لەوانەیە ٢٠ ساڵ جارێک پێویستمان بە خولقاندنی شتێکی وا نەبێ ... بەڵام زۆر جار لای ئێمە شتە زەرورەکان هەست بە زەروورەتی ناکرێ لە لایەن خاڵکەوە بە گشتی ، بەڵام هەمان شت دەبینی لای وڵاتانی تر زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە و ژیانیان بە لابردنی دەوەستێ .
لە بیرمان نەچێ بەشێک لە ئەرکی ئای تی داهێنانێکی سەر لە بەر نوێیە کە پێشتر بە شێوەی غەیری ئای تیش بوونی نەبووە ،،بەڵام بەشە زۆرەکەی ئەم پیشەیە خێرا کردن و ئۆرگانیزە کردنی ئەم شتانەیە کە بێ ئای تیش بوونیان هەیە . بەڵام خۆتان دەزانن ئێستاش لە دایرەی رەگەزنامەی باری شارستانی سلێمان یا هەولێر و ... کارت هەبێ لە ناو سەدان کاونتەر دەگەرێن بۆ فایلەکەت بە وەرەقی کۆن و جەوهەر پرژاو دێننە دەرێ و بوونی ئای تی لەم کارەدا بە زەرووریش نازانن .. بەڵام چونکە هەست بە زەروورەتەکەی ناکەن نابێ ئاپگرەید بکرێ ؟
بە ڕای ئێوە باش نیە کە ئەو شتانەی زەروورن و بە پاناوە لە ناو کۆمەڵگا دا هەست بە زەروورەتی ناکرێ بخولقێندرێ و چێ بکرێ و پاشان بیخەیتە ناو خەڵکەوە؟
سڵاو،
هەمان کێشە لە هەموو زمانەکانی دنیا هەیە و ئەمەش لەوەوە دێت کە زمانی تر ئاگادار نەبیت. ئیتر وەکو خەڕەک ناکرێ سەد نمونەی ئەڵمانی، فەرەنسی، دانیمارکی، ئینگلزی بنوسین.
پڕۆگرامنووس و سیستەم هەیە بە پەنجەرەی دەڵێ ویندۆ، یەکێ تر بە پەپ ئەپ، یەکێک بە ڕێکخستنەکان دەڵێ Settings یەکێ تر Preferences یەکێ تر Properties. یەکێ بە زیاکراوە دەڵێ Patch یەکێ تر plugin یەکێ تر دەڵێ Extension.......دەیان و سەدانی تر.
دیارە بۆیە نمونەیەکی وام لە ئینگلیزی هێناوە تا هەموو لا بزانن، ئەگینا زمانێک وەکو ئەڵمانی کە دایکی ئینگلزی و دانیمارکی و سویدی و ...هتد یە زۆر وردکردنەوەی تریان هەیە. وەرگێڕ ئەو شتە دەنوسی کە دەگونجێت بۆی لەو دەمەدا.
دیکتۆ هەندێکی بەزەوقی نوسەر نوسراوە و زۆر وشە بە هەوەس وەرگێڕدراوە، هەمان شتیش زکورد. بەڵام پاکنووسی کۆتایی شتەکان ڕاست دەکاتەوە. ئەو وشانەی وەرگێڕاون وەکو بەردە دەڵێ ئێمە لە پرۆسەی دروستکردنداین نە جێگیربوون. کەی بڕیاڕە دوو کوێخاکەی هەولێر و سلێمانی ئایتی و زاراوەی نوێی زانستیان خستە بەر جێگیرکردن ئەو دەمە ئاسانترە.
بژین و کاتێکی خۆش