چۆنapp بۆ ئایفۆن دروست بكه م
چۆنapp بۆ ئایفۆن دروست بكه م
وه به ئاره زو ی خۆم ده ست كاری بكه م ئه پ دێتی نوی بۆدا بنێم
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
شارەزایت هەیە لە هەر زمانێکى پرۆگرامین ؟
خۆت فێرى زمانێکى بەرنامە داڕێژى بکە وەک [url=http://www.zkurd.org/?Besh=babet&babet=21]++C[/url] پاشان دەتوانیت بەرنامە دروست بکەیت
واباشترە بۆ ئەوە سیستەمی کاڕگێری ماک بەکاربەیت ئینجا لە App Store ی ماک ئاپی xcode دادەگریت کە بە خۆڕاییە و بەرهەمی ئەپڵە ، گەر توانانیت دایگری پێەیستە فێری زمانی objectiveC فێرببیت کە زمانێکی ئەوەندە ساناش نیە ، بۆ فێربوون کەمێ لە گووگڵ بگەڕێ یان لە فێرکاریەکانی یوتیوب سوود وەرگرە
هاوپێچ
ئاپی Xcode
itunes.apple.com/app/xcode
objective C لە ویکی ئینگلیزی
http://en.wikipedia.org/wiki/Objective-C
ئەو بەستەرەى کە من دامناوە بۆ فێربوونى سى پلاس پلاسە ئەگەر خۆى فێرى ئەوە بکات نەک هەر بۆ بەرنامەى ئایفۆن بۆ هەموو کارێکى ترى بەکارى دەهێنێت و زۆر بەسودە
سوپاس
من ئەوەی دەیڵێم ساناترین شتە بۆ دروستکردن و بۆیە ووتم ماک بەکار بهێنە چوونکە
1- ئاپی ئێکس کۆد تەنیا بۆ ماک سازکراوە
2-دوە گەر هەڵەنەبم تەنیا بەکارهێنەرانی ماکینتۆش یان سیستەمی کاڕگێری ماک دەتوانن دوای سازکردنی ئاپەکە تەنیا لەڕێگای سیستەمی ماکەوە دەنێردرێت بۆ App Store!
بەڕێزم بۆ ئەم کارە پێویستت بە :
١- پرۆگرامی Xcode کە هاوڕێیان زەحمەتیان کێشاوە لینکەکەیان بۆ داناوی و تەنیا بۆ سیستەمی کارگێڕی ماکینتۆش هەیە ، واتە دەبێ ماکت هەبێ
٢- شارەزایی لە بواری زمانی Objective C هەیە کە زۆر نزیکە لە C++ بەڵام یەک شت نین
٣- ئابونەیەکی گەشە پێدەری لە ئەپڵ کە ساڵانە بە نەرخی سەد دۆلارە و بۆ ناردنی ئەپ بۆ ئەپ ستۆر و هەروەها تاقی کردنەوەی ئاپەکەت لە سەر ئای دێڤایس پێویستە
بەڵام ئەوەی کە گرنگە فێر بوونی زمانی Objective C کە جارێ دەبێ لێ خوڕی تا فێر دەبی ئەگەر شارەزاییت لە بوارێکی پرۆگرامینگ بە گشتی نەبووە ... بەڵام دەتوانی بەم کتێبە دەست پێ بکەی کە نەرخی ٢٢ دۆلارە وابزانم بەڵام تۆ لێرە بە بەلاش دایگرە .. مادام دەتەوێ فێر بی قەیناکە ئەوە یاسای دانەنای ئەو لینکانە دەشکێنم ... هەڵبەت لەگەڵ ڕێز .. فەرموو کتێب
http://it-ebooks.info/book/490/