تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Here لە نۆکیاوە بۆ ئەپڵ

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

[url=http://www.kurditgroup.org/n/ios-6-%D8%B4%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%86%DA%AF%D9%84%D8%AA%DB%95%D8%B1%D8%A7%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%AA-%D8%AF%D8%A7%D9%88%DB%95]لێرە باسمانکرد[/url] کە لەگەڵ هاتنی iOS6 دا ئەپڵ بڕیاری دا چیتر نەهێڵێت نەخشەکانی گوگڵ پێشەنگ بێت لەسەر سیستمی کارگێڕیەکەی و خۆی نەخشەی خۆی دروستکرد کە تائێستاش لە زۆر جێگای دنیادا جێگاکان هەڵەن و ڕاست نەکراونەتەوە.
لە هەنگاوێکدا وە [url=http://techcrunch.com/2012/11/20/nokia-here-ios-6-maps-app-alternative-released-for-iphone-and-ipad/]لە هەواڵێکی تەککرەنچدا هاتوە[/url]، هەم بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەرانی وەک من، وە هەروەها بۆ پێش بڕکێی ڕاستەوخۆی گوگڵ، [url=https://itunes.apple.com/us/app/here-maps/id577430143?mt=8]نەخشەکانی نۆکیابە ناوێکی تازەوە هاتۆتە ناو بازاڕەکە[/url]و جیا لەوانی دی نەخشەکەی ناو نەناوە نۆکیا. ناوی نەخشەکانی ناوە "ئێرە = Here" و یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی بۆ کەسانی بەکارهێنەری ئایفۆن، هەبوونی توانای داونلۆدکردنی نەخشەکانە بۆسەر ئایفۆنەکەت. بۆ ئاگاداریت لەدوای هەموو داگرتنێکی نەخشە لەم وەشانەدا (۱.۸) داگرتنەکەی پێشترت ئەسڕێتەوە.
واتە وەک من تاقیم کردەوە بەچەن چرکە یان خولەکێک بەپێی خێرایی ئەنتەرنێتەکەت، زۆربەی زۆری نەخشەی شاری سلێمانی (ناو بازنەی شێخ مەحمود) ئەتوانی بە پێوەرێکی 1:500,000 بۆ 1:25000ی واتە لە زومێک کە هەموو شار لە ناو شاشەی ئایفۆنەکەت دیار بێت، وە تا ئەندازەی بینینی کۆڵانەکان بەجوانی، دابگریت و تەنها ٦ مێگابایتێک ئەبێت.
گەورەترین ڕەخنە (هەم سەرچاوەکان، هەم کۆمێنتەکانی سەر ئاپەکەیان لە ئاپستۆر) لەم ئاپەی نۆکیا ئەوەیە ناتوانی وەک ئەتوانی بۆ "بەپێ" ڕێنمایی نیشاندانی ڕێگا "step by step navigation" بۆ ترومبێل/سەیارە بەکار بهێنێت. دڵنیام لە داهاتوو ئەویش ئەکرێ زیادبکرێت. بەڵام شایەنی باسە ڕێنماییە دەنگیەکانی ڕێگای پێ، ئەتوانی داگریت و ئەنجا بۆخۆت بە پێ چوار لادێ بگەڕێیت بەبێ ئەوەی مام سڵێمان یارمەتیت بدات.
ڕەخنەیەکی تریش (هەرچەن دڵنیا نیم کە تەنها منم یان خەڵکی تریش) ئەوەیە کە بەڕاستی خاوە لە زۆر ڕوەوە. بەڵام گرنگ ئەوەیە نەخشەکانی نۆکیا جێگای باوەڕن و کۆمپانیاکانی پشت نەخشەکانیان خاوەنی ساڵانێک لە ئەزمونی نەخشەی جوگرافین.
شایانی باسە نەخشەکانی "هیەر" بۆ بەکارهێنەرانی کوردستانی باشور زۆر باشترە لە نەخشەکانی ئەپڵ لەبەر ئەوەی لە هیەردا بڕێکی زۆر لە ڕێگاو کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی تێدایە، بەڵام هێشتا لە ئاستی نەخشەکانی گوگڵدا نیە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک هیوا بڕوابکە هیەر و ئەوانی تریش شەڕ دەفرۆشن گەر نا کەس شانی بۆ نادرێت لە گووگڵ ماپ. بەراست کاک هیوا بیل موناسەبە ساڵانێکە پرسیارێک لام دروست بووە و وەڵامی نازانم . گووگڵ ستریت ڤیوو چۆن بڕیار دەدات بەهەڵگرتنەوەی وینەی سێ دووری لە ووڵاتان، ئایا گووگڵ داوادەکات لەوڵاتان بۆ گرتنی وێنەی ستریت ڤیوو یان ووڵاتەکە داوا لەگووگڵ دەکا بۆ ڕۆماڵکردنی وێنەی جادەو بانەکان . ناکرێت داوا لە گووگڵ بکرێت بۆ ڕۆماڵکردنی شارەکانی کوردستان بۆ ستریت ڤیوو.

وەڵامی کورت: قازانج بڕیار ئەدات.
وەڵامی درێژ: نازانم :)

کوردستان بە نەخشە لەسەرەوە سەیری بکەی ڕەنگ و ڕویەکی وای نییە جا وەرە بە ستریت ڤییو ئەو ناوە جوانەشی پیشانی رەو خەڵکە بدەی