تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

جیاکردنەوەی ٢ سەبنێت

dilan

Dilan

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

سڵاو هاورێیان

من سویچێکی (Linksys SRW248G4p 48 port) هەیە ١٠ پۆرتی رۆشتووە بۆ چەند (هەب Hub) ێکی تر کە لەسەر ئەو (هەب Hub)انە چەند راوتەرێکی وایەرلێس هەیە، ئینجا ١٠ پۆرتی تر هەر لە سویچەکەوە رۆشتووە بۆ ١٠ (کۆمپیوتەر دێسکتۆپ Desktop PC) کە ئەمانە گرێدراون بە سێرڤەرێکەوە کە بنکەی دراوی لەسەرە، من لێرە پرسیارەکەم ئەوەیە چۆن لە ناو سویچەکە (VLAN) دروست ئەکرێت بۆ جیاکردنەوەی ئەم ٢ (سەبنێت subnet)ە، چونکە من نامەوێت بە هیچ شێوەیەک ئەو PC یانەی کە بە بنکەی دراوەوە گرێدراون هیچ پەیوەندیەکیان هەبێت بە ڕایەڵەی وایەرلێسەکەوە، چونکە ئێستا (پینگ ping)ئەکەم لە هەردوو (سەبنێت subnet)ەکەوە وەڵامی یەک ئەدەنەوە.

سوپاستان ئەکەم.

سڵاو کاک دیلان. برام وابزانم ئەبێ لە سیکورێتی ڕاوتەرەکەوە ئەو ڕێگەیە بگری، کە نەتوانی پینگ بڕوات بۆ سویچەکە بە پێچەوانەوە! بۆیە ئەڵێم وابزانم چونکە خۆت ئەزانی ئایتی فراوانە و بۆ هەرکردارێکی ئایتی ئەکرێ چەند ڕێگەیەک بەکاربێنی. هەر بەوبۆنەیەوە دەمێکە پرسیاری لەم شێوەیەم بەرچاو نەکەوتوە. سەرکەوتوبیت. بزانین شارەزایانی نێتوۆک چیمان پێ ئەڵێن؟

دەستت خۆشبێت کاک هێمن تۆ راست ئەکەیت ئەتوانیت (پینگ ping) بوەستێنیت، بەڵام من مەبەستم ئەوە نەبوو من مەبەستم ئەوەیە (ڤی لان VLAN)ێک واتە رایەڵەیەکی وەهمی چۆن دروست ئەکرێت، بۆ نمونە من 10 (کۆمپیوتەر دێسکتۆپ Desktop PC)ەکە ئایپیم داوەتێ لە ڕەینجی 172.16.1.1 ئەمە تەنیا گرێدانی ئەم کۆمپیوتەرانەیە بە بنکەی دراوەوە، وە وایەرلێسم هەیە بە ڕەینجی ئای پی 192.168.1.1، بەڵام لە کۆمپیتەری یەکێک لە دێسک تۆپەکانەوە ئەگەر ئایپیەکی تر زیاد بکەیت لە ڕەینجی 172.16.1.1ئەوە ئەتوانێت بێتە ناو (سەبنێت subnet)ی بنکەی دراوەکەوە کە من ئەوەم ناوێت.

کاک دیلان لە ناو پانێلی سویچەرەکەت دەتوانی VLAN تر دروست کەی ... ئەگەر هەڵە نەبم بەشی Port managment یا manage ports ە .لەوێدا Vlan زیاد کە و دواتر هێڵەکان و ڕاوتێرەکان بە حەزی خۆت لە سەر هەر کام لە Vlan ەکان کە دروستت کردووە ڕاژە بکە ئەو کات ناتوانن ڕاژەی یەکتر بکەن ڤی لانەکان.
هیوادارم بە کەڵکت بێ

هیوادارم بەو ڕێگەیەی کاک کورش داتا چارەسەر ببێ!! کاک دیلان ئەزانی ئەم جۆرە ئاڵۆزیانە ئارەزوی منە حەزئەکەی 10 ڕۆژ لەناو ئەوکۆمپیوتەرانەدا نایەمە دەرەوە تا نەگەمە ئەنجام! بەس چیبکەم یەک کێشەم هەیە لە تیۆریدا زۆر کۆڵم حەزئەکەم زیاتر پراکتیکی کار بکەم. ئێستا چی بڵێم؟ بەخوا نزیک بومایە لێت هەر ئێستا ئەهاتم کە کاتژمێر 01.00 ی شەوە.

دەستەکانت خۆش بن کاک کۆرش گیان من دیارە لێرا ویستم بە بەرجەستەیی کارەکە ببینم چۆن ئەکرێت تۆ راستەکەیت ئەو شوێنەیە، وەکو کاک هێمنیش فەرمووی لە بواری تیۆریدا شتەکان هەمووی هەیە بەڵام لە پراکتیکا تۆزێک زەحمەتە، کاک هێمن سوپاسی بە دەنگەوە هاتنت ئەکەم.

کاک دیلان لا چ بەشێکی دا کێشەت هەیە ؟ لە دروست کردنی دوو لانی وەهمی یا لە جیا کردنەوە و ناساندنی هاب و کلایەنتەکان لە سەر هەر کام لە لانە وەهمیەکان؟
تۆ لە کام بەش دا کێشەت هەیە؟

کاک کۆرشی هێژا سوپاس بۆ بەدەنگەوە هاتنت من کێشەکەم چارەسەر کرد دەستت خۆش بێت، دیارە هەر ئەو (ڤ لان)ەم بۆ دروست نەکرا بەڵام بە شێوەیەکی تر کارەکەم جێبەجێ کرد.

کەواتە کاک دیلان ڕێگەی جۆراوجۆر کاری خۆی کرد؟ دەستخۆش و سەرکەوتوبیت!