تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سۆنی 2000 کارمەند دەردەکات

daniel

Daniel

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

كۆمپانیای‌ سۆنی‌ بەنیازە دوو هەزار كارمەند لەهێزی‌ كاری‌ خۆی‌ لەوڵاتی‌ ژاپۆن دەربكات.بەگوێرەی‌ هەواڵێكی‌ سایتی‌ (موبنا)، كۆمپانیای‌ سۆنی‌ ژاپۆنی‌ دوای‌ ئەو زەرەر‌و زیانە زۆرەی (6.4) ملیار دۆلارەی لەوەرزی‌ بەهاری‌ ڕابردوودا لێیکەتبوو، ڕایگەیاندبوو كە (10) هەزار كەس لەكارمەندانی‌ دەردەكات.
لەلایەكی‌ دیكەشەوە كۆمپانیای‌ ناوبراو دوای‌ شكستە داراییەكانی‌ لەسێ‌ مانگی‌ سێیەمی‌ ئەمساڵدا بەنیازە بەشێكی‌ دیكە لەكارمەندانی‌ هێزی‌ كاری‌ خۆی‌ لەسەركارەكەیان دووربخاتەوە، هاوكات دەشیەوێت لەچارەکی یەکەمی (2013) دا دوو هەزار كارمەندی‌ خۆی‌ بگۆڕێت.بەگوێرەی‌ هەواڵەكەش، سۆنی‌ بڵاویشیكردووەتەوە كە كارگەی‌ (Minokamo) لەژاپۆن دادەخات ، كە ئەو كارگەیە كامێرا‌و هاوێنە (lens) بەرهەمدەهێنێت.بەوپێیەش سۆنی‌ بەنیازە ژمارەیەك لەكارمەندانی‌ خانەشین بكات‌و (20%)ی‌ كارمەندانی‌ لەنوسینگەی‌ ناوەندیی‌ ئەو كۆمپانیایەدا بگۆڕێت.

بۆچوونەکان

حەیف بەڕاستی پێمناخۆشە گەر وای لێبەسەر دێ چونکە بەڕاستی باشترین کۆپانیایە لەڕوی کوالێتەوە بەتایبەتی لە کاری شتومەکی ڤیدیۆی و وێنەی.
دیسان حەیف.