تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کوردئایتیگرووپ پێداچوونەوەی مایکرۆسۆفت دەکات؟

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

 

تکایە ناونیشانی ئەم بابەتە بەزووترین لە بیربکە.
دەمێکە دەڵێن [url=http://www.kurditgroup.org/node/14276]ویندۆزی 8[/url] زمانی کوردی ناوەڕاستی بۆ زیادکراوە. هەرچەندە وشەی [b]کوردیی ناوەڕاس[/b]ت بە گەورەترین هەڵە دەزانم و دڵنیام[url=http://kurdishacademy.org/?q=node/43] بەڕێزان لێر[/url]ە ئەم وشەیان لە گیرفانی خۆیان دەرهێناوە، تا چالاکییان هەبێت. وایان کردووە ئێستا لە ژێڕ پیتی C بە دوای زمانی کوردی بگەڕێیت. زۆر داوای لێبووردن دەکەم بەڵام ئەمە لە کورتبیکردنەوە بەولاوە هیچی تر نییە. CKB

باشە ئەم کوردییەی ویندۆزی 8 چییە؟
وەڵام: هیچ، عانەیەکی سووتاو ناهێنێت. هەر ئەوەش بوو زیاتر لە 20 ساڵە خەریکن بیکەن؟ خۆ ئەگەر ویندۆز بە هەڵه پرۆگرام نەکرابووایە، کاری لەیەک جیاکردنەوەی چینەکان لە پرۆگرامکردندا، یەکەم یاسایە دەبێت بیزانن. بۆیەش پرۆگرامکردنی بەم شێوەیە، زوو یان درەنگ، دەبێتە عەزیایەکی حەوت سەر و خەڵکی پێی دەڵێن ویندۆز.

بۆ؟
- تەختەکلیلەکەی شێواوە، سەیری پاشکۆکان بکە. دڵنیام ئەو کەسەی ئەم تەختەکلیلەی داناوە، یان هیندییە یان کوێرە یان سەرخۆشە.
- سەیری وەرگێڕان بکە: پەڕگەی هەشتەم
وابزانم هەر هەمووی 100 وشەش نابێت، هەرهەمووشی پێویستی بە دەسکاریکردن هەیە؟‌ ئەی کوا 24 هەزار وشەکەی تر؟
- بایی 16 ملیۆن دۆلار ئۆفیسمان لێ کڕیون، ئەمە خەڵاتمانە؟

دەڵێم با بەیەکەوە پێداچوونەوەیەکی ئەم وەرگێڕانانە بکەین؟ هەرچەندە ناونیشانی بابەتەکەی Petersen دەبوایە بەم شێوەیە بوایە:‌
Do you Speak Central Kurdish

چەند عەرزولحالێکمان نووسی، بزانین چۆن دەبێت.

پاشکۆقەبارە
Package icon win8.zip554.99 ک.ب.

بۆچوونەکان

ئەمە کوردێکەیە !!

من تێناگەم ئەم بەڕێزەى ئەم کارەی کردووە چۆن ئەوەندە دڵنیابووە و ئەرکێکی لەو جۆرەى خستووەتە سەرخۆی کە توانای نووسینی (وێنەی) نییە
ڕاستی ئەگەر بڵێم ئەمە جۆرێکە لە کارەسات ناحەقم نییە...

سوپاس بەردەقانی که هەستت بەم بابەته کرد، بەڕاستی ئەوەیان گرنگییەکی تایبەتی هەیه
جێی داخه که مایکرۆسۆفت ئەوەنده زەحمەت بە خۆی نادا که بۆ مەبەستێکی ئاوا گرنگ هەر نەبێ پەیوەندی به زانکۆکانی کوردستانەوه گرتبایه! لەوانه پارەیان نەبێ زۆرتر خۆی پێوه ماندوو بکەن. دیاره ئەوەش شتێکی شاراوه نییه، ئەوان بۆ زمانێک خۆیان ماندوو دەکەن که بازرگانییەکی قەڵەوی بۆ ئەوان بە دواوه بێ. ئاشکرایه که ئێمه دەبێ خۆمانی پێوه ماندووتر بکەین. بە ڕای من شتێکی وەک ئەوەی کاک هیوا نووسیویەتی سەرەتایەکی باش بێ تاوەکو بەدوای ئەمدا چالاکانه لێرەدا بابەتەکه تاوتوێ بکەین.

[url=http://www.microsoft.com/Language/mtcf/mtcf_glossary.aspx?s=4&langid=2253&cult=fa-IR]http://www.microsoft.com/Language/mtcf/mtcf_glossary.aspx?s=4&langid=2253&cult=fa-IR[/url]

بە سەری ئەو بابەم ووشەی ئاوای تێدایە لە ژیانی خۆم گوێم لێی نەبووە ئەوجە وەرە بتوانی بەكاری بهێنی ؟؟؟؟؟

بەڕاستی هەر زۆر خراپ وەرگێڕراوە، لەوانەیە وەرگێڕەکە بەنگلادیشی بێت، دوای 3 مانگ کاڵەک فرۆشتن لە هەولێر.
تا 2 ی مانگی 5 دەتوانین پێشنیارییان بۆ بنووسین. با قۆڵی لێهەڵماڵین، ئێوە نەیکەن کەس نایکات، کوردستان لە سەیران و کەبابخواردنە. 20 ساڵه چاوەڕێی ویندۆزن بە کوردی. کوا کوردانی ناوەڕاست؟

Dear Brwa,

I hope this mail finds you well.

This is Mohamed Samir for Bayan-Tech, a professional localization company based in Egypt.

We have a request from one of our main clients regarding big Microsoft projects which will start in the beginning of October. As one of the languages is Kurdish Sorani, I would like to check your interest in cooperation in this project?

The volume is huge as it will be Microsoft Windows 8, and it will be through batches.
The tool will be Logoport (do you know it? If not we can manage a full online training).

Please also send me you best cost per word and per hour, also you production rate per day.

Thanks a lot

ئەم ئیمەیڵەم لە ١١ ـی نۆی پار ساڵەوە بۆ هات، لەلایەن ئەو برادەرە، ئەمە دیارە تا ئەو کاتەش تیمی کوردی بوونی نەبووە بۆ وەرگێڕانەکە، منیش بەهۆی ئەوەی هەر خۆم بووم، پشت گوێم خست بەڕاستی، هەر بۆیە دیارە تیمی حوکمەتی کوردی یان هەر تیمێکی تر ڕێک کەوتووە بە پارەیەکی چاک، جا هەر بۆیەش پیتێک چییە دەستی لێ نادەم لە وەرگێڕان و پێشنیار ناردن، تیمێکن کاریان وەرگرتووە بە بیکەن و تەواو. چل هەزار ساڵی تر لێرە بین کەس نایە بڵێ ئادەی کوڕگەل وەرن با ئەم فەرهەنگی دیکتیۆە بۆ کوردئایتیگرووپ تۆزێ پێشنیار و مێشنیار بنێرین !

هەربژین و دەستخۆش کاک سەفین

کەواتە : کوردئایتیگرووپ پێداچوونەوەی مایکرۆسۆفت دەکات؟
نــەخـێر

هاورێیان سڵاو - سەرەتا دەستخۆش كاك بەردەی خۆشەویست
كاك هەڵۆ لەگەڵتام . من ئەم[url=http://kurdishacademy.org/?q=node/43] بەستەرەم چاو[/url] لێكردباشە ئەگەر پارەی وەرگرتوە بۆ داوای خەڵات دەكات (Donate ) ؟ نازانم كوردیم لەو ئاستە نیە كە هەڵە بگرم بەڵام وەك ئەوە كە فارسی ئەفغانی قسە دەكەم ئەو كوردیەش وەك كوردی بەنگاڵی وایە(بە وتەی كاك بەردەی ئازیز ) ١٠٠ شوكر بە خۆم ! بڕاستی بڕاوەم ، تاقەتم نەماوە تاكەی هەر بەتەما بین كەسێك یارمەتیمان بدات. ئەمن بۆ خۆم، بەداخەوە بێكارم لە ئێران هیوادار بووم كارێك پەیدا بكەم لای ئێوەی ئازیز تەنانەت بە[url=http://kurditgroup.org/node/13889]كابرایێكی چایپەز[/url] بەڵام هەر نەبوو بەهیچ ! هیوادار بووم لەو شتانەی كە ٩ ساڵ كارم لێكردبوو شە و رۆژ لە جێگایێك بۆ گەل بێت . بەڵام وام لێهاتوە كە بە داماوی پەشیمانم كە ئەو كاتەم بۆ بە فێربوونی تەپڵ وجووزەلە خەریك نەكرد ؟ كاك هیوا ئەفەرمێت ئەم قسانە بۆ ئێمە زەرەرە باشە ئەم كارانە بۆ نیشتمان و گەل زەرەرە نیه كە ئێمە هۆكاریانمان دروستكردوە ! چۆن كەس بە ئەندازەی ئێمە خەم ناخوات بۆ ئایتی سەقەتی كوردی ! ئێستا كوردستان بە ئێوەی ئازیز كە لە هەندەرانن نیاز و پێویستی هەیە ئەینا كەی ؟
بەرێز د .حێسابی كە قوتابیێكی ئەنەشتاین بوو لە قوتابخانە لێیانپرسی كە جیهانی سێهەم كوێیە ؟ فەرمووی ئەو جێگە كە گەرەكتە وەڵات ئاوەدان بكەیت ماڵت دەبێ تیا بچێت وە ئەگەر خانوەكەت ئاوەدان بكەیت وەڵات دەبێ برووخێنیت . بۆ خاتری ئەو كەسە كە خۆشتان دەوێت كەم رخنە وقسە بكەن هیچ مان لێبەرنایێت.لەگەڵ رێزمداو خوداتان لەگەڵ

من لەگەڵ ئەوە نیم پشگوێی بخەین کاکە من و ئێوەش خەمی پارەمان نییە ئێمە کار بۆ میلەت ئەکەین کار بۆ وێبی کوردی و پێشخستنی ئەکەین بەڕاستی من بە شەرمەزاری ئەزانم سبەی بەوشێوەیە بکەوێتە بازاڕەوە جا چی ئەڵێن ؟؟

هەر له سەرەتاوه که ئەم بابەتەم بیست هەستێکی بڕوا نەکردنم لا دروست بوو. وەک ئەوەی که کیژێکی زۆر جوان بێته لات‌و پێشنیاری دۆستایەتیت پێبدا. هەستێک که "تۆ بڵێی ئەم ماسته بێ موو بێ"!
هەموومان باش دەزانین که: مایکرۆسۆفت بۆ هەڵسوڕاندنی پڕۆژەکانی سواڵ ناکات. داوا لە ئەم‌و ئەو ناکات که بە خۆڕایی یارمەتی بدەن. گەر بەڕاستی مەبەستی بێ که ویندۆزی کوردی بفرۆشی پلانیشی‌ بۆی هەیه که چۆن وەریگێڕێ. شتێکی‌تریش ئەوەی که ئایا مایکرۆسۆفت سەرچاوەكراوە‌یه که بە ئاشکرا بەرنامەکانی بداتە دەرەوه؟
بەڕێزان با بابەتەکەی بپشکنین:
بۆ نموونه باس له دوو ئەزموونی خۆم دەکەم
ئەزموونی ا: ساڵی ٢٠٠٦ بۆ کارکردن له پڕۆژەیەکی نۆکیادا وەرگیرام که ئەرکەکەی هەر ئەمه بوو که لێرەدا باسی لێدەکرێ. مانگێ ٢٠٠٠ ئێۆڕٶیان به سافی بۆ دەمایەوه. ئەزموونی ب: ساڵی ٢٠١١ کۆمپانیایەکی هۆڵەندی (koopmanint) که وردە واڵەێ چینی به وڵاتە ئوڕوپاییەکان دەفرۆشی پێشنیاری کارێان پێدام تا له کاتی خۆم‌و لە ماڵی خۆمدا شێوازی بەکار هێنانی (guidebook) ئەم کەل‌وپەلانەیان بۆ وەرگێڕم. بۆ هەر کاتژمێرەی ٧ ئێۆڕٶیان دەدا. که دیاره من بەشدرایم نەکرد.
ئەوانەی که له وڵاتەکانی ئوڕوپای ڕۆژئاوادا له بازار کاردا هەن باش دەزانن که هەرگیز کەسێکی پسپٶڕ و شارەزا به ٧ ئێۆڕٶ کار ناکات.
جیاوازییەکه بەرچاوه: یەکەمیان باشترین تەكنۆلۆژیای مۆبایل بەرهەم دێنێ، دووهەمیان کەل‌و پەڵی کەم بایەخی چینی به وردەواڵە فرۆشان دەفرۆشێ.
بەڕای من واباشه پرسیارێک لە کاک Palle Petersen بکەین و داوای ڕوونکردنەوەی زیاتری لێبکەین و ئێمەش ڕای پسپۆڕانی کوردی لەم بوارەدا تێبگەیەنین.
بەڕێزان: شەرت نییه که ئەوەی ئەم کارەی کردووه بەنگلادیشی یان هیندی بێ من بۆ خۆم چەند نەفەرانیش دەناسم که له ڕەگەزەوه ئیتالیایی، بەلژیکی یان ئینگلیزییه بەڵام تورکی، فارسی یان عەرەبییەکی خراپ دەزانێ. کەچی خۆی لە من کردۆته وەرگێڕی ئەم زمانانە. شت وەردەگێڕێ، بەڵام دەیدات به من و کەسێکی دیکه تا بۆی ڕاست بکاتەوه که له ڕاستیدا سەر لەنوێ نووسینەوەیه، کەچی بۆ خۆی پوڵەکەی وەردەگرێ.
وەرن با لێرەدا ئەم بابەته ماوەیەک تاوتوێ بکەین. پێویست ناکات بە خۆڕایی کاریان بۆ بکەین، بەڵام با دەرفەتەکەش لەدەستی زمانی کوردی نەچێت. ئاشکرایە که لێرەدا ئامانجی گشتمان خزمەت بە زمانی کوردییه، کەوابوو با بە وەڵامی "ئا" یان "نا" بابەتەی نەبڕێتەوه. واباشە دەستمان لەکارەکەدا هەبێ.
خۆزگه ئەم ماڵپەڕە ببێتە بنکەی متمانە پێکراو له بواری ئای تیدا، بنکەی زمانی تەكنۆلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کوردی.

ئەم کابرایە لە لینکدئینەکەمدا هەیە، نامەیەکەم بۆی نارد، بزانم دەڵێت چی

کاتێک ویندۆز تازە خەریکە کوردیمان بۆ دابنێت، کە بەڕای من زۆر درەنگەو ئەو گرنگیەی جارانی نەماوە. پیم وانیە کیبۆردە کوردیەکەشی بەقەد هی کوردئایتی گروپ‌و لینوکس سەرکەوتوو بێت. من هیچ شاییم بەم پڕۆژەی مایکرۆسۆفت نی‌یە!

وادەزانم ئیشکردن بۆ مایکرۆسۆفت بە پارەو بە نفت(خۆرایی ) وەک کڵاوی بابردوو وایە، داهاتووی لە نۆکیا باشترنیە.

گەرم و گوڕی ناوێ ئەم باسە ئەم هەمووە ئامادەی وەرگێڕانە دابەشکراوێکی وەک ubuntu بە کوردی بکرێت باشترە.

ویندۆز 8 ڕۆژێک ئەڵێن کێشەى هەیە و ڕۆژێک دەڵێن سەرکەوتوو نابێـت لەچاو ئێکس پى
بەڵام ویندۆز و زمانى کوردى شتێکى قورسە چونکە زۆربەى خەڵک بە زمانى ئینگلیزى بەکارى دەهێنن لە عێراق بەتایبەتى ئەگەر بکرێـت بە کوردیەک کە لەم [url=http://www.microsoft.com/Language/mtcf/mtcf_glossary.aspx?s=4&langid=2253&cult=fa-IR]بەستەرە[/url] دەکرێـت ئەوا هەموو دەبێـت سەرەتا خۆیان فێرى ئەم کوردیە بکەن پاشان بچە سەر ویندۆزە کوردیەکە
بۆ ئێستا کارێکى ئاسان نیە
بمبورن ئەمە بۆچوونى خۆمە
هەربژى بۆ هەموولایەک

بەخوا من سەرم لەو وەرگێڕانە سوڕماوە !