تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لایڤ مێسنجەر ماڵئاوایی دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەپێی[url=http://www.theverge.com/2012/11/5/3603014/windows-live-messenger-retirement-skype] The Verge[/url] مایکرۆسۆفت لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا، Windows Live Messenger لەگۆڕ دەنێت و skype جێگەی دەگرێتەوە.
پار بەهار مایکرۆسۆفت سکایپی کڕی و سکایپ لە ویندۆز و مۆبایل و Xbox و زۆربەی یەکەکانی تری گرتەوە، لەسەرەتادا سکایپ زیاتر بۆ گفتوگۆیی تەلەفۆنی بوو، بەڵام دوای ئەوەی مایکرۆسۆفت بۆ دەرکەوت کە ٨٠% ئەو پەیامانەی لە ڕێگەی سکایپەوە دەنێردرێن لە ڕێگەی مێسنجەریشەوە نێردراون، هەروەها ڕیژەی ناردنی تیکستیش لەڕیگەی سکایپەوە ، هۆکاربوون کە مایکرۆسۆفت بیر لە وەستاندنی خزمەتگوزاری ویندۆزلایڤ مێسنجەربکاتەوە.
خزمەتگوزاری ویندۆز لایڤ مێسنجەر ڕادەوەستێت، بەڵام خزمەتگوزاری چاتی مێسنجەر لەڕێگەی فەیسبووکەوە بەردەوام دەبێت.
زۆربەی سەرچاوەکان ئەم هەواڵــەیان پشتڕاستکردۆتەوەو پێدەچێت مایکرۆسۆفت لە ماوەی هەفتەیەکدا خزمەتگوزاری ویندۆز لایڤ مێسنجەر ڕابگرێت و هەموو هەژمارەکان بە شێوەی خۆکار دەگوزێرینەوە بۆ سکایپ.

بۆچوونەکان

ئەگەر وابکات کاری چاک دەکات سکایپ زۆر باشە بەڕای من لە هەموو ماسنجەرەکان باشترە پێم بۆ چات کردن زۆر سوپاس

درەنگە. هەر لە جۆزەوە بیکوژێنێتەوە باشترە هههه