تورکیا یەکەمە لە داواکردنی لابردنی ناوەڕۆک لە گوگڵ
ئەو دیموکراسیەتەی ئۆباماو کامیرۆن و جڕو جانەوەرە سیاسیەکانی دیکەی ئەوروپاو دنیا بە گشتی بەشانیدا هەڵ ئەدەن یەکەمە لە داواکاری لابردنی ناوەڕۆک لە نێت، ئەو دەوڵەتەی کە وەک جارێ جەزیرە وتی "تورکیا دەوڵەتێکی زیندوە بەڵام سەرۆکێکی مردوو ئەپەرستێ".
[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-20319505]بابەتەکە لە بی بی سی[/url]، سەردێڕەکەی پابەندە بە "چاودێری" کردنی دەوڵەتان لەسەر داتاکانی گوگڵ، یان بە واتایەکی تر لەسەرداتاکانی من و تۆو ئەوو ئەوانی دی و زۆر بەلاتەوە سەیر نەبێ ئەگەر بڵێم یەکەمجار گێلەکان ئەنجا وریاکان، چونکە لە دنیایەکی وا جەنجاڵدا زانیاری کەسانی نەشارەزا ئاسانتر دەست دەوڵەت ئەکەوێت و دەوڵەتیش ژمارەی لا گرنترە وەک لە توانا.
لەو داتانەی کە بۆ ئێوەی خوێنەر گرنگە ئەمانەن:
[b]داواکردنی داتا بۆ زانیاری لەسەر بەکارهێنەران[/b]
(مانگی یەک بۆ شەشی ۲٠۱۲)
ئەمەریکا - 7,969
هیدنستان - 2,319
بەرازیل - 1,566
فەرەنسا - 1,546
ئەڵمانیا - 1,533
شانشینی یەکگرتوو/بەریتانیا - 1,425
ئەوەی بابەتەکەی بی بی سی بەلایەوە گرنگ نیە ئەوەیە کەوا تورکیای دەستەگوڵی بەریتانیا [url=http://www.google.com/transparencyreport/userdatarequests/]۱٦هەمینە[/url] لە داواکردنی زانیاری لەسەر بەکارهێنەران و ۱۱۲ داواکاری هەبوە و ڕوسیا بەو ناوە خراپەیەوە تەنها ۵۸ داواکاری هەبوە، لە کاتێکدا ئیسرائیل کە بەلای هەندێ موسوڵمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە نازدارەکەی ئێمەوە ۱٠٠ جار لە تورکیا خراپترن، ۲٦ هەمینن و تەنها ۵۵ داواکاری هەبوە لە کاتێکدا ئەزانین ئیسرائیل بنکەیەکی تەکنۆلۆجیای گەورەتری هەیە تا تورکیای بە ناو دیموکراسی.
[b]داواکردنی لابردنی ناوەڕۆک[/b]
بابەتەکەی بی بی سی، کە جێگای سەرنجی منە بە وردی ئەم داتایەیەن بڵاو کردۆتەوە، تورکیای لەسەرەوەی پێنج وڵاتی یەکەمدا داناوە کە داوای لابردنی ناوەڕۆکیان کردوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
[b]تورکیا - ۵٠۱[/b]
ئەمەریکا - ۲۷۳
ئەڵمانیا - ۲٤۷
بەرازیل -۱۹۱
بەریتانیا -۹۷
لە هەمان بابەتدا هاتوە کەوا دەوڵاتان سێ هۆی جیاواز بەکار ئەهێنن بۆ داواکاری لابردنی ناوەڕۆک، ناوزڕاندان، پاراستنی تایبەتێتی و ئاسایش. هەر لە بابەتەکەدا هاتوە کەوا تورکیا یەکەمە لە داواکردنی لابردنی ناوەڕۆک دژ بە سەرۆکی مردویان "کەمال ئەتاتورک".
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لێرە دەوڵەتان بەهانەیەکیان بەکارهێناوە بۆ داواکرندی لابردنی ناوەڕۆک، بۆ نمونە لە وڵاتێکی وەک ئەمەریکا مەسەلەی پاراستنی تایبەتێتی کەسان، بۆ نمونە لابردنی وێنەی کەسێک لە گوگڵ ستریت ڤیو، زۆر جیاوازە لەو هۆیەی لە وڵاتێکی وەک تورکیا بە کاردێت کە ئاخر شت لایان پاراستنی مافی تایبەتێتی کەسێکی وەک سەلاحەدین دەمیرتاشە.
ئەنجا دوای ئەمانە بچۆ سەیرێکی [url=http://www.google.com/transparencyreport/removals/government/changes/]بابەتەکەی گوگڵ خۆی بکە[/url] لەسەر تورکیا، کورتی ئەکەمەوە بۆتان:
- ۱٤۸ داواکری بۆ لابردنی ڤیدیۆی یوتیوب، هەموی لەسەر گوایە ڕەخنە گرتن لە ئەتاتورک، حکومەت خۆی، یان بەهاکانی ناسنامەی نیشتیمانی
- ئێمە ٪٦۳ ی ڤیدیۆی یوتیوبمان سنوردارکردوە بۆ دانیشتوانی تورکیا
- داواکاریمان بۆ هاتوە بۆ لابردنی ناوەڕۆک لەسەر ئەوەی باسی سەربەخۆیی کەمە نەتەوایەتیەکان ئەکات ... شتی تریش باس ئەکات...[b]ئێمە ئەو داوایەنەمان ڕەتکردەوە[/b].
ئەنجا چاوت جوان بکەرەوە: [b]1,013% ڕێژەی داواکریەکان زیادی کردوە لە ماوە ڕاپۆرت ئامادەکردنی پێشتر![/b] (واتە لە ٦ مانگی پێشتردا)
[b]****
[/b]
[b]ئەوەی لای بەندە دیسانەوە جێگای سەرنجە کەوا دەوڵەتی جەناب عالی باشوری کوردستان کە بە ۱٠،٠٠٠ دۆلار یەڵێ "یەک" ناتوانێ و نەیتوانیوە یەک بابەت بە هیچ کەسێک لاببات، جێگای داخە کەوا کەسانی وەک سەرۆکی فەرمانگە دانیشن و لە چآوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا قسە لەسەر دەستکەوتەکانیان بکەن بڵێن "بە ملیۆنێک دۆلار چی ئەکرێت"![/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک هیوا ئەزانی هەندێک شت هەیە تێچونێکی کەمی ئەوێت بەس حەیف ئێمە لە غیابی سەرکردەو دەسەڵاتداری بێ عەقڵا ئەژین.
دەس خۆش کاک هیوا بۆ ئەم بابەتە
کاک هیوا لە دەستووری تورکیا و بەیاسا هەیە کە قسە وتن یا خراپ باس کردنی ئەتاتورک سجن و تێهەڵدانی لەسەرە. ئێمە خاک و وڵاتمان لەژێر تۆپ و تەیارەی ئەوانا ئەسووتێت....
ئێمە ئەم پرنسیپەمان هەیە ([url=http://sbeiy.com/Img/News/228201291544gandalkarana1.jpg]http://sbeiy.com/Img/News/228201291544gandalkarana1.jpg[/url]) ئیتر گوگڵ دوو ملیۆن بەڵگەنامەی تیا بێ لەسەرمان، یەک توورە.
دەستخۆش بابەتێکی جوانە، بە بڕوای من هۆی کەمی داواکانی ئیسڕائیل و بەریتانیا و هاوشێوەکانی ئەقڵیەتی پیرۆزی پەیڕەو ناکەن وموەک تورکیا گەمژە نین، کاک هیوا نۆرەی ئەمەمانە حکومەت پارە بەمەوە سەرف بکات؟ بە کارێکی باشی نازانم ئەگەر لای خۆمان فێری ئەمە بن، چونکە ئەو دەمە لە جیاتی ئەوەی داوا بکەن بو لابردنی باپەتی بیانی دژ بە کورد ، داوا دەکەن دژ بە بابەتەکانی کوردستان پۆستو دەنگە ئازادەکانی ناوخۆی کوردستان، وەک چۆن دەڵێت شێری ماڵەوەو ڕێوی دەرەوە.