خزمەتگوزاریەکی نوێی گوگڵ بۆ وڵاتە هەژارەکان
بەپێی[url=http://www.reuters.com/article/2012/11/08/us-google-philippines-idUSBRE8A70IR20121108] ڕۆیتەرز[/url] دوێنێ پێنج شەممە گوگڵ خزمەتگوزاریەکی نوێی پێشکەشکرد بە وڵاتە هەژارەکان بەناوی[url=http://www.google.com.ph/intl/en/mobile/landing/freezone/stp.html] Free Zone[/url] ، بۆ ئەوەی وڵاتە هەژارەکانیش بتوانن لەڕێگەی مۆبایل تەلەفۆنەکانیانەوە خزمەتگوزاریەکانی گوگڵ بەخۆڕایی بەکاربهێنن، وەکو ناردنی کورتەنامەو پۆستی ئەلکترۆنی گوگڵ پلەس و ئەنجامدانی گەڕان.
گوگڵ لەسەرەتادا بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی مۆبایل تەلەفۆنی فلیپینی Globe Telecom ئەنجامداوە، بەکارهێنەران ئەتوانن لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە هێڵی ئینتەنرێت بکڕن، بەڵام بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوازاریەکانی گوگڵ هیچ داتایەک هەژمارناکرێت لەسەریان واتە بەخۆڕایی دەبێت، لە بەرانبەردا گوگڵ قازانج لەڕیکلامەکان دەکات.
عەبدولکەریم ماردینی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنەر لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی [url=http://www.reuters.com/article/2012/11/08/us-google-philippines-idUSBRE8A70IR20121108]Reuters[/url] دەڵێت، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو ملیارە خەڵکە هەژارەیە کە توانای بەکارهێنانی ئینتەرنێتیان نییە، بۆیە لە ئێستا بەدواوە ئەتوانن بەخۆڕایی سود لەخزمەتگوزاریەکانی گوگڵ وەربگرن و تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus بەکاربهێنن، بی ئەوەی هیچ داتایەکیان لەسەر هەژماربکرێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەس خۆش کاک زەندی
بێ گومان خزمەتێکی باش ئەبێت بۆ خەڵکی هەژار، بریا لەو خزمەتانە بگاتە کوردستانەکەی خۆمانیش.
کارێکی باشی کردووە بەس پرسیارێک بڕێک کۆمەکی بدایە ئەو هەژارانەی لەبرسا خەریکە ئەمرن باشتر نەبوو؟ ئەگەر مەبەستی هەژارە
دەست خۆش خۆزگە کوردستانیش بگرێتەوە چونکە فەقیرترین وەلاتە لە رووی تەکنەلۆجیا و ئینتەر نێت و دەولەمەندترین وەلاتە لە نەفت خۆم بە ٦ رۆژ ئیشتیراکم تاواو بوو ٧ گێگا
دەستخۆش کاک زەندی، هەم خزمەتگوزاری هەم بزنز!
دەستخۆش مام زەندی.
نە گوگڵ نە هیچ فریشتەیەکی ئەم سەردەمە لەبەرچاوی ڕەشی ئەو خەڵکە هەژارە هیچ ناکەن. بەم کارە جگە لە فرۆشتنی دەیان هەزار مۆبایلی سادە کە لە ئەوروپاو وڵاتانی تر ساغ نابێتەوەو لەنابردنیان سەرەی هاتووە کە بێگومان دەستکەوتی کۆمپانیای مۆبایلی و گوگڵی تێدایە وە زیاتکردنی ڕێژەی بەرهەمەکانیشن وەک گوگڵ پڵەسو چیو چیـ ئینجا ڕیکلام، لەگەڵ ئەمانەشدا بەخشینی ئەو خێراییو کوالیتییە هیچ لەوان کەم ناکاتەوە، بەڵام هەر باشە (=