تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

palltak بەڕێزان چۆن لە کوردستانەوە ئەو مێسنجەرە بەکاربێنم

hazhar_25

Hazhar_25

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

بەڕێزان من دەمەوێت مێسنجەری پاڵتاک بەکار بێنم بەس ناتوانم بچمە ناو ژورەکانەوە چارەسەرێک

بەڕێزان منیش هه مان کێشە م هه یە ناتوانم بچمە ناو ژورە کانی paltalk سوپاس بۆ یارمه تیتان !

هاوڕێیان هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە بەکاری ناهێنم بەڵام ئێستا هەژمارەکەم دا بە براکەم لە کوردستان دەژی بە بێ کێشە چووە ژوورەوە پێموابێت ئەو هەژمارانەی لەژێر IP یەکانی کوردستان دروست دەکرێن ناتوانن بچنە ژوورەوە ئەگەر هەڵە نەبم، بۆیە داوا لە هاوڕێیەکتان بکەن کە لەدەرەوەی کوردستانە هەژمارێکتان بۆ دروست کەن بەڵکو چارەسەربێت یان ئەگەر نەتانتوانی من بە پەیامی تایبەت بۆتان دەنێرم دوای خۆتان وشەی تێپەڕبوون بگۆڕن

کاکە هەردی زۆریش مەمنون دەبم گەر ئەوە بکەیت hazhar پاشگرێک بۆ بکەیت

سڵاو!
شتی وانیە. لەڕێی هیچ کام لە سێرڤەرەکانی کوردستانەوە ناتوانی بچیتە ناو پاڵتۆڵک تا نەیکڕیت. واتە بە ناوی ڕەش ناتوانی بچیتە ناو.
من خۆم لە کوردستان بوم نەمتوانی بەوناوەی لە ئەوروپا بەکاری دێنم بچمە ناو. ئەوەش یەکێکە لە دەستەکەوتەکانی ئایتی لە کوردستان.!!!!!!!!!!!!!!
بکڕە.

باشە بەڕێزان چارەسەر چیە من چی بکەم بەڕاستی زۆر بێتاقەتم کەس دەتوانێت بۆ بکڕێت پارەکەی هەرچەندە لێرەوە بۆی دەنێرم یاخود ئەی یەم بەکەسێکی لێرە تکایە هاوکاری

کاکە هەژار %100 کاردەکات خۆم لەگەڵیا لەسەر سکیاپ بووم کاتێک جووە ژوورەوە. ناوێکم بۆ ناردوویت سەیری پەیامی تایبەت بکە بزانە چی دەبێت ؟؟؟ ئەگەر ەوە نەبوو ڕێگەی تر زۆرە بەڵام تۆزێک خۆ ماندووکردنی دەوێت

خۆ ماندوکردنی چی کاک هەردی؟ خۆ ئەمە کرێکاری نیە! برا لە کوردستان و عێراق بە ناوی ڕەش ناتوانی داخڵ ببیت. خاڵ دانێ!
ئەبێ خۆی تۆماربکات و ناوی خۆی شین سەوز، پەمەیی ...بکات

کاکە هێمن ئێستە من چی بکەم دەسەڵات چیە حەڵ؟

کاک هێمن کەس باسی خەباتەو مەسعەدەی نەکردووە خۆماندووکردن مەبەست لە بەکارهێنانی بەرنامەیەکی شکاندنی ئەو بەربەستەیە لەوانەیە بەڕێزتان نەتان توانیبێت یان نەتان زانی بێت ئەگەر هەر سوور بوویت لەسەر ئەمە من[b] ناوی ڕەشی[/b] خۆمت دەدەمێ لەگەڵ ووشەی تێپەڕبوون ئەتوانیت بیدەیت بە هەرکەس لە کوردستان کە خۆت پێت خۆشە با تاقی بکاتەوە ئەو کات بڵێ شتی وانیە!!!!!!

دە بیدە بەو برادەرە. من نامەوێ سوپاس! بەخوا کاتی پاڵتۆڵکم نیە

خۆ قسەکەی کاک هێمنیش جوانە هەرچەندە من زۆر شارەزایی تەواوم لەسەری نیە بەس کاک هەردی تۆ چیت پێ دەکرێ بۆم گەر دەکرێت من ئیمەیلی خۆمت بۆ دەنێرم لەوێ ئەکاونتەکەم بۆ بنێریتە ئەوێ

یەكیك لەم دوو بەرنامەیە بەكاربنە بۆ چونە ناو پاڵتاك ئایپیەكەت ئە گۆڕت دەتوانیت بچیتە ژورەوە یان ناویك بكڕە هەتا بیزار ئەبیت (:
http://cyberghostvpn.com
http://openvpn.net

من کێشەم کڕینەکەی نیە پارە ئەیەم بەس خۆت ئەم وڵاتە قۆڕە دەزانی کێشەم ڤیزاکەیە