تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆداک لە سەرە مەرگدایە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

پیرە کۆمپانیای بەناوبانگی فۆتۆگرافی[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Eastman_Kodak] kodak[/url] لەبارودۆخێکی نالەباردایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بازاڕی دادەبەزێت و پێدەچێت ڕوو لەمایەپووچی بکات.
لەم سالانەی دواییدا کۆمپانیاکە بۆ مانەوەی خۆی بەناچاری زۆربەی پاتێنتەکانی خۆی فرۆشتتوە بۆ دەربازبوون و هەستانەوەی لەو باروودۆخەی کۆمپانیاکە تێیکەتووە.
لەماوەی ساڵی ٢٠١٢ دا چەند جارێک کۆداک لەمایەپووچبوون نزیک بوەوە، بەڵام تا ئەم ساتەش تێئەکۆشێت.
لەم هەفتەیەدا کۆمپانیاکە ئەنجامەکانی چارەکی سێهەمی بڵاوکردەوە، ئەنجامەکانی بڕی ١ ملیاردۆلار بووە و بەم ئەنجامەش کۆمپانیاکە بڕی ٣٠٠ میلۆن دۆلار زیانی لێکەوتووە، بەبەراوورد لەگەڵ هەمان چارەکی پارساڵ زیانەکانی ١٠٠ ملیۆن کەمتربووە، بەڵام پێناچێت ئەمە دەردی چارەبکات.
هەنوکە کۆداک بۆ هەستانەوەی لەوبارودۆخە ڕێگەی تری گرتۆتە بەر لەوانە [url=https://itunes.apple.com/us/app/kodak-professional-film-app/id568463694?mt=8]Kodak Pro film app[/url] ی دروستکردووە و زۆر خەرجیەکانی خۆی کەمەوەکردووە، بەڵام پێناچێت ئەم هەوڵانە کۆمپانیاکە لەو بارودۆخە ڕزگاربکات.
کۆمپانیانی Kodak ، کۆمپانیایەکی ئەمەریکایی بەرهەمهینەری کامیراو فۆتۆگرافیەو ١٣٢ ساڵ تەمەنێتی لەماوەی ئەم ساڵدا زۆربەی کەرەسەو خاوەنداریتیەکانی فرۆشتووە و پێدەچێت لەئاییندەیکی نزیکدا بەیەکجاری ماڵئاوایی بکات.

بۆچوونەکان

کاک زەندی لەگەڵ ڕیزم بۆ ماندوبونەکانت، بەس وابزانم ئەم جۆرە هەواڵانە هیج پەیوەندیەکیان بە ئایتی وە نیە! ئەمانە تەنها هەواڵی ئابورین.
ئێمە سەرمایەداریش نین تا لێیان بکڕینەوە.
لەگەڵ ریزم

کۆداک کۆمپانیای کامیراو فۆتۆیە، ئەوانيس بەشێکن لە ئایتی، ئەنجامی چارەکی سێهەمی کۆداک هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەنجامەکانی مایکرۆسۆفت و ئەپڵ و گوگڵ. سەرچاوەکەشی مالپەرێ ئایتییەو لەناو هەواڵەکانی[url=http://www.tek.no/] IT. News[/url]
پێشم وانیە زیانی هەبێت ئەم جۆرە هەواڵانە.
سوپاس بۆ بۆچوونەکەت

هەمان بۆچوونی کاک زاندیم هەیە، ماڵپەرە زەبەلاحەکانی ئایتی هەواڵی قرچە قرچی سەتەلایتیش بڵاو دەکەنەوە، بگرە هەندێ جار هەواڵ بڵاو دەکەنەوە کە تەنها دەنگۆیە، واتا خۆیان سەردێڕی هەواڵەکە دەنووسن "دەنگۆی بڵاوبوونەوەی فڵان".
دەستخۆش کاک زاندی،
بژین.

دەستخۆش کاک زەندی منیش هەمان بۆچوونم هەیە ئەم جۆرە هەوالانە لە %١٠٠ پەیوەندیان بە IT ـیەوە هەیە، جگە لەوەش من یەک بەیەکی هەواڵەکانت ئەخوێنمەوە چونکە بەزمانێکی پاراو ئەی نووسیت هیوادارم بەردەوام بیت.

زۆر سوپاس کاک هەڵۆی کورد و کاک دابان.

من ئەوەم نەزانی بوو کە کۆداک کۆمپانیای کامیراو فۆتۆیە، هەروەها ئەوەشم نەزانی بوو کە کامێراو فۆتۆ بەشێکن لە ئایتی. بەهەرحاڵ دەست خۆش ئەمانە فێربوم. بەڵام ناوەڕۆکی هەواڵەکە هیچ پەیوەندی نیە بە ئایتیەوە. زەرەریان کردوە یا قازانج چ پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە؟
ئەو دوکانەی لای ماڵی ئێمەشەوە دوێنێ ئیفلاسی کرد کە شتومەکی ئایتی ئەفرۆشت، بیکەم بەهەواڵ.
بۆ بابەتی دەستخۆشیش من لەسەرەتاوە دەستخۆشم کردبو لێتان ئەڵێم هەروەک خۆت هیلاک ئەکەیت و ئەرک ئەکیشی با بابەتەکە پەیوەندی هەبێ بە ئایتیەوە.
دیسان دەست خۆش

کاک هێمن، وابزانم لەسەرەوە سوپاسم کردویت بۆ بەشداریەکەت، من بۆچوونەکەشتم زۆر بەئاسایی وەرگرتووە، بەڵام تۆ پرسیارت کردووە ئەبێ وەڵامت بدەمەوە، ئەوەی ناوی کامیرەی بیستبێت ئەزانێت کۆداک مارکەیەکی کامیرایە، هیچ مەبەستم نییە لەوە.
ئایتی بەشی بازگانیشی هەیە Business Information Technology ە(BIT) ، من زۆر لەم جۆرە هەواڵانە لەبەشی ئایتی دەبینم، وابزانم بەحکومی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لێرە بەشداریمان هەیە، خوێنەران ئەزانن، کە بەشداری بابەتەکانمان بۆ دەستخۆشی نییە.
کاکە ئەوە دوو هەفتەیە دوو هەواڵی نوێ نییە، ئەگەر ئێستا باردۆخی سەرقاڵی خۆمتان بۆ باس بکەم، هەرکەسێتربوایە لەجێگەی من لەم کاتەدا، یەک کرتەشی لەسایتەکە نەئەکرد.
کاک هێمن@ ئەم بۆچوونە بە ئەعصابیکی زۆر ساردەوە ئەنووسم، هیچ دڵگران نیم بە بەشداریەکانت تۆ بۆ خۆت ئازادی چۆن ئەنوسیت، بابەتەکەش دروستکراوی من نییە و سەرچاوەی ئایتی هەیە، نووسەر ئەبی بێ لایانەنە شت بنوسێت، هەواڵەکان ناوەڕۆکەکانی تەعبیر لە بۆچوونەکانی من ناکەن.
فەرموو تۆش تۆزێک ئەرکمان بۆ بکێشە و دوو هەواڵی ئایتیمان بۆ بنووسە ئەم هەفتەیە، چونکە لەوە ئەچێ نووسەرە چالاکەکانمان هەمویان سەرقاڵ بن.
سەرکەتوبن

لەم ڕۆژەدا دروستکردنی فیلمە سینەماییەکان بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی تەواویان بە ئایتیەوە هەیە گەورەترین کاریگەرییان لەسەر ئەم فیلمانە دروستکردوە کۆداکیش یەکێک بووە لەو کاراکتەرەرانەی کە ڕۆڵێکی زۆر باشی گێڕاوە لە بوارەکەی خۆیدا بە تەنها کامێرەش دروست ناکەن ئێستا چەندەها ئاپییان لە کۆگاکانی ئەپڵدا لەبەردەستە وە هەواڵەکەش لە وێبگەی ئایتیەوە وەرگیراوە ئیتر نازانم هەواڵی ئایتی نەبێت هەواڵی چیە ؟؟؟مەگەر کەسێک لەم جیهانەداا نەژیابێت ئەگینا کەم دوکانی وێنەگر هەیە وێنەیەکی کۆداکی هەڵنەواسیبێت.
دەست خۆش و ماندوو نەبیت کاک زەندی

کاک زەندی وەڵامی پێویستی دابۆوە. پێویستی بە کۆمێنت نەبوو کاک هەردی!