تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید٤،٢ دواخرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بڕیاربو بەیانی ڕێکەوتی دووشەممە گوگڵ، وەشانێکی نوێی ئەندرۆید نماییش بکات لە ولایەتی نیوۆرک، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ، گوگڵ کاتەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار، بەڵام مایکرۆسۆفت لەلای خۆیەوە سەرقاڵی ئاهەنگی (ویندۆز٨) ن، کە ئێستا لە سانفرانسیسکۆ لە ولایەتی کالیفۆڕۆنیا بەڕێوەدەچێت.
هەر لەگەڵ دابەزاندنی وەشانی Android 4.2 گوگڵ بەنیاز بوو چەند بەرهەمێکی تر نمایش بکات وەکو، مۆبایلێکی نوێی جۆری Nexsus لەلایەن LG و Nexsus 10 ی تاتەبژمێرێکی ١٠ ئینجییە، بەڵام پێدەچێت گوگڵ هەموویان دوابخات.
شیاوی باسە گوگڵ بەنیازبوو لەم کاتەدا وەشانی ٤.٢ ئەندرۆید نماییش بکات بۆ کەمکردنەوەی دەنگوباسی ویندۆزهەشتی مایکرۆسۆفت، بەڵام لەبەرخراپی کەشوهەوا کە چاوەێ دەکرێ ڕەشەبای «Sandy» لەناوچەی ولایەتی نیۆرک هەڵبکات، کاتەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی
microsoft یش بەرگێکی تەواو جیاوازی پۆشیوە ئەمرۆ
[url=http://www.microsoft.com/en-us/default.aspx]http://www.microsoft.com/en-us/default.aspx[/url]

خوا بە خێرى بگێڕێ بزانین مام گۆگڵ چیمان بۆ دەکات
دەستت خۆش مامۆستا زەندى

ئەمڕۆ ئەندرۆید بڕی فرۆش/بڵاوی لە بازاڕدا گەیاند بە ٧٥٪ بۆ هەموو دەستی/هۆشمەندەکان.
https://www.idc.com/getdoc.jsp?containerId=prUS23771812
ویندۆزفۆنیش لە دەوروبەری ٣،١٪ و ٤٪ دەیخولێنێتەوە!

mamma mia!!!

http://www.android.com/whatsnew/