تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێستا خزمەتگوزاری 4G لە 11 شاری بریتانیا بەردەستە

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بۆ یەکەم جار خزمەتگوزاری 4 جی لە لایەن EE کە بەهاوبەشی هەردوو گەورە کۆمپانیای بەریتانی T Mobile و Orange خاوەندارێتی دەکرێت ئێستا لە 11 شاری ووڵاتی بەریتانیا بەردەستە بۆ بەکارهێنان ئەویش شارەکانی لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا ، مانجستەر ، بریستۆڵ ، بێرمینگهام ، کاردیفی پایتەختی وەیڵز ، ئیدنبرای پایتەختی سکۆتلەندا ، لیدس ، لیڤەرپوڵ ، شەفیڵد ، گڵاسگۆ لەگەڵ ساوسامپتن لە ئەمڕۆوە دەبەسترێنەوە بەم خزمەتگوزارییە نوێیەوە.

شارەکانی بێلفاستی پایتەختی باکووری ئیرلەندا ، گڵاسگۆ ، نیوکاسڵ ، هۆڵ لەگەڵ نۆتتینگهام چالاک دەکرێن لە کاتی جەژنی لە دایک بوونی مەسیحدا (کریسمس)
جگە لەو دوو کۆمپانیایە سەرەوە کۆمپانیاکانی کەی وەکو ڤۆدافۆن ، ئۆتو ، 3 جی و زۆر لەوانی تر بۆ ساڵی داهاتوو چالاکدەکرێن.

EE کە کورتکراوەی (Everything Everywhere) واتە هەموو پێداویستیەک لە هەموو شوێنێک.بە گوێرەی وتەی ئەم کۆمپانیایە خێرای ئەم هێڵە لە نێوان 8 بۆ 12 مێگابیتە لە یەک چرکەدا بەمەش دەبێتە 5 جار خێراتر لە هێڵی پێش خۆی کە نەوەی سێیەم بوو 3G.
[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-20121025]بۆ بینین تاریفەکان [/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاکە هەردی.
- لە چەن جێگایەکی تریش هاوڕێیان "مێگابایت" بەکار ئەهێنن بۆ خێرایی، زۆربەی کات "مێگابیت"ە مەگەر بە تایبەتی وترابێت.
- دەربارەی ئەم EEیەش، بەڕاستی ئەڵێی ئەڵماس ئەفرۆشن پێمان!

سوپاس مامە هیوا چاکم کرد
بۆ ئی ئیش هەموو شتێکی نوی لەسەرەتاوە گرانە بەڵام بەخوا مامە هیوا هەبوونی هێڵێکی ئاوا خێرا لە ئەڵماس بەنرخیترە.