کام وەشانی فیدۆرا بەکاربێنم ؟
سڵاو، من دەمەوێت یەکێک لەدابەشکارەکانی لینوکس دامەزرێنم خۆم ئوبونتو لەگەڵ ویندۆز ٧ بەکاردێنم بە(dual boot)
بەڵام کێشەی پەیوەست نەبوون بەئینتەرنێتم هەیە وەکارم بە ئۆپن سوزەش کردووە زۆرخیرایە،
دەمەوێت فیدۆرا دامەزرێنم بەڵام نازانم کام وەشانی باشە ئایاجیاوازی چییە لەگەڵ ئوبونتو؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
جا خۆ ئەگەر لە ئوبنتو کێشەی ئنتەرنێتت ھەبێت لەوانەیە لەفیدۆراش ھەمان کێشەت تووش بێت, جارێ واز لەفیدۆرا بھێنە , چ ھێڵێک بەکاردەبەی و وەشانی ئوبنتوەکەت چەندە؟
کاک بڕیار من پێشتر تارین نێتم ھەبوو و ئەلفام بەکاردەھێنا و ھیچ پێناسەیەکی لەسەر لینوکس نەدەویست, تەنھا ئەلفایەکەم لەگەل کۆمپیوتەرەکە دەبەستەوە و ڕاستەوخۆ لەپانێلەکەی سەرەوەی دەستە ڕاست گشت ھێڵەکانی دەوروبەرمی نیشان دەداو کۆنێکت دەبوو , ئێستاش وابزانم ھەروایە.
باشە ئێوە بۆ ھێڵی ADSL بەکارناھێنن زۆر خێرایەو ھیچ سنورێکی دابەزاندنی لەسەرنییە و کارتی مانگانەی ئێکس یەک بە 25 ھەزار دینارە بەخێرایی 128 کیلۆبایت لە چرکەیەکدا. لەکاتێکدا ھێلەکەی بەڕێزتان زۆر بەئاسانی بەکارھێنەرەکانی ھاک دەکرێن , کەمێک شارەزاییت لە [url=http://www.wireshark.org/]wireshark[/url] ھەبێت دەتوانی گشت بەکارھێنەرانی سەر تاوەرەکەی خۆت ببینی و بچیتە سەر ھێڵەکەی ئەوان , لەوانەیە بەشێک لەم نووسینانەی سەرەوە لێرە نایاسایی بن و ناتوانم زۆرشت بڵێم.
کاک بڕیار , Ctrl+Alt+T لەسەر کیبۆرد دابگرە و تێرمینال دەبێتەوە و پاشان ئەم فرمانەی خوارەوە جێ بەجێ بکە
sudo pppoeconf
قەت نە bbcode نە تاگی html وا ناخۆشم نەدیوە یان من نایزانم , چەندی کردم ئەم فرمانەی سەرەوەم بۆ نەخرایە ناو دەقی quote ەوە!