تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کام وەشانی فیدۆرا بەکاربێنم ؟

BrYaR_HawlerY

BrYaR_HawlerY

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

سڵاو، من دەمەوێت یەکێک لەدابەشکارەکانی لینوکس دامەزرێنم خۆم ئوبونتو لەگەڵ ویندۆز ٧ بەکاردێنم بە(dual boot)
بەڵام کێشەی پەیوەست نەبوون بەئینتەرنێتم هەیە وەکارم بە ئۆپن سوزەش کردووە زۆرخیرایە،
دەمەوێت فیدۆرا دامەزرێنم بەڵام نازانم کام وەشانی باشە ئایاجیاوازی چییە لەگەڵ ئوبونتو؟

جا خۆ ئەگەر لە ئوبنتو کێشەی ئنتەرنێتت ھەبێت لەوانەیە لەفیدۆراش ھەمان کێشەت تووش بێت, جارێ واز لەفیدۆرا بھێنە , چ ھێڵێک بەکاردەبەی و وەشانی ئوبنتوەکەت چەندە؟

کاک هیوا هێڵی تارین نێت(TARINNET) بەکاردێنم جۆری پێناسەکەی EnGenius 11n USB Wireless LAN Driver and Utility
وەشانی ئوبونتووەکەم (11.10) ەیە زۆرهەڵمداوە لەگەڵی بەڵام کۆنێکت نابێت ،
لەچەندسایتی ترپرسیارم کردووە بەڵام چارەسەرێکی تەواوم دەستنەکەوتووە ،سووپاس بۆهاوکاریت .

کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/daniel]Daniel[/url] داونلۆدی٥٠ تا ٧٠ کیلۆبایتە هەندێک جاریش دەگاتە ١٠٠ کیلۆبایت/چرکە ئەویش بەدەگمەن ، وەمانگانەشی بە ٣٨٠٠٠ سی وهەشت هەزارە، پێشتر ٣٠٠٠٠ بوو
بەڵام نازانم بۆ واگرانیان کردییە !
کاکە [url=http://www.kurditgroup.org/u/daniel]Daniel[/url] هیچ چارەسەرێکت لانییە بۆکێشەکەی من ؟ چٶن تارین نێت کۆنێکت بکەم لەسیستەمی ئوبونتوو ؟

زۆر سوپاس کاکە بڕیار گیان .
وەڵا بەڕای من سەردانێکی ڕاژەی تاریننێت بکە نەوەک پێناسە نەکرابێت لە ئوبونتۆ.

کاک بڕیار من پێشتر تارین نێتم ھەبوو و ئەلفام بەکاردەھێنا و ھیچ پێناسەیەکی لەسەر لینوکس نەدەویست, تەنھا ئەلفایەکەم لەگەل کۆمپیوتەرەکە دەبەستەوە و ڕاستەوخۆ لەپانێلەکەی سەرەوەی دەستە ڕاست گشت ھێڵەکانی دەوروبەرمی نیشان دەداو کۆنێکت دەبوو , ئێستاش وابزانم ھەروایە.
باشە ئێوە بۆ ھێڵی ADSL بەکارناھێنن زۆر خێرایەو ھیچ سنورێکی دابەزاندنی لەسەرنییە و کارتی مانگانەی ئێکس یەک بە 25 ھەزار دینارە بەخێرایی 128 کیلۆبایت لە چرکەیەکدا. لەکاتێکدا ھێلەکەی بەڕێزتان زۆر بەئاسانی بەکارھێنەرەکانی ھاک دەکرێن , کەمێک شارەزاییت لە [url=http://www.wireshark.org/]wireshark[/url] ھەبێت دەتوانی گشت بەکارھێنەرانی سەر تاوەرەکەی خۆت ببینی و بچیتە سەر ھێڵەکەی ئەوان , لەوانەیە بەشێک لەم نووسینانەی سەرەوە لێرە نایاسایی بن و ناتوانم زۆرشت بڵێم.

[color=#aaaaaa]کاک [/color][url=http://www.kurditgroup.org/u/daniel]Daniel[/url] سووپاس پەوەندییان پێوەدەکەم .
کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/hewasalim]Hewa.Salim[/url] منیش کاتێک لەگەڵ کۆمپیوتەرەکە دەیبەستمەوە هەمووهێڵەکان دێنێت بەڵام کاتێک یوزەروپاسۆرد دەنووسم و کۆنێکت دەکەم دواتربەرنامەی فایەرفۆکس دەکەمەوە ئەمە پیشان دەدات:
[b][url=[img]http://2upl.com/uploads/png/2987b46389.png[/img]][/url][/b]
وەسەبارەت بەهێڵی ADSL نەمزانیوە ، ئایا ئەم هێڵە هەیە لەهەولێر وە نرخی چەندە؟ ئەگەربزانیت ؟
ڕاستەکەیت لەڕووی پارێزگارییەوە زۆرلاوازە ئەگەریەکێک شارەزابێت لەهاک دەتوانێ زۆربەئاسانی هاکی بکات .

کاک بڕیار , Ctrl+Alt+T لەسەر کیبۆرد دابگرە و تێرمینال دەبێتەوە و پاشان ئەم فرمانەی خوارەوە جێ بەجێ بکە
sudo pppoeconf

پاشان پاسوۆردی رووت,,, , ئینجا چاوەڕێکە تاوەکو بەدوای ھێڵەکەت دادەگەڕێی پاشان ھێڵەکەت ھەڵبژێرە و ژمارەی سەرکارتە داخل بکە
یان لە network connection کرتە لەسەر DSL بکە و ئینجا Add و یوزەر و پاسوۆردی سەر کارتە داخیل بکە
بەم دوو شێوەیەی سەرەوە دەتوانی لە ڕێگەی PPPoE کارتەکەت باربکەی وەکو خۆیان ئاماژەیان پێداوە.
سەبارەت بە ADSL بەڵێ خۆی وابزانم تەنیا لە ھەولێر ھەیە , ئەگەر ھێڵی تەلەفۆنی نۆڕماڵتان ھەیە ئەوا برۆ بۆ کۆمپانیا و بڵێ ADSL دەوێت و خۆیان ھێڵەکە چاڵاک دەکەن , جا بە ئارەزووی خۆت یان ھێڵەکە بە ڕاوتەر پەخش دەکەی کە بە ٥٥ ھەزار لەوێ دەیفرۆشن یان بە کەیبڵ (دایرێکت) بە ٢٥ ھەزار دەیفرۆشن و ٣ جۆرە کارتییان ھەیە x1 x2 x3 و ھەریەکەیان نرخ و خێراییەکەی جیاوازە. ئەگەریش ھێڵی تەلەفۆنی نۆرمالتان نییە لەکۆمپانیا بەخۆرایی بۆت دەبەستن.
بەخوا وابزانم ڕێکلامێکی زۆرباشم بۆیان کرد ھھھھ.

قەت نە bbcode نە تاگی html وا ناخۆشم نەدیوە یان من نایزانم , چەندی کردم ئەم فرمانەی سەرەوەم بۆ نەخرایە ناو دەقی quote ەوە!

زۆرسووپاس کاک هیوای بەڕێز بۆزانیارییەکانت ،ئێستاتاقی دەکەمەوە .

زۆرزۆر سووپاس کاک هیوای بەڕێز بەبێ کێشە کۆنێکت بووم ئەم پەیامە کەدەینووسم لەسەرسیستەمی لینوکسە حاڵی حازر ،
ئەم جەژنەم بووبە دووجەژن :)
ئێستاکاتی ئەوەیە ویندۆزفڕێدەمە تەنەکەی زبڵەوە :D .
دووبارە سووپاس کاک [url=http://kurditgroup.org/u/hewasalim]Hewa.Salim
[/url]