تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تکایە پێویستم بە تیمپڵێکی پێچ پی هەیە بە کوردی کراپێت

ariahmed

Ariahmed

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

سڵاو
بەرێزان پێویستم بە تیمپڵێکی بە کوردی کراوە
واتا بەشەکانی وەرگێردرابێت بۆ کوردی
ئەمەوێت بەرزی بکەمەوە بۆ سێرڤەرەکەم
سپاس بۆ هاموان

کاک ئاری چ جۆرە تێمپلەیتێکت ئەوێ؟ ئەتەوێ لەگەڵ کام یەک لە سیستمەکان بەکاری بهێنی؟ وۆردپرێس، دروپاڵ، جوملە؟ خۆ ئەگەر تێمپلەیتێک کە بەتەنها بە php پرۆگرام کرابێ ئەوا بەکارهێنانی ئاسان نابێ بۆ تۆ چونکە ئەوکاتە ئەبێ سۆرسی پرۆگرامەکەت لابێ کە باوەڕناکەم کەس شتی وابکات!

کاکە هێمن ئەگەر بتوانیت یارمەتیم بدەیت زۆر سپاست ئەکەم
من سیستەمی وۆردپرێس بەکر دێنم
سپاس بۆ تۆ

ئێ خۆ بۆ وۆردپرێس تێمپلەیت زۆرە کاک ئاری! تۆ چ جۆرە تێمپلەیتێکت ئەوێ؟ نازانم مەبەستت چیە لە بەکوردی کردنی؟ هیچی وام نەبینیوە بەکوردی ، بەڵام تۆ تێمپلەیتێک دابنێ بە کوردی کارەکانت بکە، لە کوێیا پەکت کەوت ئەوا هاوکاریت ئەکەین لە بەکوردی کردنی،
سەیرێکی ئەمە بکە
[url=http://www.yarsanmedia.com/?cat=5]http://www.yarsanmedia.com/?cat=5[/url]
ئەگەر مەبەستت ئەوەیە [url=http://www.yarsanmedia.com/?p=2218#respond]Leave a comment[/url] کەش بکرێ بە کوردی ئەوا ئاسانە بەڵام من ئاوام پێ باشترە.

دەستت خۆش برام کاکە هێمن گیان
هاوڕێ من پێویستم بە تیمپڵێكە کە لە ٣ کۆلم پێك هتبێت واتا دوانی ئەملاو لاکان و یەکێکی ناوەراست
دوای ئەوەش ئەوەی دات ناوە ئایا من کلیکی لای راست بکەموو سەیڤیکەم ؟ وە ئایا ئەتوانم رەنگەکەی بگۆرم
چونکە من سەرەتایم زۆر باش شارەزانیم
سپاس بۆ هاوکاریت

کاک ئاری برام [url=http://wordpress.org/extend/themes/]لێرە [/url]کۆمەڵیک تێمپلەیتی جوانی تێدایە بۆ وۆردپرس من mantra م بەکار هێناوە لەو لینکەی سەرەوە بە هەندێ دەستکاریەوە. بەڵام گرنگە بزانین ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت چیە؟ هەواڵ، بزنس، فێرکاری..... هتد. تابتوانی دیزاینێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێری.
هەر بژین

کاک ئاری ئەمەم بینی کاری بروایە!
[url=http://wordpress.org/extend/themes/p2]http://wordpress.org/extend/themes/p2[/url]

بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/ariahmed]Ariahmed[/url]
بە کوردیکردنى ڕووکارى وۆردپرێس کارێکى ئەوەندە گران،نییە لە چاوگ بە زمانى کوردى هەندێک لەسەر [url=http://www.chawg.org/wiki/Wordpress]وۆردپرێس[/url] نوسراوە،[url=http://chawg.org/meko/viewforum.php?f=11]لە چاوگ مەکۆێک کراوەتەوە دەربارەى وۆردپرێس هەندێک بابەتى تێدایە ئەگەر سەێرى بکەیت کارێکى باش دەکەیت[/url] :)