Kurdish Unicode character
ئەم کاتەتان باش،
ئایا ئەم پیتە کوردیانە ێـ ،ـێـ ، ـێ ،ڵـ، ـڵـ، ـڵ، کۆدەکانیان چیە لە یونیکۆد؟ ئەو پیتانەی کە دەیاندۆزمەوە تەنها یەک شێوەیان بە دی دەکەم، تەنها شێوە سەربەخۆکانیان ێ ، ڵ بەڵام کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتان هی هیچیان نادۆزمەوە. تۆ بڵێی ئەمانە پێناسنەکراون ؟ بۆ لە سیستەم بە جوانی بەیەکەوە دەلکێن بەڵام لە هەندێک پرۆگرام نا.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
[url=http://graphemica.com/]http://graphemica.com/[/url]
نەخێر بەرامبەرییان نییە لە یونیکۆوددا.
بەندە لە بەشی private ی فۆنت شوێنی بۆ داناون بە مەبەستی لکاندن. ئەمەش داهێنانی کوردئایتیگرووپ بوو

کاکە تێکۆشەر.
بۆ وەرگێڕانی بۆ کوردی چیت داوە لە کێشەی پدف؟ ئەگەر کێشەیەکی وا هەبێت ئەبێ پەرەپێدەران چاوی لێ بکەن، وایە؟
هەرچەندە من زۆر شارەزاییم نیە لەم بابەتەدا بەڵام ئایا UTF8 لەهەڵ ئێنکۆدینەکانی تر کارناکاتە سەر ئەو بابەتە؟