جیاوازی لینوكس و ویندۆز !
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 55.49 ک.ب. |
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/logosfsf-1.jpg[/img]
١-لینوكس یانی بێكێشە كار كردن.
٢- لینوكس كێشەی ڤایرۆسی نیە هۆكاری ئەمە نەبوونی ڤایرۆس بۆ لینوكس نیە بەڵكوو ئاسایشی زۆرترە.
٣- زۆر یەك لە ڤایرۆسەكان كە بە شێوازی بەرنامە یان پرۆگرامێك كار دەكەن ئێوە دەسەڵاتتان پێیان نیە بەڵام لە لینوكس تەواوی ئەم سیستەمە لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەیە.
٤-لینوكس پێویستی بە defrag (یەکخستنی پارچەبەندبووەکان) پارتیشێنەكان ناكات .
٥- لە لینوكس ناوەرۆكی سیستەمی كارپێكردن كێرنێڵ و بەرنامە گرافیكیەكان جیاوازن لە یەك ئەمەش بە واتایێكی تر وایە كاتێك كە وێبگەڕی فایرفۆكس وێستا(هەنگی كرد)تەواوی سیستەمەكە ناوێستێت بەڵام لە ویندۆز ئەگەر پرۆگرامێك وەك ئۆفیس بوێستێت تەواوی سیستم رادەوستێت.
٦- لە لینوكس كاتێك رەقەواڵە یان رقەكالایێك دادەمەزرێنیت پێویستی بە دەستپێكردنەوە(restart) ناكەیت.
٧- لینوكس خۆی restartناكاتەوە بەڵام كاتێك ویندۆز بەرۆژ دەبێت خۆكارانە restartدەبێتەوە.
٨-لینوكس زۆرتر لە ١٠٠ پەرگە دەخوێنێت بەڵام ویندۆز تەنیا ٣ یا ٤ پەرگەی خۆی بۆ دخوێنرێت.
9- لینوكس ئەتوانێت لە سەر هاردێكی تر logical partition سیستەم دامەزرێت بەڵام وێندۆز تەنیا لە سەر پارتیشێنی فەرمی (primary partition) دادەمەزرێت.
10 – لینوكس ئەتوانێت پرۆگرامۆكەی زۆر دامەزرێنێت وەك پرۆگرامەكانی نێو فرۆكە تەنانەت مۆدێمی ADSL ەكەت.
١١- كاتێك سی دی ویندۆزەكەت ئەیدەی بە هارێكەت پێت ئەڵێن دز یان لە كاتی باغچەی ساوایان پێتان فێر ئەكەن كە هۆشیاری ئامێرەكانتان بن بەڵام بەرێوەبرەرانی لینوكس ئەڵێن كە ئێوە لینوكس بدەن بە هەموو كەس بۆ ئیستفادە وسوود لێوەرگرتن.
١٢-لینوكس ئەتوانن لە سەر سی دی بووت بكەن یان لە رێگای هارد دیسك سوودی لێوەربگرن.
١٣- لینوكس توانایی هەڵگرتنی بۆ هەموو لایێك هەیە ئەتوانن لە سەر فلاش مێموریێك پێتان بێت یان لە نێو هاردێكی دەرەكی.
١٤- لە پشتی ویندۆز دەولەتی ئەمریكا ئەتوانێت هەر كات بیهەوێت بە سیستەمەكەی ئێوە دەستپێگەیشتن بكات بەڵام لە لینوكس بە هۆی ناوەرۆكی پرۆگرامەكەی ئەم كارە ناكرێت.
١٥- لینوكس لە ناوخۆی (built in) هەیە كە ئەتوانن هاوكات لەگەڵ چەند سیستەمی كارپێكردن كار بكەن.
١٦- كێرنێلی لینوكس لە ناوخۆی درایڤی زۆر رەقەوالەی تێدایە و پێویست بە دامەزراندن ناكەن بەڵام ئێوە لە ویندۆز تەنانەت بۆ فلاشێك ئەبێت درایڤەكەی دامەزرێنن.
١٧ – لە لینوكس ئێوە پێویستیتان بە فرۆشیار نیە ئەمەش بە پێچەوانەی ویندۆز وهەڵبژارهدەتان بۆ هەیە كە لە كام یەك لە وشانی سوود وەربگرن.
١٨ – زۆر كۆمپانی هەرە گەورە پالپشتی ئەم سیستەمانەدەكەن بۆ نمونە : IBM و Oracle و Googleو Nokia تا Novel و RedHatو...هتد كە سرمایەی خۆیان دەخەنە نێو شەرچاوەكراوەكان لە ژێر ناوی لینوكس.
١٩ – بە پێچەوانەی ویندۆز لینوكس لە Registry سوود وەرناگرێت بۆ وێنە كاتێك كە پەرگەی Registry ویندۆز خراپ بێت دەبێ لە سەرەتا دایمەزرێنن و زیاد كراوەكانی دوبارە بۆ دامەزرێنن بەڵام Registry لە لینوكس لە پەرگەیێكی TEXT سادەیە كە بە سادەیی ئەتوانن بۆ سەره ەر سیستەمێك بیگوازنەوە.
٢٠- پالپشتی لە لینوكس بە شێوازی سەرهێڵ و ناوخۆیی ئەبێت بەڵام تەنانەت وێبگەی ویندۆز پالپشتی لە ویندۆز دەكات .لە زۆر شار و شاروچكە تاقمەكان كۆ دەبنەوە ومەكۆی پالپشتی لینوكس دروستدەكەن، ئێوەش ئەتوانن لەگەڵ هاورێكانتان.لە [url=http://chawg.org/meko/viewforum.php?f=3]كوردستانیش چاوگ[/url] -مان هەیە
٢١-لینوكس لە سەر رەقە كالاكانی كۆنەی ئێوەش دادەمەزرێت وكار دەكات بە باشی وە ئیتر ئێوە پێویست بە كڕینی رەقەكالای گران ناكەن.
٢٢- ئێوە ئتوانن سیستەمە كۆنەكەتان بكەن بە كلاینێتێكی سووكەلە وكڵكی لێوەربگرن.
٢٣- بە زووترین كات وخێراترین كات ئەتوانن بیكەن بە سیستەمێكی ناوخۆیی.
٢٤-بەرێوەبردنی نەمەكالاكانی لینوكس زۆر سادەتر لە NEXT –NEXT یویندۆز ئەنجام دەبێت.
٢٥-چاودێری سیستەم لە دەستی ئێوە پرۆگرامەكان ناتوانن لەسەر خۆ دەست بە بەرۆژ بوونەوە لە رێگای ئینتەرنێت بكەن.
٢٦ – ئێوە بۆ هەر كاربەرێك ئەتوانن جێگایێكی تایبەت بۆ دیزاینێكی تایبەت هەڵبژێرن بە واتەیێك مێزیكاری تایبەت.دێسكتاپ جیاواز.
٢٧ – كاتێك لینوكس دادەمەزرێنن زۆر پرۆگرام لەگەڵی بۆ كاری گرنگ لە سەر سیستەمی كارپێكردن دادەمەزرێت وەك ئۆفیس،وێبگەری فایرفۆكس،بلاوكەری موسیقا وڤیدیۆ، مسێنجێرەكان،....دامەزراندنی لینوكس تەنایا بەم شێوازە ٢٠ خولەكی پێدەچێت بەڵام پاش دامەزراندنی وێندۆز تازە دەبێت دەست بە دامەزراندنی نەرمەواڵەكانی تایبەت بگرێت وەموو فایرفۆكس ،ئۆفیس و ...
٢٨- ویندۆز قەبارەیێكی زۆر لە هاردەكەتان دەگرێت بەتایبەت ئەگەر بەرنامەیێكی جیاوازتان دامەزراندبێت بەڵام لە لینوكس چونكە برنامە و لینوكس لە یەك كتێبخانە سوود وەردەگرن قەبارەیێكی زۆرمان پێویست نیە.كە ئەمەش بۆ فەلسەفەی یەنیسك دەگەرێتەوە.
٢٩- هەر كات وشانێكی لینوكس دێتە دەرەوە هەزاران بەرنامە باشی لەگەڵ دێت بەڵام ویندۆز تەنانەت برنامەیێك باشی هاورێ نیە بۆ نمونە notepadێكی باش.
٣٠- فایرفۆكسێك كە لەەڵ لینوكسە لە IE ویندۆز سەدان بەرانبەر باشترە.
٣١-لەگەڵ لینوكس یاری زۆر سادە وخۆش دێتە دەرەوە بەڵام لە ویندۆز سنوردارن یاریەكان.
٣٢-دروستكردنی media center زۆر سادەیە لە لینوكس بەڵام لە ویندۆز دەبێت بە پارە نەرمەواڵەی بۆ دامەزرێنیت.
٣٣- مێزی كاری لینوكس سێ رەهەندیە و زۆر سادەتر كاری پێدەكرێت ،بەڵام لە ویندۆز نە!
٣٤- دەقێك كە بارێك كۆپی دەكەن تا چەند كاتژمێری تر ئەتوانن سوودی لێوەربگرن ئەویش بە نەرمەواڵەیێك كە لە مێزی كاری لینوكس بەناوی Klipper جێگیر بوە. بەڵام لە ویندۆز نە!
٣٥- پەیامی هۆشیاری دڵتەزن نابینن وەك ویستا كە هەمیشە ئەیوت ئەو بەرنامەیە خەریكە لەوێ دادەمەزرێت ! ئاه!
٣٦- زۆریەك لە كەڵە كۆمپیوترەكان لە تەواوی جیهان لە ژمێریاریە قورسەكانیان لە لینوكس كڵك وەردەگرن.
٣٧- پشتگیری پارتیشێنەكان بە شێوازی NTFS تا ١٦ گیگە بەڵام لینوكس بە سیستەمی پەرگەی XFS١ ملیۆن ترابایت پاڵپشتی دەكات.
٣٨- لینوكس ئەتوانێت ١٠٢٤ رێكخەر لە سەر كۆمپیوترێك پشتگیری بكات بەڵام ویندۆز تاهەتا هەتایە بەم پۆڵە ناگەیێت.
٣٩ – لینوكس بۆ بەرێوەبردنی بنكەی بارەكان لە MySQL و PostgreSQLكڵك وەردەگرێت بەڵام ئیتر پێویست بە دامەزراندنی نەرمەكالای بنكەی باركردنی گرنگ ناكات.
٤٠ -....هتد
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
هەربژى بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/qezwan]Qezwan[/url]
هەندێک لە چاوگ نوسراوە دەربارەى [url=http://chawg.org/wiki/%D9%BE%DB%86%D9%84:Linux]لینوکس[/url] سەێرى بکرێت باشترە،
کارێکی باشە، چەند هەفتەیەکە ئەوەندە خۆت بەو زانیاریانەوە خەریک کردووە، دڵنیام ١٥ ساڵ ویندۆز کرتە بکەی دوو شتی ئاوها درشتی پێنەئەگەیاندی.
هەربژی و بەردەوام بە، بەڵام واز لە دابەشکردن گۆڕین بهێنە، جارێ یەک دانە بگرە تا کۆک دەبیت، دوای گۆڕینی وەکو گۆڕینی مۆدێلی ماشێن وایە.
هەربژی
تۆچیت هەخەزەب بێنە ماچ
دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ئەم بابەتە، کەواتە لێرەدا ئاستی ڕۆشنبیری ئایتی خەڵکی هەموو دونیا بە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشەوە دەکوێتە ژێر پرسیارەوە!
ئەی ئەو هۆکارانە چین کە ڕێژەی بەکارهێنەری زۆر کەمە، یا بۆ چی ئەندرۆید توانیتی لەماوەیەکی زۆر کورتددا ببێتە پێشەنگ ، بەڵام لە لینوکس ئەمە بەدی ناکرێت؟
دەست خۆش کاک قەزوان
منیش هەمان پرسیارو تێبینى کاک زەندى یم هەیە !
بۆ ؟
دەستخۆش کاک قەزوان ماندوونەبیت!
هەندێک تایبەتمەندیتریش بۆ ئێمەی کورد وەکو:
-پشتگیریکردنی زمانی کوردی بە بنەڕەت واتا بەبێ دامەزراندنی تەختەکلیل و فۆنت.
-بەکوردی کردن زۆر ئاسانە پێویستمان بەوە نییە کە کێ و کێ ڕازی بن کە ئایا زمانی کوردیش زمانە. بەڵام تا ئێستا نەکراوە ئەوە تەنها کەمتەرخەمی خۆمان بووە.
[b]سەبارەت بەوەی بۆ تا ئێستا ئەم سیستەمە بەربڵاو نییە.[/b]
1-ئەم پرسیارە چەند جارێکی تریش وەڵامدراوەتەوە. ئەم قسەیە تەنها بۆ ڕوومێز ڕاستە. لەهەموو بوارەکانی تری وەکو ڕاژە، مۆبایل، تەلەفزیۆنی زیرەک، سەتەلایت هتد... لینوکس پێشەنگە. بیرمان بێت کە ئەندرۆیدیش هەر لینوکسە.
2- ویندۆز کە لە ڕوومێز بەربڵاوە هۆکاری سەرەکی قورخکاریە. کە ئەمە لەدەست دەرچووە کاتی دەوێت ڕاستبکرێتەوە.
3-هەندێک ڕەقەکاڵا هەن تەنها پێناسکراون بۆ ویندۆز. ئەمەش لەبەر ئەوەی وا بۆ کۆمپانیای دروستکەر ئاسانترە کە یەک پێناس بنووسێت بۆ تاقە سیستەمێک نەک بۆ دووان. بەڵام ئەگەر بەکارهێنەر زۆربوون ئەوا کۆمپانیاش ناچار دەبێت ملبدات.
بەڵام بەکارهێنەر چۆن زۆردەبێت کە یەکێک تازە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی کۆمپیوتەر. دەچێت لەبازار کۆمپیوتەرێکی پێدەفرۆشن ویندۆزی لەسەرە. ئیتر کابرا وا دەزانێت هەر ویندۆز هەیە. من گوێم لێبووە خەڵک ووتویەتی ویندۆزی ماک چۆن دابمەزرێنم!
4- ساڵانێک کارکردن لەگەڵ لینوکس قورسبووە بۆ بەکارهێنەری دەستپێکردوو، ئەمەش ڕەنگە هۆکارێک بێت بەڵام ئێستا وا نەماوە. هەر لێرە دەبینین رۆژانە هەواداری لینوکس روو لەزیادبوونن.
5- لینوکس گەرەکیەتی بیربکەیتەوە، زۆر کەس دەیەوێت کۆمپیوتەر کارەکەی بۆ بکات گرنگ نییە چۆنە. کە کارێکیش بەم شێوەیە بوو ئەوە دەرەنجامەکەیەتی.
NEXT NEXT FINISH ئینجا [i]Blue Screen of Death و دوکانی فۆرمات.....
[/i]
یانی چی لینوکس بەربڵاو نییە و ئەندرۆید بەربڵاوە؟
ئەندرۆید هەر لینوکسە، تەنها دابەشکردنێکە، بەدەر لەوەش کەڵە کۆمپانیاکانی جیهان هەموویان هەر لینوکسیان هەیە. ملیۆنەها جار لە ویندۆز بەربڵاوترە.
گەنج و خوێندکاری خۆبەخش و کۆمپانیاکان هەوڵیان داوە/دەیدەن لەو پێشکەوتنەی هەیە شتێک هەڵکڕێنن بۆ ڕوومێزەکەی بەردەستت وەکو ئوبونتو و فیدۆرا ...هتد. تا ئەوانەی بەدووی سیستەمی خۆڕا دەگەڕێن و پتەو و شارەزاییانە، ئەو بەکاربەرن لە جیاتی ئەو زبڵە!
بژین
دەست خۆش بۆ بابەتەکەت ماندوو نەبیت
پرسیارێکم هەیە
زانیمان کە زۆر بەرنامە هەیە بۆ لینوکس وەکو ئۆفیس و ماسنجەر و فایرفۆکس و زۆر بەرنامەى تر بەڵام ..
ئایە ئەو بەرنامانەى کە بۆ ویندۆز خەڵکى زۆر بەکارى دەهێنن وەک ( فۆتۆشۆپ و ئافترئیفێکت و ئەودیۆ ئیدیتۆر و زۆر بەرنامەى تر ) ئەم بەرنامانە کار دەکات لەسەر لینوکس ؟ یاخود بەرنامە هەیە هاوشێوەى فۆتۆشۆپ بۆ لینوکس لە کاتێکدا زۆر بەرنامە هەیە بۆ دەستکارى وێنە بەڵام ناگەن بە فۆتۆشۆب ؟ بەرنامە هەیە هاوشێوەى ئافتەر ئفێکت؟ زۆر بەرنامەى تر هەیە کە خەڵکى زۆر بەکار دەهێنێت ئایە هەیە بۆ لینوکس؟ ڕێژەى ئەو بەرنامانەى بۆ لینوکس هەن و سەرچاوەى کراوەن چەند بەرنامە دەبن؟
سوپاس
دەستتانخۆش، باسەکەمان لێرەدا ڕوومێزە، ئەگەرنا من خۆم تەلەفزیۆنەکەی سیستەمی لینکوسی لەسەرە، بەڵام زۆر خاوە، دەیان ئامێری سەتەلایت و دریم بۆکس هەن سیستەمی لینوکسیان لەسەرە، ئەمە ڕاستە، بەڵام بۆچی گوگڵ ئەتوانێت لەبواری مۆبایلدا سیستەمەکەی کرد بە پێشەنگ، ئەی بۆچی لەبواری ڕوومێز سەرکەتونەبووە؟
ئەگەر باسی باری ئابوری بکەین، ئێستا گوگڵ لەپێش مایکرۆسۆفتەوەیە و، لە ٢٠٠٩ هەوڵیشی دا هەمومان [url=http://no.wikipedia.org/wiki/Google_Chrome_OS]Google Chrome OS[/url] مان بیرە، چی لێ بەسەرهات، بەڕاستی ئەمە لەلای من پرسیاریکە وەڵامەکەی نازانم؟
وەڵامەکەی ئاسانە: بازرگانەکان بیریان تیژ ترە، ڕۆژ بەڕۆژ روومێز کەمدەکات و بەبێ شوومار تاتەتبژمێر و تەلەفۆنی هۆشمەند زۆر دەبن. قازانجێکی بێشوومار لە ڕەقەکاڵا و نوێکردنەوە و نەرمەکاڵاش و ڕیکڵام دەکەن و ئامێرێکن ٢٤ کاتژمێر بە دەستەوە، بۆیان گرنگ نییە خۆیان بخەنە ململانێکی ڕوومێزە کە پێشتر مس دەستی وەشاندووە، کاتێک بە خۆکار هەموومان دەزانین تەنانەت لەو کوردستانەی لای خۆشمان ڕوومێز بووە بە دووەم حاجەت.
کرۆمەکەی گووگڵ هیچ کێشەی نییە، ئەوە نییە وێبگەڕەکەی؟ بۆ ڕوومێزیش هەر وێبگەڕەکەیە Bootable Browser ، تا ئێستا هیچی تیا نەفەوتاندووە تا بڵێین کوا؟ لەگەڵ سامسۆنگ هەندێکی کەمی دیاریکراوی دەرپەڕان. کەی ئەندرۆید بۆ لاپتۆپ دەکات؟ کەی بوار لە بار بوو! ئەویش هەنووکە زۆر ئاسانە، تەکنیکی بیرگە و قەبارە و توانای لەگەڵ ئامێری دەستی یەک شتن !
بژین
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]ئایە ئەو بەرنامانەى کە بۆ ویندۆز خەڵکى زۆر بەکارى دەهێنن وەک ( فۆتۆشۆپ و ئافترئیفێکت و ئەودیۆ ئیدیتۆر و زۆر بەرنامەى تر ) ئەم بەرنامانە کار دەکات لەسەر لینوکس ؟ یاخود بەرنامە هەیە هاوشێوەى فۆتۆشۆپ بۆ لینوکس لە کاتێکدا زۆر بەرنامە هەیە بۆ دەستکارى وێنە بەڵام ناگەن بە فۆتۆشۆب ؟ بەرنامە هەیە هاوشێوەى ئافتەر ئفێکت؟ زۆر بەرنامەى تر هەیە کە خەڵکى زۆر بەکار دەهێنێت ئایە هەیە بۆ لینوکس؟ ڕێژەى ئەو بەرنامانەى بۆ لینوکس هەن و سەرچاوەى کراوەن چەند بەرنامە دەبن؟[/size][size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]سوپاس[/size]
@ Kurdm84
http://www.whylinuxisbetter.net/index_ku.php?lang=ku
دەستت خۆش بێت پێشتریش ئەم بەستەرەم سەیر کردووە بەڵام وەڵامى پرسیارەکەى منى هەر تێدا نیە
ئێستا بەرنامەى GIMP تاقى دەکەمەوە و خۆمى پێوە سەرقاڵ دەکەم بە گشت بەرنامەکانى لینوکس بزانم چۆنە بۆ من
لینوکس بۆ تۆ ناشێت، کورد هەمووی فۆتۆشۆپی هەیە، کەچی ئێستاش بە paint لە فەیسبووک دەنوسێ جەژنتان بیرۆزپێ!
بۆ کۆمپیوتەرى تایبەتى زۆر باشە لینوکس بۆ کارى سادە و ڕۆژانە
بزانە بۆ کێ باشە!
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=248
دەستت خۆش ماندوونەبیت کاک قەزوان
بەڵام من سەرنجێکی زۆر بچوکم هەبوو لەسەر خاڵی 37کە فەرمووتك
٣٧- پشتگیری پارتیشێنەكان بە شێوازی NTFS تا ١٦ گیگە بەڵام لینوكس بە سیستەمی پەرگەی XFS١ ملیۆن ترابایت پاڵپشتی دەكات.
بەڵام من پارتیشنێکم زیاد تر لە 100 گیگایە بەڵام ( NTFS) ە ئەمە چۆنە ؟
@daniel دیارە مەبەستەکە لە قەبارەی پارتیشن نییە بەڵکو لە قەبارەی پەڕگەیە واتە ئەگەر تۆ پەڕگەیەکت هەبێت لە 16 گێگا زیاتر بێت ناتوانیت پاشەکەوتی سەر پارتیشنێکی جۆری NTFS بکەی. وەک چۆن لە FAT32 زۆرترین قەبارەی ڕێگاپێدراوی پەڕگە 4 گێگا یە.
[url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/file]file[/url]
سەراتای سەراتام لە بەکارهێنانی لینوکس. دوینێ سیستەمەکەم دابەزاند بەلام توشی کێشەی زۆربوم. یەکێک لەوانە: هارداکەم لە ویندۆس ٢ پارتیشن بو بەلام لە لینوکس ubuntu اوتۆماتیکی بو بە ١ پارتیشن . داتاکانم فەوتانم چی بکەم؟ وەلام سوپاس
زۆر سوپاس کاک [url=http://kurditgroup.org/u/daniel]Daniel[/url] .
slaw. zahmat nabe chon xateky wak ( rebar ) connect dakre la ubuntu
دەستتان خۆش،،،بەراستی کوردیش چۆتە ناو تەکنەلۆجیاوە...