تکایە پێویستم بە تیمپڵێکی پێچ پی هەیە بە کوردی کراپێت
سڵاو
بەرێزان پێویستم بە تیمپڵێکی بە کوردی کراوە
واتا بەشەکانی وەرگێردرابێت بۆ کوردی
ئەمەوێت بەرزی بکەمەوە بۆ سێرڤەرەکەم
سپاس بۆ هاموان
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک ئاری چ جۆرە تێمپلەیتێکت ئەوێ؟ ئەتەوێ لەگەڵ کام یەک لە سیستمەکان بەکاری بهێنی؟ وۆردپرێس، دروپاڵ، جوملە؟ خۆ ئەگەر تێمپلەیتێک کە بەتەنها بە php پرۆگرام کرابێ ئەوا بەکارهێنانی ئاسان نابێ بۆ تۆ چونکە ئەوکاتە ئەبێ سۆرسی پرۆگرامەکەت لابێ کە باوەڕناکەم کەس شتی وابکات!
ئێ خۆ بۆ وۆردپرێس تێمپلەیت زۆرە کاک ئاری! تۆ چ جۆرە تێمپلەیتێکت ئەوێ؟ نازانم مەبەستت چیە لە بەکوردی کردنی؟ هیچی وام نەبینیوە بەکوردی ، بەڵام تۆ تێمپلەیتێک دابنێ بە کوردی کارەکانت بکە، لە کوێیا پەکت کەوت ئەوا هاوکاریت ئەکەین لە بەکوردی کردنی،
سەیرێکی ئەمە بکە
[url=http://www.yarsanmedia.com/?cat=5]http://www.yarsanmedia.com/?cat=5[/url]
ئەگەر مەبەستت ئەوەیە [url=http://www.yarsanmedia.com/?p=2218#respond]Leave a comment[/url] کەش بکرێ بە کوردی ئەوا ئاسانە بەڵام من ئاوام پێ باشترە.
کاک ئاری برام [url=http://wordpress.org/extend/themes/]لێرە [/url]کۆمەڵیک تێمپلەیتی جوانی تێدایە بۆ وۆردپرس من mantra م بەکار هێناوە لەو لینکەی سەرەوە بە هەندێ دەستکاریەوە. بەڵام گرنگە بزانین ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت چیە؟ هەواڵ، بزنس، فێرکاری..... هتد. تابتوانی دیزاینێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێری.
هەر بژین
کاک ئاری ئەمەم بینی کاری بروایە!
[url=http://wordpress.org/extend/themes/p2]http://wordpress.org/extend/themes/p2[/url]
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/ariahmed]Ariahmed[/url]
بە کوردیکردنى ڕووکارى وۆردپرێس کارێکى ئەوەندە گران،نییە لە چاوگ بە زمانى کوردى هەندێک لەسەر [url=http://www.chawg.org/wiki/Wordpress]وۆردپرێس[/url] نوسراوە،[url=http://chawg.org/meko/viewforum.php?f=11]لە چاوگ مەکۆێک کراوەتەوە دەربارەى وۆردپرێس هەندێک بابەتى تێدایە ئەگەر سەێرى بکەیت کارێکى باش دەکەیت[/url] :)