Sygic Iraq: GPS Navigation By Sygic
[url=http://itunes.apple.com/us/app/sygic-iraq-gps-navigation/id475288304?mt=8]هاوڕێیان کەس لە ئێوە ئەم ئاپەی لە عێراق تاقی کردۆتەوە[/url] ؟؟؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
نەوەڵا بەڵام لە ئیشێکی چاک ئەچێت.
مەبەستت لە عێراق کوێ یە؟ لە بەغا و دەوروبەری وەک بیستومە GPS Navigation هەیە. هاوینی ڕابردوو من لە سلێمانی GPS م تاقیکردەوە بەڵام بێئەنجام بوو، بەتەواوی بیرم نایەت بەس وابزانم Sygic یشم تاقیکردەوە ئیشی نەکرد.زۆر لە سلێمانی و هەولێر دڵنیانیم بەس بەحساب دهۆکیان جیساندوە، سەنتەری ڕێبەرایەتی و زانیاری GIC سیستەمێکی Navigation یان دامەزراندووە بەڵام ئەمە بە Garmin ئیش دەکات. لە کاتی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی و پەرلەمان دوو سێ ساڵ لەمەوبەر بەحساب بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ماستەرپلان بۆ کوردوستان دروست دەکەن و وڵات دەکەن بە دیجیتاڵ بەس وابزانم ئەو بەڵێنانە وەک بڵقی سەرئاو هەموویان تەقینەوە.
لە کوردستان نازانم بەڵام لە ئەوروپا بەکارم هێناوە شتی وەک خۆی نیە!
بەڕستی شتێکی نایابە
من لە لامە بۆ ئەندرۆید وە كراكیش كراوە وە نەخشەی هەموو جیهانیشم لایە ... ئەگەر لە هەولیری ئەوە پەیامێك بنێرە