تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێویستم بە یارمەتی ئێوەیە!

Daykek

Daykek

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

بەڕیزان دڵخۆش بووم بە بینیی بابەتەکان و کارکانتان بە گشتی...بەس زۆر دڵگرانیشم لەوەی کە من هەمێشە ویستومە ئاوا وەک ئێوە کارابم، بەڵام نەمتوانیوە! من لە کوردستان ئەژیم! لە کۆتایی 90 کاندا دەستم کرد بە خوێندنی زانسی کۆمپیوتەر لە دەرەوەی کوردستان وە پێش 8 ساڵ تەواوم کرد زۆر بە سەرکەوتوی. گەڕامەوە بە مانای ووشە بۆ خزمەتکردنی وڵات بەڵام من لە ئاستی خۆم رازی نیم!
لە دەزگایەکی حکومی کاردەکەم ئەوا حەوت ساڵ زیاترە دەتوانم بڵێم هەرچی کاری کۆمپیوتەری دەزگاکەیە خۆم دەیکەم یان خۆم کەسانێکم فێر کردوە بیکەن! بەڵام خولی ووۆرد و ئێکسل و پرنت کردنی پەڕەکان و کێشانی چارتی کارگێڕی دەزگاکە ئەوەنیە کە من پێش 8 ساڵ بڕوانامەی ئەکادیمیم تیا هێنا!! دەبوایە من ئێستا بەلایەنی کەمەوە بەرنامەیەکی خۆمم هەبوایە.
توانای فەربونم هەیە و لەکاتی خوێندنمدا هیچ کێشەیەکم نەبووە لەگەڵ وانە پراکتیکیەکانمدا و پرۆژەی کۆتایم بە ++C نوسیوە! html, php بەشێوەیەکی سەرەتایی دەزانم بەڵام بەداخەوە هیچ بەهرەیەکی دیزاین کردنم نیە! زۆر ئارەزوی ئەوە دەکەم کە بەرنامەیەک بۆ فێرکردنی مناڵان بە کوردی دابنێم بەڵام هیچ بیرۆکەیەکی جوانم بۆ نایەت! بە کورتیەکەی زیاتر کەسێکی ماتماتیکیم و دەبێت کێشەکەم بخرێتە بەر دەست و من جارەی بکەم! دواین هەوڵم ئەوەبوو پاش ئەوەی 3 ڕۆژ خۆم بە پی ئەیچ پی یەوە خەریک کرد، فۆرمێکم دروست کرد بۆ ئەژمار کردنی کاتی لەدایک بونی مناڵێک کە هێشتا لە سکی دایکیدایە، و زۆر بە ئاسانی دەرچوو بەڵام هەر لهفۆلدەرێکا بەجێ ما و نازانم هەنگاوی دوای ئەوە چی لێبکەم!
هەستەکەم دابڕاوم لە زانستەکەم بەهۆی نەبونی کات و سەقاڵی ماڵ و خێزان و مناڵ و کەمی بونی بوار بۆ ئافرەت لە کوردستان... بۆ نمونە کوڕ بومایە دەمتوانی هەر لەسەرەتاوا چەن خولێک بکەمەوە و بەبەردەوام بونم خۆشم فێری شتی نوێ دەبوم و کەسانێکی زیاتریشم سودمەند دەکرد! بەڵام نە باوکی مناڵەکەم ڕێگەی ئەوەم پێدەدات و نە کاتیشم ئەوەندە هەیە!
زۆر ئارەزوی ئەوە دەکام کارتان لەگەڵدا بکەم بە هیوای ئەوەی ئێوە بتوانن تۆزێک دەستم بگرن تا منیش بتوانم جێدەستم لەگەڵتاندا دیاربێت! دەتوانین تاقی بکەینەوە بزانین چیم پێدەکرێت؟
مەرج نیە پرۆگرام دانان بێت...وەرگێران بێت، دۆزینەوەی بابەت بێت، هەر کارێکی تر بێت بۆ KurdItGroup من ئامادەم لەگەڵتان بکەم..
پێش وەخت سوپاستان دەکەم
دایکێک

سەرەتا بەخێر بیت! بۆچوونی جەنابتم خوێندەوە لە سەر ئامێری ڤایبێر ! بە حەزی من وجەنابت كورد بە تایبەت كوردی كوردستان ئێراق پێشناكەوێت.كێشە لێرەیە، كولتوری فێربوونمان نیە ! رێز لە زاناتر لە خۆمان ناگرین وتا بۆمان بكرێت هەوڵی لابردنی ئەدەین كە جێگای خۆمان تەسك نەكات!
بەڵام كاتێك جیهان لە ماڵەكەتە پێم وانەبێت كێشەی فێربوونمان بێت! بۆ كتێب بۆ منداڵان لە بواری ئایتی نانووسن ؟یا دەتوانن لە پرۆژەی دیكتۆ یارمەتی نوسینی وشە بۆ فەرهەنگی ئێرە بدەن یان شتێك وەك[url=http://kurditgroup.org/p/%D8%A8%D8%A7-%D8%A8%DA%86%D9%88%DA%A9%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%85%D8%A7%D9%86-%DA%A9%DB%86%D8%AF-%D8%A8%D9%86%D9%88%D8%B3%D9%86] ئەم پرۆژە فێر[/url] مندالەكانتان بكەن بە تایبەت ئێوە بەرنامەنوسیش ئەزانن.
لەگەڵ رێزمدا

منیش زۆر دڵگرانم کە کەسانی وەک ئێوە هەن و ئێمە نەتوانین دەستان بگرین، بەڵام دڵنیام هەر وا نابێت. تۆ لێمان دور مەکەوەوە تا بزانین ئەگەین بە کوێ.
قسەکانی کاکە قەزوانیش بەجێیە، "كولتوری فێربوونمان نیە" بەڵکوو ئەمە بگۆڕین!

Daykek خان ببورە، بەخێر هاتی. هیوادارم بەردەوام بیت. نازانم تاقەتت ئەبێ سەیرێکی ئەم [url=http://regulargeek.com/2011/07/20/36-resources-to-help-you-teach-kids-programming/]لینکە[/url] بکەیت و شتێکی لێ هەڵکڕێنیت؟ جا دوایی ئەگەر شتێکت بە دڵ بوو بەڵکە لە جێگایەک جێگایەکی بۆ پەیاکەین!
بۆ فێرکردنی مناڵانەکە مەبەستمە. http://regulargeek.com/2011/07/20/36-resources-to-help-you-teach-kids-programming/
[url=scratch.mit.edu]سکراچیش[/url] زۆر باس ئەکرێ دیسان لەبەر بێکاتی نەمتوانیوە سەیریکی بکەم.

سوپاستان دەکەم بەڕێزان،
ڕاستە تا ئێستا "كولتوری فێربوونمان" نەبووە بەڵام من لێرە دەژیم و ڕۆژانە دەبینم نەوەکی نوێ هەن هەوڵ دەدەن!
سەریشتان دەیەشێنم بەس دەمەوێت چەند نمونەیەکتان بۆ باس بکەم: نازانم ئاگادارن یان نا هاوینی ئەمساڵ سەرجادەکانی سلێمانی بەیانیان هەموی پاسە و مناڵان دەبات بۆ خولەکان! گەرەک نیە خولێکی فێرکاری تیادا نەکرابێتەوە...با ئاستی خولەکان زۆر بەرزیش نەبن...با مناڵەکان دایک و باوکیان لە چاولێکەری یان بۆی بێزاریان نەکەن لە ماڵەوە ناردبێتیانن بۆ ئەو خولانە بەڵام خۆت وتەنی کاک هیوا هەر "شتێکی لێهەڵدەکڕێنن "! جگە لەوە ئەمانە جیلی ئێمە نین، ئێمە لە جەنگ لە دوای جەنگمان بەڕێ کرد بەڕاستی گوناحمان نیە گەر شێتیش بین! زۆر مان دەووێت تا برینەکانمان ساڕێژ دەبن...بێ ئومێد مەبن!
سەبارەت بە سکراچ، تاقیمکردۆتەوە لەگەڵ کوڕەکەم و بەدڵی بوو، بەس لە تەمەنێکدایە هێشتا تۆزێ زوو واز لە شتەکەن دێنێت منیش نامەوێت زۆری لێبکەم دەمەوێت تەنها بیرۆکەی هەبێت لەسەر شتەکان و وردە وردە لەگەڵی دەڕۆم، دەست خۆش!

منيش وەک تۆ ئەندامێکی تازەم لێرە..خۆشحاڵم کە پەیوەندیم کرد بە ئەم بلۆگە جوانە.
سەبارەت بە بوچونەکەت وايە لە کوردستان نەک لە بواری فێربون بەڵکو لە چەندين شت ئێمە کەمتەرخەمين، من چەندين شت هەيە لە ڕێگەی تۆڕی ئەنتەرنێتەوە فيربوم يان خۆم هەوڵم بۆ داوە بەو توانايەی کە هەمبوە.. زمانی ئینگيزی لە فليم و بەرنامەیی پەخشکراو چەندەين شتی تر فێربوم هەرچەندە هەتا ئێستاش نەمتوانی دوا قۆناغی خوێندن تەواو بکەم بۆ ئەوەی بگەم بە زانکۆيەکی باش بەڵام چارەنوسە بڵێم چی. جا بۆيە چەندين کەسی لێهاتوو هەيە لە زۆربەی بوارەکاندا بەڵام بە داخەوە کە نرخيان پێ نادرێ یان هاوکری ناکرێن. هيوام وايە کە ئەم بەهرانە پەرەی پێ بدرێ و هەردەم لە نوێکاریدا بین انشاء آللە. وە هیوادارم تۆش بە خەونی خۆت بگەی.

silaw
tkaye yarmetim bden le install krdni seporty kurdi bo windoz 7.
kateek seporteke dadebezeenm, derdekeweet ke guncaw nyie legell windowz7.
dwatr ke (install)y dekem deleet ew faile {kurdi.dll already exists on this machine} tewaw nabeet!!
tkaye hawkarin bken.
swpas
helo