تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەنتەری ڕاژەکارەکانی گووگڵ

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

هەر زانیاریێك كە رۆژانە لە رێگای گوگڵ دەیبینن یان پاش داواكاری دێتە سەر پەرەی داواكاریتان لە شوێنێگ دانراوە بەناوەی سەنتەری زانیاری گوگڵ"Data Center" .ئەتوانین بڵێین كە ئەمانە كۆی راژەکارە بەهێزەكانن كە مێشكی گوگڵ دروست دەكەن. ئەم وێنانە لە ماڵپەرێكی تایبەت، كە گووگڵ لەم سەنتەرە دروستی كردوە دانراوە تاكوو ئێوە لە نێو ئەم ماڵپەرە بە شوێن وجێگا وە هەروا كارمەندانی ئەو بەشە ئاشنا بن.
شایەنی ناوبردنە، کە گووگڵ پێشەنگی هەیە لە بەکارهێنانی وزە نوێیەبووەکان بۆ کارپێکردنی سەنتەری ڕاژەکارەکانی، سەنتەرەکانی لە ئەمەریکا متمانەی پێوانەیی ISO 14001 و OHSAS 18001 پێ بەخشراوە، کە نیشانەی چووستی و خاوێنی و نەبوونی زیان بۆ تەندروستی دەگەیەنێت.

زانیاری زۆرتر: Google Data centers




ئەم هەواڵە كاك هەڵۆ لە فەیسبووك داینابوو

پاشکۆقەبارە
Image icon google-2(1).jpg219.45 ک.ب.
Image icon google-6.jpg199.22 ک.ب.
Image icon google-7.jpg390.22 ک.ب.

بۆچوونەکان

سڵاو،
کاک قەزوان دەستخۆش بۆ ئەو چالاکیانەت، هەوڵبدە کەمێک درێژتر بنووسیت، ئەمە تەنیا زانیاری بەخشین بوو هەواڵی نوێی تیا نەبوو، من بێ مۆڵەتی بەڕێزت دەستکاریم کرد و هەندێک شتم گۆڕی. سوپاس.

مرۆڤ دەرزی پەرەمێز دروست دەکا، مرۆڤیش ئەو عاجەباتەی سەرەوە دروست دەکا :)

دەستخۆش کاک قەزوان.

کاک ئاراسی خۆشەویست دەستخۆشی بۆ جەنابت برا ئەوەندە زۆرە خۆ فریای ناكەویت.دیسان سوپاس .
كاك ئاراسی بەرێز هەواڵێك هەبوو كە مایكرۆسووفت بە ٤-٥ رۆژنامەنووووس لە گۆترە رێی دا كە لە شوێنی نهێنی تاتەبژمێرەكە گوزارش هەڵبگرن ئەزانن ئەم پرۆژەیە چەند ساڵ بە شێوەی نهێنی بوو.ماوەی ٣ ساڵ .ئیتر وامزانی كە گووگڵیش لە كێبەركێی خۆ ئەم كارە دەكات هەر ژەند پێم وایە كە بەكارهێنەر بە چاو لێكردنی ئەم وێنانە ئەزانێت كە ئەو متۆری گەڕانەی گووگڵ كە بەسادەیی كار دەكات چی لە پشتە. ئەمەش هەواڵەكە.كاك هەڵۆ سوپاس بۆ جەنابیشیت

Microsoft Surface: inside the three-year secret project to build the first great Windows tablet

ئەمە ئەو سڕی میهنەیە کە گووگڵ دوای زیاد لە 10 ساڵ پیشانی هاوڵاتیانی دەدات بە سانایی، وادەزانم کاتی پیشان دانی ئەم شوێنە زۆر هەستیارە لەوەوە دێت گووگڵ ئەم ناوەندی داتایە بکاتە مۆزەخانە، یارمەتی وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نانۆ هەزاران هێکتاریان بۆ دەکات بەچەند مەترێک بۆ هەڵگرتنی زانیاریەکان .

بژیت کاک قەزوان.
لوولەی بۆڕیەکانیش بۆیە کراوە لەسەر بنەمای ڕەنگی گووگڵ.
بۆڕی شینەکان ئاوی سارد ڕەوان دەکات، بۆڕی سوور ئاوی گەرم دەگەڕێنتەوە بۆ ساردکردنەوەی.

زیاتر ڕوونکردنەوە بە ڤیدیۆ
https://www.youtube.com/watch?v=M-3bdWCOSMQ&feature=related

ئەبێ ژمارەی راژەکان چەند بێت؟