تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بابەتی ئاینی و نەتەوەپەرستی و ..هتد!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

سڵاو،
دواهەمین هەواڵم لابرد، دیارە زۆر داخەکەم کە ماندووبوونێک یان نیەتێکی پاکی هەواڵ نوسین لە چالاکترین هەواڵنووسەوە بنێری بۆ سڕینەوە. تکا دەکەم ئێوەش تێگەشتنتان هەبێت کە ئەو هەواڵانەی مشتومڕی ئاینی و نەتەوەیی دەنێنەوە لێرە بەدوور بگرن. یان هیچ نەبێت بۆچوون ناچالاک بکەن.

یەک دنیا ڕێزی دووبارەم بۆتان
سیا

ئەگەر هەر بابەتێک گۆڕێنەوەى بیر و ڕاکان و گفتوگۆکردن لەسەرى لە سنورى خۆى دەرنەچێت ئەوا ئاساییە و بەسودیش دەبێت

باشت کرد، بەڕێز ([url=http://kurditgroup.org/u/kurdm84]Kurdm84[/url]) گرفتەکە لەوێوە دەست پێ دەکا، کە هەریەکە و پێناسەیەکی هەیە بۆ ئەو سنوورە و بوارەکەی.
ڕێزم

وا باشترە لە یاساکان زیاد بکرێت کە هەموو باسێکی ئایینی و سیاسی بڤەیە.

دەست خۆش کاک سیا سەرئێشەیەکی گەورەت لە کۆڵ کوردئایتی گروپ کردەوە.

ئەمن لەوە سەرم سوور ماوە بەرێزتان چۆن ئەو پشیلەو كۆترانەت جووت كردوە وەڵاهی ئەوە كاری بەشەر نیە!.١٠٠٠+پێغەمبەر هاتنەتە خوارەوە ئێستا ئەم مرۆڤە یەك نەكوتن ئەتۆ چۆن ئەو ئاژەڵەو باڵەندەت یەك خستوە هەر تێناگەیێم ئینجا جەنابت ئەو هێزە گەورت هەیە خۆشەویستیت لای ئێمەش ودەیسڕیوە ، دەیچرێنیت، دەیپسێنیت ،دەیتەقێنیت مولكی خۆتە هیچ زیز بوونی ناوێت ئێمە عادەتمان كردوە.

دەستخۆش کاک سیا، لە گەڵ ڕێزیشیم بۆ کاک قەزوان، ئازیز گیان ئێرە کوردئایتی گروپە، باخچەی ئاژەڵان نیە تا کۆتر و ئاژەڵی لێ بەند بکەیت!!

لە هەموو شتێک شتێک بزانە و لە شتێکیش هەمووى بزانە

کاک قەزوان، وەکو نوسیومە، زۆر بەداخەوەین بابەتی کەسێکی چالاک و بەڕێزی وەکو جەنابت بگات بەوەی لایبەم، نەک لەبەر جەنابت، بەڵکو کورد و ڕۆژهەڵات بە گشتی ماومانە.
ئەگینا هەواڵەکەی تۆ لە چەندین ماڵپەڕی ئایتی بەناوبانگ دانراوە، ١٠٠٪ ئایتی بوو، بەڵام بۆچوونە و تێهەڵگژانی یەکتری ..هتد.
بەهەرحاڵ هەر ماندوو نەبی و دەستەکانت خۆش دەبارە بمانبوورە.

كاك سیای هێژە ئەو قسانە چیە جا! رێزداری لای مه .كاتێك لە فەیسبوك فەرمووت مافی نووسەر بپارێزە ئیتر كتێبم زیاد نەكرد بە كتێبخانه كم.ئەڵێن قسێی حسێبی ئاو رادەوستێنێت.
برا گەورەی ولای مە خۆشەویست.