تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بە جولەی چاوەكانت وشەی نهێنی بنووسە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ئاسایش و پاراستنی وشەی نهێنی لە نێو كارتە بانكەكان و هەژمارەی بەكارهێنەر یەكێك لە باسە هەرە گرنگەكانی جیهانی ئایتیە بە تایبەت ئەگەر زانیاری بنكەی بارێكی زۆر مەترسیدارت پێ بێت. توێژینەرانی زانكۆی تێگزاس ، لە سەر ئەم پرۆژەیە كار دەكەن كە بەكارهێنەر بتوانێت بە جولەی چاو وشەی نهێنی بنووسێت شێوازی كار ئاوەهایە : بەكارهێنەر چاو لە كامێرای كۆمپیوترەكەی دەكات ئینجاتا شێوازی جولە یان گەڕانی چاوی ئانالیز دەكرێت،ئامێر دەیناسێت،ئەتوانێت بچێتە نێو هەژمارەكەی .ئەمە وەكوو جێگای قامك وایە .زانایان ڕایان وایە كە هیچ كەسێك جولەی چاوی وەكوو یەك نیە ! زانایان مەودایێكی ٣ ساڵەیان بۆ تەواو كردنی ئەم پرۆژەیە ترخان كردوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک قەزوان شتێکی زۆر گرنگە، دنیای تەکنەلۆژیا بەرەو ئەوە دەروات بە بروای من هەموو بوارەکان زیاتر گرنگی بە (دەنگ)ئەدەن ئیتر تۆ بەس قسە بکە بۆ ئامێرەکانت ئیتر خۆی کارەکەت بۆ دەکات.