جیاوازی نێوان بلوتوسی٣.١ و ٤.٠
زۆر كەس پێی خۆشە بزانێت كە بلووتوس ٣.١ لەگەڵ٤.٠ جیاوازیان چیە؟
ئەم دووانە لە ژێر ستانداردێكن كە توانایی بەكاربردنی وزەیان بۆ دابین كراوە كە باش وایە ئامێرێكمان كڕی كە پشتگیری بەمانەوەدەكات زانیاریێكمان بێت لە بارەیانەوە.ئەم دوودانە بەری یەكەن وە هیچ كەمناكات لە تواناییەكانیان بەتایبەت كە وەشانی ٤ تازەترە بەڵام هەردۆكیان تەكنۆلۆژین بۆ سوود وەرگرتنی پیاوی عاقل.
بلووتوس یان تەكنۆلۆژی بێ وایەری ددانشین لە ساڵانی ١٩٩٤ لە لایەن كۆمپانیای ئەریكسۆن لە دایك بوو، بەڵام مەودای بەكارهێهنەری زۆر كەمە بەتایبەت بۆ ئێمەی كورد لە نێو باس یان خوێندنگە پەرگەیێكی دەنگی عزیز وەیسی بنێریت.لە نێو ئامێرەكان لە زۆربەیان هەن وەك مشك وتەختەكلیل كۆمپیوترەكەت یان تاتەبژمێر وموبایلەكەت .حەوت بەرەی لێدروست بوە بەڵام ئەم دوو بەرە نوێترن كە باسی دەكەم
[b]بلوتووسی ٣.١[/b]
گۆڕانكاریێكی فەرمی لە سەر بنەمای وشانی ٣ بەڵام پێدەڵێن HS + 3.0.خێرایی گواستنەوەی زانیاری تا ٢٤ مێگ لە چركەیێك دەگەیێت.بەڵام بە هەڵە مەرۆ لێرە بلووتوس تەنیا بۆ وەرگرتن و ناساندنی لایەنی رووبەرووتە ئەگینا گواستنەوەی پەرگە بە وای-فایە.ئەم بەرەیە زۆرتر بۆ وەی بەهێزی پەیوەندی لە نێو ئامێرەكانە بە شێوازی هۆشمەندانەیە بۆ وێنە كاتێك تەلەفۆنەكەت لە گیرفانی چەپ داناوە وە هێدسێتەكەت بە گوێی راستە وزەی بلووتوس تا زۆرترین هێزی بە شێوازی خۆكار دەچێت تا پەیوەند نەچرێت.
[b]بلوتوسی ٤.٠[/b]
ئەو وشانە تایبەتمەندی وشانی كۆنەی هەیە بەڵام لە ٢٠١٠ لەدایك بوو وزەی بەكاربردنی كەم،خێرایی زۆر، رێك وپێكتر و تێكلاو بوونی تەكنۆلۆژی وای-فای وبلوتووس لەم وشانە شایانی باسە.تایبەتمەندیەكانی :
- وەزەی كەم بەكار دەبات تا مەودای ٥٠ متر .
- ئاسایشی زۆرتر.
- خێرایی زۆر.
- كوالێتی باشتر لە پەیوەندی چەندین خاڵ (نقطــــــــــــــــــــــە).

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون